یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) ٩هەمین دیداری زانایان لە دیاربەکر رێکدەخات.
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش دیداری زانایان لە دیاربەکر رێکدەخات. تەوەری ئەمساڵی دیدارەکە "تۆفانی ئەقسا و بەرپرسیارێتی زانایان (غەززە شەرەفی ئوممەت)" دەبێت.
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتیی إتحاد العلماء لە سەبارەت بە رێکخستنی ٩هەمین دیداری زانایان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە تورکیا، عێراق، ئێران، سوریا، فەلەستین، میسڕ، ئەفغانستان، قەتەر، لوبنان، سوودان، ئوردن و وڵاتانی دیکە "دیداری زانایان" رێکدەخەن و دواتر وتی، "بەرنامەی ئەمساڵمان لە ٥-٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە تەوەری 'تۆفانی ئەقسا و بەرپرسیارێتی زانایان (غەززە شەرەفی ئوممەت)' لە هۆڵی کۆنفراسنی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "رۆژەڤی ٩مین دیدارەکەمان قودس کە سەدەیەکە لە ژێر داگیرکەری رژێمی تیرۆری سەهیۆنیدایە و کۆمەڵکوژییەکانی کە نزیکەی ساڵێکە بێ راوەستان بەردەوامە دەبێت. لەسەر بنەمای ئەو ڕاوێژانەی کە لەلایەن دەستەی ڕێکخستنمان لەگەڵ زانایان ئەنجام دەدرێت، تۆفانی ئەقسا' بە وردی دەخرێتەڕوو، بەرپرسیارێتی ئوممەت و زانایان ئاشکرا دەکرێت، زانایانیش لە بەیاننامەی کۆتاییدا پێشنیارەکانیان لەگەڵ ڕای گشتیدا دەخەنە ڕوو کە بۆچوون و پێشنیارەکانیان بۆ چارەسەرکردن ئاشکرا دەکات."
مەلا محەمەد ئۆزەر لە کۆتاییدا داوای کرد کە بەرنامەکە ببێتە وەسیلەی خێر و چارەسەری کێشەکانی جیهانی ئیسلام.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.