لە پارێزگای ئاگری لە بازاڕی ئاژەڵان لە نێوان دوو گروپ شەڕ دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس بریندار بوون.
ئەو شەڕە بەرەبەیانی لە بازاڕی ئاژەڵداری سەر جادەی بازنەیی گەڕەکی محەمەد عاکیف ئەرسۆی رووی دا.
بەهۆی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵەوە دەمەقاڵە لەنێوان ئەو دوو گروپەدا دروستبوو.
ئەو مشتومڕە زارەکییە بە خێرایی گۆڕا بۆ شەڕ.
لە شەڕەکەدا هەردوو گروپەکە بە دار دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر یەکتر.
هاوڵاتیان دەستوەردانیان کرد و بە سەختی شەڕەکەیان تێکشکاند.
یەکێک لە هاوڵاتیانی ئەو دەوروبەرە دەمانچەیەکی بە ئاسمانەوە تەقاندووە بۆ ئەوەی شەڕەکە تێکبشکێنێت.
٤ کەس کە لە کاتی شەڕەکەدا بەهۆی لێدانی دار لە بەشە جیاوازەکانی جەستەیان بریندار بوون، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئاگری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.