سەرکەوتنی دایک حاجیرە ئاکار لە چالاکی دانیشتن کە بەهۆی ئیدعای ڕەفاندنی کوڕەکەی لە لایەن پەکەکە/هەدەپەیەکان ئەنجام دا بووە هیوایەک بۆ دایکەکانی تر.
لە ڕۆژەڤی تورکیادا لەم چەند ڕۆژی کۆتایدا باس لە چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بینای هەدەپە دەکرێت کە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان ئەنجام دەدرێت.
بە پێی زانیاریەکان، لە ساڵی ١٩٩٤ تا ئیستا پەکەکە بە شێوەیەکی سیستەمی منداڵەکان بە کار دێنێت. یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٠ بابەتی بە کار هێنانی منداڵەکان لە شەڕی چەکداری لە لایەن پەکەکە بووە ڕۆژەڤی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی. کاریگەری ڕاپۆرتێک لە گۆڤارێک بە ناوی Berlingske Tidende کە لە وڵاتی دانمارک چاپ دەکرێت بە سەر ئەو بابەتە هەبوو. لە ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکرا، لە کەمپەکانی پەکەکە نزیکەی ٣ هەزار منداڵ هەیە، هەروەها منداڵەکانی تەمەن ٨-٩ ساڵەش پەروەردەی چەک و تەقەمەنی دەبینن.
ئەوەندەی دەزانرێت پەکەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا بە شێوەیەکی سیستەماتیک منداڵەکان بە کار دێنێت، لە تورکیا بە هەزاران منداڵی ڕەفاندوە. بەشێکی گەورەی سەفەکانی پەکەکە لە منداڵەکانی تەمەن ١٥-١٨ ساڵ پێک هاتوە و ئەو ژمارەی باس دەکرێت منداڵەکانی تەمەنیان بچوکترە لە ١٥ ساڵ.
لە ئەنجامی چالاکیێک لە ساڵی ٢٠١٢ دەرکەوت کە لە سەدا ٣٣.٤١ی ئەو ٣٦٢ کەسەی لە ساڵەکانی ٢٠٠١-٢٠١١ کوژران تەمەنیان ١٦-١٨ ساڵە و تەمەنی لە سەدا ٩.٢٥یان کەمتر لە ١٥ ساڵە. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو کەسانەی بەژداری ڕێکخراوەکە دەبن بچوکترینیان تەمەنی ٩ ساڵە و بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٢ لە سەدا ٣٦ی بەژداربوان منداڵن. پەکەکەی کە منداڵەکان بۆ ئامانجەکانی جۆراجۆر بە کار دێنێت و بە پێویست نازانێت ئەو ڕەوشە حەشار بدات، هەروەها دەزانرێت کە گروپێکی چەکداری کە پێک هاتوە لە منداڵەکان دامەزراندوە.
بە پێی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەپەگە/پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٧ لایەنی کەم ٢٢٤ منداڵ کە ٧٢یان کچ بوون بردوە ئەو شوێنانەی گوایە کەمپن و ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٨دا ٥ ئەوەندە بووە.
لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ عزالدین کوچوک پارێزگاری ڕوحا ڕایگەیاند، "لە ٦ مانگی کۆتایدا لە ناوچەکە ٣ هەزار منداڵ ڕەفێندران و تەنها لە شارۆچکەی پرسووس ٤٠٠ منداڵ ون بووە."
هەدەپەی کە بۆ پەکەکە بازرگانی مرۆڤ دەکات، بە شارەوانیەکانی کە لە دەستیاندایە ناوەندەکانی کەلتوور و مالی گەل و کورسەکانی موزیک و شوێنەکانی تر دەکاتەوە و بەم شێوەیە بیری گەنجەکان ژەهراوی دەکات و بە بەهانەکانی وەکو کەمپەکانی هاوینانە منداڵەکان کۆ دەکات و دەڕفێنێت سەر چیا.
لەگەل زیاد بوونی ناڕەزایەتیەکان سەبارەت بەم بابەتە پەکەکە بەردەوام بوو لە وەرگرتنی منداڵەکان لە خانەوادەکانیان و چەکدار کردنیان بۆ بە کار هێنانیان لە شەڕ.
لە ساڵی ٢٠١٤ بە بەهانەی گەشت و سەیران گروپێکی منداڵ لە لایەن شارەوانی بەدەپەیی دیاربەکر و مەگام-دەر و بەشی قوتابخانەی ئامادەیی ڕێکخراوەکە بردرانە گوندەوارەکانی شارۆچکەی لیجێ و ڕووبەڕووی پەکەکەیەکان و پرۆپاگەندەی ڕێکخراوەکان کران. هەنێک لە منداڵەکان لە ئەنجامی فشار و پرۆپاگەندەکاندا چوونە سەر چیا.
