مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان وتی، "ئەگەر ئێمە خاوەنداریمان لە قورئان کردبووایە و قەدر و بەهای پێویستمان بە قورئان دابووایە ئەو کات ئەوانیش نەیاندەوێری قورئان بسووتێنن."
لە باتمان گردبوونەوەی "خاوەنداری لە قورئان بکە" دەستی پێ کرد کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان ئامادە کراوە.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێک کە گوایە سیاسەتمەدارە لە سوێد، پلاتفۆرمی نەوەی قورئان گردبوونەوەیەکی ئامادە کردەوە.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان وتارێکی پێشکەش کردەوە.
"ئەی ئەحمەقەکان! قورئان بە درێژایی مێژوو پارێزراوە، چۆن لەناوی دەبەیت؟"
مەلا بەشیر لە وتارەکەی ئیدانەی هێرش سەر قورئانی پیرۆز و سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرد و باس لە گرنگی قورئان بۆ مسوڵمانەکان کرد و وتی، "قورئان بخوێنن و ئیمان بە قورئان بێنن. خودا دەفەرموێ، 'دەیانەوێت ڕووناکی دینی خوا بکوژێننەوە بە(فوی) دەمیان وە خوا ڕووناکی خۆی تەواو دەکات با بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت.' بەڵام کافرەکان ئەم شتە لە بیر دەکەن. خودا دەفەرموێ کە ئەو کەسانە دەیانەوێت قورئان لە سەر زەوی لا ببەن. بەڵام نازانن کە خودا دەفەرموێ، 'بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین.' ئەی ئەحمەقەکان! قورئان بە درێژایی مێژوو پارێزراوە، چۆن لەناوی دەبەیت؟"
"والله، والله! ئەگەر ئەمڕۆ لە ئەوڕووپا سووکایەتی بە قورئان دەکرێت ئێمەش بەرپرسیارین!"
مەلا بەشیر شیمشەک لە بەردەوامی وتارەکە بانگێشتی تەواوی مسوڵمانەکان کرد لە ژیانی خۆیان فەرمانەکانی قورئان جێبەجێ بکەن و دواتر وتی، "خوشک و براکان! هەرچەندە بتوانن نەفرین لە کافرەکان بکەن و شەرمەزاریان بکەن سوودەکەی تا شوێنێکە. دەبێت تەماشای خۆمان بکەین. دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ خۆمان ئەنجام بدەین. کافرەکان چۆن وێرەک دەبن بۆ ئەنجام دانەوەی ئەم کارە؟ بۆ چی هەموو رۆژێک ئەم کارانە ئەنجام دەدەن؟ ئایا ئێمەش لەمبارەیە تاوانبار نین؟ وڵاتانی ئیسلامی! گەلەکانی مسوڵمان! دەبێت ئێمە لە دوای تاوانی خۆمانیش بگەڕینەوە. بۆ چی ئەوانە بێڕێزی بە قورئان دەکەن. بەداخەوە، هۆکاری ئەمە نەبوونی یەکێتی و یەکڕیزیە لە ناومان. ئەوان سوود لە دابەشبوونمان وەردەگرن. دەبینن کە ئێمە بە پێی قورئان عەمەل ناکەین، قورئان لە ناو ژیانماندا نییە. ئەوانیش دەیانەوێت ئەو شتەی کە هەیەتیش لە ناو ببەن. هەروەها دەبینن کە لە مەجلیسەکانمان حوکمەکانی قورئان نییە. دیسان دەبینن کە لە کاتی سیاسەت، بازرگانی، ناو ماڵ و ژیانەکەمان قورئانمان دەرێناوە. ئەوان دەیانەوێت ئەو شتەی کە هەیەتیش لە ناو ببەن. والله، والله! ئەگەر ئەمڕۆ لە ئەوڕووپا سووکایەتی بە قورئان دەکرێت ئێمەش بەرپرسیارین! پێش ئەوان ئێمە سووکایەتیمان بە قورئان کردووە. پێش لەوەی ئەوان لاپەڕەکانی قورئان پارچە بکەن ئێمە فەرمانەکانی قورئانمان پارچە کرد. پێش لەوان ئێمە حوکمەکانی قورئانمان لە ناو ژیانەکەمان دەرێنا. حاشا! پێش لەوەی ئەوان قورئان بنپێ بکەن ئێمە فەرمانەکانی قورئانمان بنپێ کرد. ئەو بەها و گرنگیەی پێویستە بە قورئانمان نەدا. ئەمڕۆ لە ناو ژیانەکەماندا چەندە بەها و گرنگی قورئان هەیە. دەبێت لە سەرەتا لە بەرامبەر خۆمان تۆڕە بین.!"
"ئەگەر ئێمە خاوەنداریمان لە قورئان کردبووایە و قەدر و بەهای پێویستمان بە قورئان دابووایە ئەو کات ئەوانیش نەیاندەوێری قورئان بسووتێنن"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی وتارەکەیدا وتی، "ئەگەر ئێمە خاوەنداریمان لە قورئان کردبووایە و قەدر و بەهای پێویستمان بە قورئان دابووایە ئەو کات ئەوانیش نەیاندەوێری قورئان بسووتێنن. باشە، ئەو کات ئێمە ئێستا دەتوانین چی بکەین؟ بۆ ئەوەی بتوانین ئەم گوستاخانە ڕەزیل و ڕیسوا بکەین دەبێت پێش لە هەموو شتێک خاوەنداری لە قورئان بکەین. قورئان بخوێنن. دەبێت ماڵ و مزگەوت و دوکانەکانمان ناوەندی پەروەردەیی قورئان بن. دەبێت لە ناوەندی ژیانەکەماندا قورئان هەبێت. دەبێت عەمەلەکەمان بە پێی قورئان بێت. نابێت تەنها قورئان لە ماڵەکانمان دانێین و ژیانمان دژ بە قورئان بێت. ئەگەر بەو شتانە دیقەت بکەین ئەو کات کافرەکانیش پەشیمان دەبن کە ئەو شتەیان ئەنجام داوە و پلانەکانیان شکەست دەخوات. جارێکی دیکە ناوێرن کە ئەم شتە بکەن. نابێت گومان بکەین کە بە هاتینی ئێرە ئەرکەکەمان تەواو بووە. ئەرکی ڕاستی ئێستا دەستپێ دەکات. کاتێک چووینە ماڵەکانمان دەبێت دووبارە دەستی بە خوێندنی قورئان بکەین."
مەلا بەشیر لە بەردەوامی سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد و بانگێشتی مامۆستا و سەیداکان کرد کە گەل فێری قورئان و فەرمانەکانی قورئان بکەن.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.