هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
خودای گەورە لە ئایەتی ٢٢ی سورەتی رووم دەفەرموێت کە جیاوازی زمان و رەنگەکان یەکێکن لە ئایەتەکانی خودا.
هاوڵاتیانی کە لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە باسیان لەوە کرد کە لە تورکیا بە زمانەکانی بیانی دەتوانرێت بە ئاسانی قسە بکرێت و دەبێت بە هەمان شێوەیە کوردیش بتوانرێت قسەی پێ بکرێت.
هاوڵاتیێک بە ناوی فاروق ئووەیلی باسی لەوە کرد کە دەتوانێت بە ٨ زمان قسە بکات بەڵام لەبەر تیروانینەکانی خراپ بە ئاسانی ناتوانیت بە زمانی دایکی خۆی بە زمانی کوردی-کورمانجی قسە بکات.
ئووەیلی وتی، "دەتوانم بە نزیکەی ٨ زمان قسە بکەم. ئەلمانی، ئینگلزی، عەرەبی، فارسی، تورکی، کورمانجی، رووسی و بولگاری. ئێمە وەک ئەندامی زمانێک لە دایک بووین. هەر هاوڵاتیێک زمانێک و ئاڵایەکی هەیە. لە هەنێک وڵاتەکان کەمینەکان هەن و لە ژێر ئاڵای ئەو وڵاتەدا دەژین. بۆ نمونە لە تورکیا کەمینەکانی وەک ئازەری، کورد، چەرکەس، عەلەوی هەن و زمانیان هەیە. ئێمە لە ئاگری بە زمانی کوردی قسە دەکەین بەڵام زمانی فەرمی تورکیایە. ئێمە لە سەر خاکەکانی تورکیا دەژین بەڵام بەهۆی تیروانینەکانی خراپ ناتوانین بە زمانی دایکی خۆمان قسە بکەین."
"لەبەر ئەوەی بە تورکی قسە دەکەین ناتوانین زۆر بە کوردی قسە بکەین"
باران ئاییلدیز دەستنێشانی کرد، کە دەتوانێت بە ٤ زمان قسە بکات بەڵام ناتوانێت بە زمانی کوردی کە زمانی خۆیەتی بە ئاسانی قسە بکات و وتی، "من بە کوردی و تورکی و ئەلمانی و هەنێکیش ئینگلیز دەزانم. مرۆڤ هەرچەندە زیاتر زمان بزانێت ئەوەندە زیاتر دەتوانێت خۆی تێبگێنێت. ئێستا لە کورمانجی تێدەگەم بەڵام ناتوانم بە ئاسانی قسە بکەم. ئێستاش دەبینن کە ناتوانم بە ئاسانی قسە بکەم."
"کاتێک سواری فڕۆکە دەبین بە زمانی ئینگلزی دەڵێن وێل کام (بە خێر بن)"
رەجەب کاگوندوز باسی لەوە کرد کە لەبەر ئەوەی هەنێک لە هاوڵاتیان بە تورکی نازانن تووشی کێشە دەبن و دواتر وتی، "زمانەکەمان گیانەکەمانە. زمانەکەمان بوونمانە، زمانەکەمان وڵاتەکەمانە، زمانەکەمان شەرەفەکەمانە. ئەگەر زمانمان لەناو بچێت ئێمەش لەناو دەچین، بوونی ئێمە بە زمانەکەمانە. رۆژی زمانی دایکی هەموو کەس، کورد و کوردستان پیرۆز بێت. چەند رۆژ پێشتر لە سێرت ئافرەتێکی کوردی نەخۆش لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی بە تورکی قسە بکات چارەسەری بۆ نەکرا. ئێمە ئەم شتە قبول ناکەین، ئەمە شتێکی جوان نییە. کاتێک سواری فڕۆکە دەبین بە زمانی ئینگلزی دەڵێن وێل کام (بە خێر بن). دەتوانن بە کورمانجیش بڵێن. کاتێک دەوترێت وێل کام ئێرە نابێتە ناوچەی ئینگلیزەکان. ئەگەر بە کوردیش بوترێت باشە. داوا دەکەین کە هەموو کەس بە زمانی خۆی قسە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.