ئایسەل بۆچکوم دایکی یەکێک لەو ١٤ منداڵەی ڕەفێندرا سەر چیا لە پێش ماڵەکەی دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و لە ئەنجامدا منداڵەکەی گەڕایەوە و ئەو ڕەوشە بووە هۆکاری دەستی پێ کردنی چالاکی دانیشتن.
هەروەها دوو منداڵی تر بە ناوی حەلیمە گوندوز (١٥) و فرات ئایدن ئەرەن (١٥) لە لیجێ لە لایەن پەکەکە ڕەفێندران. هەروها خەتیب تەمەل تەمەن ١٥ ساڵە کە خەلکی دیاربەکرە و لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری ئەدەنە دەژیا لە ٤ی نیسان لە ڕوحا کاتێک بەژداری مەراسمی ڕۆژی لە دایکبوونی ئۆجەلان دەبێت ئیتر ناگەڕێتەوە.
لە مانگی مایسی ساڵی ٢٠١٤ چەندین دایک لە ناوچەکانی جۆراجۆری تورکیا هاتنە دیاربەکر و دەستیان کردە بە چالاکی دانێشتن. ئەو خانەوادانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوون داوایان دەکرد منداڵەکانیان کە لە لایەن ڕێکخراو ڕەفێندراوە و چەکدار کراون ڕزگار بکرێن.
دواتر خانەوادەکان ڕێگای پێش بینای شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکریان داخست و نوێنەرێک لە سەر ناوی خانەوادەکان باسی لەوە کرد، ئێستا بۆ چالاکی ٧٦ خانەوادە لە دیاربەکرن. شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر کە لە دەستی هەدەپەدا بوو هەوڵی دا چالاکوانەکان بڵاو بکات. بەڵام لەگەڵ فشاری پەکەکە و هەدەپە خانەوادەکان بەردەوام بوون لە چالاکی دانیشتن و لە ئەنجامدا منداڵی هەنێک لە خانەوادەکان لە لایەن ڕێکخراوەکە ئازاد کران.
قشاناق ستەم بە دایکەکان کرد
گولتەن قشاناق کە ئەو کات سەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بوو بەزۆر ئەو دایکانەی بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە باخچەی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدان دەر کرد و هەموو جۆرەی توندوتیژی بە سەریان سەپاند.
لە سەر داوای گولتەن قشاناق زابیتەکان و کرێکاران هێرشیان کردبوو سەر خانەوادەکان.
هەدەپە/پەکەکەکان سیخوورەکانی خۆیان لە ناو چالاکوانەکان جێبەجێ کرد و هەوڵیان دەدا کە خۆڕاگریەکە تێک بشکێنن و چالاکیەکە لە ئەسلەکەی دوور بکات. هەروەها ئەو سیخوڕانە لە سەر ناوی خانەوادەکان ڕاگەیەندراو بڵاویان دەکرد و دەیانوت کۆتای بە چالاکی دێنن.
ئەو ستەمەی بە سەر خانەوادەکان دەسپێندرا بەهۆی ئەو شتەی پێ دەوترێت "قۆناغی چارەسەری" لە لایەن میدیاکان نەبینرا و بەرپرسانی دەوڵەت و سیاسەتمەداران بەردەوام بوون لە بێ دەنگی.
دایکەکان دووبارە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد
لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩ حاجیرە ئاکار تەمەن ٤٩ ساڵە کە دایکی ٨ منداڵە لە ئەنجامی چالاکی دانیشتن لە پێش بینای هەدەپە دوای چوار ڕۆژ گەشتە منداڵەکەی موحەمەد ئاکار.
کوڕی تری حاجیرە ئاکار کە ناوەکەی فرات بوو لە قەندیل کوژرابوو. بە پێی قسەی ئەو پەکەکەیانەی کە خۆیان ڕادەست کردوە؛ فرات ئاکار بە ناوی نهێنی چیا سیپان؛ چوار ساڵ پێشتر لە کەمپی خواکوڕک لەگەڵ عەلی دوزگون دیلسیز خەلکی دێرسم و سەبات تۆکای خەلکی شرنەخ بەهۆی خواردن موناقەشە دەکات و لە لایەن برپرسی گروپەکە تیرۆرستێک بە ناوی نهێنی ئارگەش مەزلووم دەکوژرێت.
