یەحیا سینوار سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس نامەیەک بۆ زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار نارد.
یەحیا سینوار سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس کە دوای شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە وەک سەرۆکی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرابوو نامەیەک بۆ زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار نارد.
تەواوی دەقی نامەی یەحیا سینوار:
"السلام علیکم و رحمة الله و برکاته...
ئێمە وەک بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلام حەماس بە تەقدیر و ئیعتیزازێکی گەورە پێشوازیمان لە نامەی پیرۆزبایی و پرسەی ئێوە کرد کە بەهۆی شەهادەتی سەرۆکی ئۆفیسی بزووتنەوەکەمان شەهیدەکەمان رابەری موجاهیدی ئوممەت ئیسماعیل هەنییە و هاوڕێکەی شەهیدی موجاهید وەسیم ئەبو شەعبان کرد کە لەدەستدانی بۆ ئوممەت خسارێکی گەورەیە. سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو هاودەنگییە دەردەبڕین کە بە هەستێکی دڵسۆز و بەرزەوە نیشانتان داوە و لە خودا دەخوازین کە چالاکییەکانتان بەرەکەتدار بکات و ئێوە و وڵاتەکەتان لە تەواوی خراپییەکان بپارێزێت.
"خوێنی رابەرەکان و موجاهیدەکانمان لە خوێنی گەلەکەمان بە بەهاتر نییە"
شەهیدی رابەر ئیسماعیل هەنییە کە سیمبۆلێکی ئوممەت و فەلەستینە لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا کە یەکێکە لە تێکۆشانەکانی مێژوویی و سەرفرازانەی گەلی فەلەستین لە رێگای رابەرانی شەهید گەشتە پلەی شەهادەت. بەم شێوەیە خوێنی ئەو و خانەوادە و منداڵەکان و نەوەکانی؛ لەگەڵ خوێنی گەلە فیدارەکەمان لە غەززە، کەرتی رۆژئاوا، قودس و ناوچەکانی داگیرکراو تێکەڵ بوو. ئەمەش پشتڕاست دەکات کە خوێنی رابەرەکان و موجاهیدەکانمان لە خوێنی گەلەکەمان بە بەهاتر نییە. خوێنی پاکی شەهیدەکان و کاروانی پیرۆزی شەهیدەکان خۆڕاگری و هێزەکەمان لە دژی داگیرکەرانی سەهیۆنیستی نازیست زیاتر دەکات. ئەم تێکۆشانەمان تا کاتی رزگاربوونی خاکەکانمان و شوێنە پیرۆزەکانمان لە ژێر داگیرکەری و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە پایتەختی قودس بەردەوام دەبێت.
"حەماس هەمیشە وەک رابردوو درێژە بە ڕێگای دڵسۆزی خۆی بۆ خوێنی شەهیدان دەدات"
هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە حەماس هەمیشە وەک رابردوو درێژە بە ڕێگای دڵسۆزی خۆی بۆ خوێنی شەهیدان دەدات و ئەو پرەنسیپە بەرزانەی کە شەهیدی رابەر ئیسماعیل هەنیە بەرگری لێدەکرد هەمیشە بەردەوام دەمێننەوە و بزووتنەوەکەمان و موجاهیدەکانمان هەر بەردەوام دەبن لە ڕۆیشتن لەسەر ئەم بنەمایانە. گرنگترینی ئەو پرەنسیپانە بریتین لە یەکگرتوویی گەلی فەلەستین لەسەر بژاردەی جیهاد و بەرخۆدان، یەکگرتوویی ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی و ڕەتکردنەوەی دووبەرەکی و ناکۆکی. بەم شێوەیە دەتوانین لە دژی دوژمنی سەهیۆنی کە دوژمنی راستی ئوممەتە و گەورەترین هەڕەشەیە و بۆ تاڵانکردنی دەوڵەمەندی و سەرچاوەکانی ئوممەت ئارەزۆکانی زیاتر دەکات، لە یەکڕیزدا بین.
خودای گەورە ئێوە و خانەوادە و وڵاتەکەتان بە خێر و ئەمان و ئیستیقرار بپارێزێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.