لە دیاربەکر ڕێوڕەسمی "یاد کردن و تێگەشتن لە حەزرەتی حوسێن و یارەکانی" لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان بەڕێوە چوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن مەلا عومەر ئاکگول دەستی پێ کرد.
دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز بە سروودەکانی ئایینی لەبارەی کەربەلا و حەزرەتی حوسێن بەردەوام بوو.
"کومەڵکوژی کەربەلا جیاوازە"
دوای سروودەکان یەحیا ئۆغراش بە زمانی تورکی وتارێکی پێشکەش کردەوە.
ئۆغراش لە وتارەکەی باس لە گرنگی کەربەلا و حەزرەتی حوسێن لە مێژوودا کرد، وتی: کارەساتی کەربەلا کارەساتێکە لە مێژوو نمونەی نەبینراوە. ستەم و کۆمەڵکوژی مرۆڤەکان تا مێژوویی مرۆڤایەتی کۆنە. کۆمەڵکوژیەکانی کەربەلا لە مێژوودا زۆر ئەنجام دراوە. کۆمەڵکوژی مرۆڤەکان لە مێژوودا زۆر بووە. بەڵام کۆمەڵکوژی کەربەلا جیاوازە. چونکە ئەو شتەی کۆمەڵکوژی کەربەلا ئەوەندە گرنگ دەکات، کۆمەڵکوژیێکە بۆ گەشتنی میراسی ڕیسالەت بە ئێمە ئەنجام دراوە و تابلۆیەکی وەحشیە کە بیرێک هەوڵی داوە ڕێگری بکات میراسی نوبووەت بە ئێمە بگات. ئەو شتە ئیمام حوسێن ئەوەندە گرنگ کردوە ئەوەیە.
دوای وتاری یەحیا ئۆغراش چەندین سروودی ئایینی پێشکەش کران.
دواتر مەلا موحەمەد بەشیر ڤارۆل سەبارەت بە ڕووداوی کەربەلا و حەزرەتی حوسێن وتارێکی پێشکەش کردەوە.
مەلا موحەمەد بەشیر ڤارۆل لە وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ئەهلی بەیت نوێنەرایەتی ئومەت دەکات، وتی: حەز کردن لە ئەهلی بەیتی پێغەمبەرەکەمان لە سەر تەواوی ئومەت واجبە. لە ڕاستیدا بابەتی ئەهلی بەیت تەنها بابەتی مەشرەبێک و مەزهەبێک نییە. ئەو بابەتە بابەتێکە لە سەر تەواوی ئومەت فەرزە.
"کاتێک دەوترێت کەربەلا وەکو ئەوەی خەنجەرێک لە دڵی مرۆڤ دەدرێت"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: کاتێک دەوترێت موحەڕەم غەمگینیێک لە ناو دڵی مرۆڤەکان بە جێ دەبێت. چونکە لە مانگی موحەڕەمدا حەزرەتی حوسێن لەگەڵ ٧٢ یارەکەی شەهید کران. بۆیە کاتێک دەوترێت کەربەلا وەکو ئەوەی خەنجەرێک لە دڵی مرۆڤ دەدرێت. تێکۆشانی حەزرەتی حوسێن لە بەرامبەر یەزید بوو. تێکۆشانەکەی تا ڕۆژی قیامەت لە شەخسی یەزید لە بەرامبەر ئەو کەسانەیە بەردەوامن لە ڕێگای یەزید. ئەو تێکۆشانە لە بەرامبەر تەواوی یەزیدەکانە. یەزید نوێنەرایەتی چی دەکات؟ یەزید نوێنەری ستەم و ڕاوەستان لە بەرامبەر دۆزی رسول الله-ـە.
"نابێت مسوڵمانەکان سەریان لە بەرامبەر ستەم و پیسی نزم بکەن"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە دۆزی حەزرەتی حوسێندا زۆر دەرس هەنە، وتی: نابێت مسوڵمانەکان سەریان لە بەرامبەر ستەم و پیسی نزم بکەن. حەزرەتی حوسێن لەگەڵ یەزید صولح نەکردوە، ئێمەش نابێت لەگەڵ یەزیدەکان صولح بکەین. ئەگەر بە ڕاستی دەمانەوێت لە دۆزەکەی تێ بگەین تێدا زۆر دەرس هەنە. ئەو دەرسانە تا قیامەت بۆ مسوڵمانەکان ڕابەر و نمونەیە. هەر کێ لە ڕێگای ئەهلی بەیت و ئیسلام نەچێت، سەرپێچی لە ئیسلام بکات ئەو کەسە یەزیدە. تا قیامەت ئەهلی بەیتی پێغەمبەر نوێنەری حەقن. دەبێت ئێمە لەوان نمونە وەربگرین. داوا لە خودا دەکەین؛ جارێکی تر کارەساتی کەربەلا نیشانی ئێمە نەدات. دەبێت ئومەت لەو کارەساتە دەرس وەربگرێت. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."