سەرکەوتنی حاجیرە ئاکار لە چالاکیەکەی بووە هۆکار هیوا و ئومێد بۆ خانەوادەکانی تر و لە شارەکانی جۆراجۆر بە دەیان خانەوادە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن پەکەکە لە پێش بینای هەدەپە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
ئەگەر چی ناوی ئەو چالاکیە دانیشتنە بەڵام دایکەکان لەوێ پاسەوانی بۆ منداڵەکانیان دەکەن و لێدوان بە میدیاکان دەدەن و پێشوازی لەو کەسانە دەکەن لە چوار لای تورکیا بۆ سەردانیان هاتوە.
ئەو خانەوادانەی دەیانەوێت منداڵەکانیان لە دەستی پەکەکە ڕزگار بکەن باس لەوە دەکەن بەردەوام دەبن لە چالاکیەکەیان. دایک حاجیرە بووە هیوا و ئومێدێک بۆ دایکەکان و باوەکان.
هەر چی حیکمەت بێت، ئەو میدیا و بەرپرسانی دەوڵەت کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەرامبەر چالاکی دایکەکان بێ دەنگ بوون ئیستا بەردەوامن لە پشتگری کردن لە چالاکی دایکەکان.
جگە لەو ئاژانسانەی هەواڵ کە لە دەستی ڕۆژئاوایەکاندایە، ئەو میدیانەی سەر بە دەروەشن گوێ بیستی دەنگی ئەو خانەوادانە کرد. بەم شێوەیە چالاکیەکە لە ڕای گشتی تورکیا بە جێ بوو.
لە تەواوی شوێنەکانی تورکیا سیاسەتمەداران و دەزگاکانی مەدەنی پشتگری خۆیان ڕایگەیاند. زەهرا زومروت سەلچوق وەزیری خانەوادە و کار و خزمەتەکانی کۆمەڵایەتی سەردانی ئەو دایکانە لە پێش بینای هەدەپە کرد و پشتگری خۆیان ڕاگەیاند.
ناوەندی گشتی هودا پاریش لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد: مافی دایکەکانە منداڵەکانیان بهەوێن و ئێمەش لەگەڵ هیوای ئێوەین بۆ گەشتنتان بە منداڵەکانتان.
هەڕەشە لە خانەوادەکان کرا
وەکو تەواوی چالاکیەکانی پیرۆز و مافدار لەو چالاکیەکەشدا هەڕەشە لە خانەوادەکان کرا و هەوڵ دەدرێت ئەوان واز لە چالاکیەکەیان بێنن و تووشی تۆمەتەکان دەکرێن.
لە سەرەتا سووکایەتی بە خانەوادەکان کرا. سالیحە ئایدەنیز پەڕلەمانتەری هەدەپەیی دیاربەکر لە ٦ی ئەیلوول لەگەڵ پۆلیسەکانی کە پێش بینای هەدەپە بوون کۆبوونەوەیەک دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسەکان ئەنجام دا و دواتر کاتێک چووە ناو بینا بەو کەسانەی لە پێش بینا چالاکی ئەنجام دەدا وتی "ماندوو نەبن!" و بەم شێوەیە سووکایەتی بە خانەوادەکان کرد و بووە هۆکاری ناڕەزایەتی دایکەکان.
پشتگری کردن لە خانەوادەکان لە لایەن زۆر لایەنەکان بەردەوامە بەڵام جەهەپە و ئییی پارتی کە لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایدا لەگەڵ هەدەپە کار دەکرد ڕاگەیەندراوێک بڵاو کرد کە هەوڵ درا ڕووی ئامانجی چالاکیەکە بە شوێنێکی تر بکرێت.
ڕاگەیەندراوی گوستاخانەی بەرپرسێکی پەکەکە
کۆتا جار مستەفا قەرەسوو کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێک تۆمەتی "ئالۆزیخوازی" بەو دایکانە سەپاند و باسی لەوە کردبوو کە دایکەکانی کورد "دەبێت بۆ پەکەکە منداڵ بە دونیا بێنن."
بەڵێ، دیار نییە سەرئەنجامی ئەو چالاکیە چی دەبێت بەڵام ئەو چالاکیە بووە هۆکار کە جارێکی تر پەیوەندی پیسی نێوان پەکەکە و هەدەپە دەربکەوێت.
هەروەها بە ئاشکرایی دیارەکە چالاکی ئەو دایکانە دەبێتە هۆکاری جەسارەتی ئەو دایکانەی تر کە مەغدووری پەکەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."