گەلی دیاربەکر وەکو هەموو هەفتەیەک ئەم هەفتەیەش بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانە کردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە مەیدان بوون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو هەفتەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گردبوونەوەیەک رێکدەخات.
وەقفەکە ئەم هەفتەیەش کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە دیاربەکر بەرنامەکەی رێکخست.
لە سەرەتا مەلا رەجائی گولەر وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە لەگەڵ تەواوی دژواری و زەحمەتییەکان گەلی غەززە بەردەوامە لە تێکۆشانیان و دەبێت مسوڵمانەکانی غەززەیی لە تێکۆشانەکەیان بە تەنها نەهێڵرێن.
"ئەگەر لە سەر رێگای راست بین خودا ترسی مومینەکان لە دڵی کافرەکان دەرناهێنیت"
ناوبراو وتی، "بۆ چوونەوە بە بەهشت دەبێت مرۆڤەکان بەدەل بدەن و هەوڵ بدەن. بەهشت ئەرزان نییە و خودا لە قورئان دەفەرموێت کە بەهشتی بۆ مومینەکان دروست کردووە. گەلی غەززە لە ژێر بۆردومانەکاندانە. ئێمەش چەندە دەردی ئەوان وەک دەردی خۆمان دەبینین. ئایا فرمێسک لە چاوەکانماندا دێت؟ ئایا بۆ رزگاری ئەوان دوعا دەکەین. کۆبوونەوەمان لێرە بۆ خوشک و برا غەززەییەکانمان دەبێتە هۆی ناڕاحەتی کەسانێک. دەبێتە هۆی ناڕاحەتی سەهیۆنییەکان و تەلئەبیب. بە زمانی نۆکرەکانیان لێرە هێرش دەکرێتە سەرمان. بەڵام الحمد لله خودا ترسی مومینەکان لە دڵی کافرەکاندا دەرناهێنێت. ئەگەر لە سەر رێگای راست بین خودا ترسی مومینەکان لە دڵی کافرەکان دەرناهێنیت. گومان نەکن کە ئەوان گەورەکانی جیهانن بەڵکو هەموویان لە تەنانەت کەسێکی مسوڵمانیش دەترسن. ئەوان دەزانن کە ڕۆژێک دێت و مسوڵمانەکان وەک گەلی غەززە و یەحیا سینوار لە دژی ئەوان جیهاد دەکەن. بۆیە خۆمان کەم نەبینین و مەیدانەکان بەجێ نەهێڵین."
"هێرش بۆ سەر لوبنان هەڕەشەیەکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە"
دواتر وتارەکەی مەلا رەجائی گولەر، حەبیب ئاکدۆغان لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
ناوبراو وتی، "ئێمە وەک دەوڵەت، کۆمەڵگا و کەس لەم تاقیبوونەوەدا بەرپرسیارین. ئیمتیحانی غەززە بۆ دەهاتوو و ئازادی ئێمە زۆر گرنگە. لەم تاقیکردنەوەدا ئەرکێکی گەورە لە ئەستۆی هەمووماندایە. دەبێت دەوڵەت، کۆمەڵگا و تەنانەت کەسەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رژیمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە سیاسەتی داگیرکردن لە دژی غەززە و هەوڵ دەدات وڵاتانی ناوچەکە بترسێنێت و دواتر وتی، "رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی لە کەرتی رۆژئاوا و لوبنان و ئەو ناوچەیانە بۆردومان دەکات. سەهیۆنییەکان بۆ نیشتەجێکردنی داگیرکەران بەردەوامن لە وێرانکردنی ماڵ و سامانی فەلەسیتنییەکان. لە لوبنان هێرشێک و تیرۆرکردنێک بە تەقاندی پەیجەرەکان ئەنجام درا. ئەم هێرشەی بۆ سەر لوبنان ئەنجام درا بۆ وڵاتانی دیکەش هەڕەشەیە و هەوڵی ترساندیان دەدات."
"دەبێت هەوڵەکانی ئابووری، دەروونی، تیکنۆلۆژی، سەربازی و سیاسی سەهیۆنییەکان پووچەڵ بکرێت"
ناوبراو لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام بە تایبەت تورکیا، ئێران، میسڕ، لوبنان، سوریا و عێراق پلانەکانی سەهیۆنییەکان تێکببەن. دەبێت وڵاتانی ناوچەکە تاکتیکەکانی سەهیۆنییەکان لە ناو ببەن. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گوێ لە هیچ یاسا و قائیدەیەک ناگرێت. دەبێت هەوڵەکانی ئابووری، دەروونی، تیکنۆلۆژی، سەربازی و سیاسی سەهیۆنییەکان پووچەڵ بکرێت."
ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی هەوڵ دەدات بە رێککەوتنی ئاگربەست داگیرکاری هەمیشەیی بکات و دەبێت مسوڵمانەکان هۆشیار و ئاگادار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.