دایکێکی خەلکی ئاگری کە منداڵەکەی ٨ ساڵ پێشتر لە لایەن پەکەکە ڕەفێندراوە سەر چیا، پشتگری لەو خانەوادەیانە کرد کە لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە ڕۆژی ٣٥مدا بەردەوام بوو.
خانەوادەکان بە هیوای گەڕانەوەی منداڵەکانیان پاسەوانی بۆ منداڵەکانیان دەکەن و لە هەموو لایەنەکان سەردانەکان بۆ پشتگری کردن بەردەوامە. چەند دایکێک لە ئاگری بۆ پشتگری لە خانەوادەکان هاتنە دیاربەکر و پشتگری خۆیان ڕایگەیاند.
خانەوادەکان پێکەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر پەکەکە.
یەکێک لەو دایکانەی لە ئاگری هاتە دیاربەکر نازیمە قنات دایکی کەنعان قنات بوو کە ٨ ساڵ پێشتر لە لایەن پەکەکە ڕەفێندراوە سەر چیا.
نازیمە قنات باسی لەوە کرد، کوڕەکەی کاتێک لە ئیستانبول کار دەکرد ڕەفێندرا سەر چیا و لەگەڵ تێپەڕینی ٨ ساڵ هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەی بە دەست نەهاتوە.
نازیمە قنات وتی: کوڕەکەم کەنعان قنات ٨ ساڵ پێشتر ڕەفێندرا. کەنعان وەکو کوڕەکانی دیکەم لە ئیستانبول کار دەکرد. چوومە ئیستانبول لای کوڕەکەم. کاتێک گەڕامەوە ئاگری منداڵەکانم پەیوەندی تەلەفۆنییان لەگەڵ من ئەنجام دا و وتیان کەنعان ون بووە. بە دوای کوڕەکەم گەڕاین بەڵام نەماندۆزی. چەند ساڵە هێشتا بێ سەروشوێنە. تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەتی بە دەست نەهاتوە. کوڕەکەم ٢ ساڵ دوای هاتن لە سەربازی لە تەمەنی ٢٢ ساڵی ڕەفێندرا و ئێستا تەمەنی ٣٠ ساڵە. خودا سزای بەو کەسانە بدات کە منداڵەکەمیان ڕەفاندوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."