٣ خانەوادەی تر بەژداری چالاکی دانیشتن بوون کە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای سەرۆکایەتی هەدەپە ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بینای هەدەپە دەبن زیاتر دەبێت.
خانەوادەکانی ئووسلوو و ئاققووش و قارامان باسیان لەوە کرد کە منداڵەکانیان ڕەفێندراوە سەر چیا و بۆیە بەژداری چالاکی دانیشتن بوون. ژمارەی بەژداربووان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و خانەوادەی ڕەفیندراوەکان داوا دەکەن منداڵەکانیان بگەڕێنەوە.
فاتیمە ئاققووش باسی لەوە کرد کە کچەکەی سۆنگول ئاققوش لە ساڵی ٢٠١٥دا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕەفێندراوە و ٢ مانگ پێشتر کچەکەی لە ڤیدیۆیەک بینیوە.
"جلوبەرگی یەپەژە لەبەری کچەکەم بوو"
دایک فاتیمە ئاققووش باسی لەوە کرد، بە هیوای گەشتن بە کچەکەی بەژداری چالاکی دانیشتن بووە، وتی: کچەکەم لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ چوو. کاتێک چوو تەمەنی ١٥ ساڵ بوو. لە ئەنجامی بینینی وێنەیەک دڵنیا بووم کە کچەکەم بردراوە سەر چیا. هەروەها لە ئینتەرنێتیش ڤیدیۆێکم بینی. جلوبەرگی یەپەژە لەبەری بوو. نەمتوانی هیچ هەواڵێک سەبارەتی بە دەست بێنم. نازانم کچەکەم لە لایەن چ کەس و کەسانێک فریو درا. هاتین بینای سەرۆکایەتی هەدەپە بەڵام هەواڵێک بە ئێمەیان نەدا. منیش بۆ پشتگری لە چالاکی هاتم. منداڵەکانم بچوکن، دچنە قوتابخانە، بۆیە ناتوانم هەموو جارێک لێرە بم. دەچم و دێم. منیش بە دوای کچەکە دەگەڕم.
"منداڵەکان فریو دەدەن و دەنێرن سەر چیا"
موحەمەد قارامانی دیاربەکری باسی لەوە کرد، کوڕەکەی ئەرجان قارامان کاتێک تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو لە ساڵی ١٩٩٩ ڕەفێندراوە سەر چیا، وتی: ١٨ ساڵ کوڕەکەم پەروەردە کرد و گەورەم کرد. ٢٠ ساڵە کوڕەکەم ون بووە. نە گەلەکەمان نەش دەوڵەتەکەمان هاوکاری ئێمە دەکەن. یا تەرمی کوڕەکەم یانیش کوڕەکم دەوێ. شەو ناتوانم بخەوم. باوەڕی من بە کەسێک نییە، باوەڕی من بە دەوڵەت هەیە. خاوەنداری ئەو فەقیر و هەژارانە بکەن. لە ڕۆژێک کوڕەکەم ون بووە هیچ هەواڵێک سەبارەتی بە دەستمان نەهاتوە. کوڕەکەم ڕەفێندرا سەر چیا. هەموو منداڵەکان فریو دەدەن و دەنێرن سەر چیا.
یەکێک تر لەو کەسانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوون ماجدە ئووسلوو و حەلیمە شەهیتئۆغلو خالەتی سەدات سۆرگوون بوون کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن پەکەکە ڕەفێندرا سەر چیا.
"منداڵی پەڕلەمانتەرانی هەدەپە لە ئەوڕووپا دەژین"
ماجدە ئووسلوو باسی لەوە کرد، لەبەر ئەوەی دایک و باوکی سەدات نەخۆش بوون نەیانتوانی بهێن و بەژداری چالاکی بن، وتی: ئێمە لە ئەرزیڕوم هاتینە ئێرە. ئێمە خالەتی سەداتین. ئێمە بۆ سەدات هاتینە ئێرە. لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڕێگای لیجێ ئۆتۆمبێلەکەی وەستێنرا و سەدات لە لایەن تیرۆرستەکان بردرا. بەخۆی لە وان سەرباز بوو، جەندرمە بوو. ئێمە منداڵەکەمان دەوێ. با هەموو دونیا بزانێت ئێمە منداڵەکەمان دەوێ. بۆ چی منداڵەکەمان دەبن؟ تۆمەت و تاوانیان چییە؟ ئەو تورکیا هی هەموومانە. منداڵی پەڕلەمانتەرانی هەدەپە لە ئەوڕووپا دەژین، بۆ چی منداڵەکانی ئێمە دەبنە سەر چیا؟ کورد و تورک برانە. بانگێشتی تەواوی دایکەکان دەکەم، هەموو کەس بەژداری چالاکی بن، پشتگری بکەن. ئەو منداڵانە بە ئاسانی پەروەردە نەبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."