ئەو دایکانەی بەهۆی ڕەفاندی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر چالاکی دانیشتن نەنجام دەدەن بانگێشتی سەرۆک کۆمار و سیاسەتمەداران کرد و وتیان، دەمانەوێت موژدەگانی بە ئێمە بدرێت کە منداڵەکانمان هاتوە.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان کە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە ٣ی ئەیلوول لە پێش بارەگای هەدەپە دەستی پێ کرد بەردەوامە و خانەوادەکان بانگێشت دەکەن با ئیتر ئەو فرمێسکانە و حەسەرەتی منداڵ کۆتای بێت.
یلدز باللی کە کچەکەی یاسەمین تەمەن ١٦ ساڵە لە ساڵی ٢٠١٤ لە ئیستانبول ڕەفێندرا وتی: بۆ ڕزامەندی خودا هاوکاری ئێمە بکەن. با بە منداڵەکانمان بگەین. دەڵێن کچەکەم لە ساڵی ٢٠١٨ لە شرنەخ کوژراوە. بەڵام من باوەڕ ناکەم. مردوو یان زیندوو کچەکەم دەوێ. ئەگەر لە خودا دەترسن با منداڵەکەم بنێرن، هەوڵێک سەبارەتی بنێرن.
"ئیتر هەست و ڕامانی دایکەکان ببێنن"
تورکان مووتلوو باسی لەوە کرد، ٧ ساڵە هەواڵ سەبارەت بە کچەکەی جەیلان شەیمە تەکین بە دەست نەهاتوە، وتی: تەنها تورکیا نە بەلکو دەبێت تەواوی جیهان دەسوەرداری ئەم بابەتە بێت. با ئیتر دایکەکان مگڕین. چارەیەک بۆمان بدۆزن. 'کچەم وەرە ماڵ. جگە لە خودا لە کەسێکی تر مەترسە. من تۆڕە نیم. بە ڕاستی خانەوادەکەت پەریشانە. دوای تۆ ئەوەندەی ئێش و ئازار بە سەرمان هات.' بانگێشتی سەرۆک کۆمار و تەواوی پارتەکانی سیاسی دەکەم، ئیتر ئێمە ببێنن. ئیتر هەست و ڕامانی دایکەکان ببێنن. ٧ ساڵە ئەو حەسرەتە دەکێشم. کاتێک زستان دێت بیری سارد بوونی کچەکەم دەکەم بۆیە ناتوانن بخەوم. با تەواوی دونیا دەنگەکەم ببیسێت. ئەو کەسانەی لە ڕەوشی مندایە با ئیتر بە منداڵەکانیان بگات.
"ئەو منداڵەکەم کە فریو درا و بردرا سەر چیا ٢٣ی جوزئی قورئانی لەبەر کردبوو"
مەولدە ئوچداغ سەبارەت بە کوڕەکەی باسی لەوە کرد: لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا لە دوای کوڕی ون بووم دەگەڕم. تا کاتێک منداڵەکەم نەگەڕێتەوە لێرە دەبم. کوڕەکەم کەسێک بوو کە ٢٣ جوزئی قورئانی لەبەر کردبوو، نوێژ و عیبادەتەکەی ئەنجام دەدا. منداڵێکی بە خێر و بە ئەخلاق بوو. نازام چۆن فریویان دا و بردیانە. جەنابی سەرۆک کۆمارم، 'بۆ ئەو قورئانی کەریم کە هەموو ڕۆژێک دەخوێنی، کوڕی منیش حافیز بوو. چی دەبێت ئەوی ڕزگار بکەن. ڕێگایەکی چارەسەری بدۆزن و ئەو منداڵەکەم ڕزگار بکەن. داوا دەکەم، موژدەگانی بە ئێمە بدەن کە منداڵەکانمان هاتوە. دەبوا کە کوڕی تۆ لە شوێنی کوڕی من بووایە. بۆ کوڕی خۆ چی دەکەی بۆ کوڕی منیش وا بکە. ئاوێک بڕێژە سەر جگەری ئەو دایکانە کە دەسووتێت. ئەو دایکانە نەخۆشن ناتوانن لێرە دانیشن.
"بارەگای هەدەپە وەکو لقی قەندیلە"
دایک عائیشەگول بیچەر وتی: لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨ کوڕەکەم لە لایەن تیرۆرستەکانی یەپەگەیی ڕەفێندرا. لە ١٩ی مانگی ١١ لە تەلەفۆنێک بە من وترا کە کوڕەکەم لە دەستی تیرۆرستانی یەپەگەییدایە. ناوی کوڕەکەم موحەمەد مستەفایە، ناوێکی نهێنی بە ناوی "عەگید باران" پێ داون. لەبەر ئەوەی ناوەکەی خراپیان کردوە لە دونیا و مەحشەر لەوان داواکارم. لێرە بانگێشتی سەرۆک کۆمار و تەواوی ڕابەرانی سیاسی دەکەم. 'ئیتر بەسە! با ئیتر دایکەکان مەگڕین. دڵەکان مەسووتن.' داوای ماڵ و مولک لە کەسێکمان نەکرد. منداڵەکانمان دەوێ کە مافمانە. هەموو ڕۆژێک تووشی سووکایەتی دەبین. دەڵێن پارە بە ئێوە دەدەن و ئێوە لێرە قسە دەکەن. بە ڕاستی شتێکی وا نییە. لە سەر داوای خۆمان لێرەین. ڕۆژێک هاتین وتبووین "یا مردن یانیش سەرکەوتن." لە بەرامبەر هەڕەشەکان سەرمان نزم ناکەین. پشتەکەمان بە دەوڵەت سەپاردوە، لێرە ڕاحەتین. بە ئێمە دەڵێن "بۆچی لە پێش بارەگای هەدەپە دادەنیشن و لە پێش بارەگای ئاک پارتی دانانیشن." ئاک پارتی منداڵەکانمان نەبردوە. لەبەر ئەوەی بارەگای هەدەپە وەکو لقی قەندیلە لێرە دانیشتین. منداڵەکانمان لێرە کۆ دەکەن و دەبن. بۆیە لە پێش بارەگای هەدەپە دادەنیشین. با منداڵەکانمان بدەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."