خانەوادەکانی کە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردوە باسیان لەوە کرد، نامانەوێت سکاڵاکەمان لەبارەی هەدەپە لە سەر کاغز بمینێت.
چالاکی دانێشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە.
نزیکەی مانگێک پێشتر خانەوادەکان سەبارەت بە بەڕێوبەرانی هەدەپە سکاڵایان تۆماڕ کرد و لە بەر ئەوەی تا ئێستا هیچ موداخەلەیەک نەکراوە بووە هۆکاری ناڕەزایەتی خانەوادەکان.
یەکێک لەو کەسانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بووە شەوکەت بینگۆل کە ٦٣ ڕۆژە لەوێیە باسی لەوە کرد، "کەیسەکەمان لە سەر کاغز ما."
شەوکەت بینگۆل وتی، "ئێمە لەوانە شکایەتدارین. بۆچی تا ئێستا سەبارەت بە کەیسەکە زانیاریێک بە ئێمە نەدراوە؟ ئەو مرۆڤانە بۆ چی دەست بە سەر نەکران؟ چەند ڕۆژ پێشتر چوومە و دووبارە سەبارەت بە پەڕلەمانتەر سکاڵام تۆمار کرد. ئەوانە سووکایەتی بە ئێمە دەکەن. هەدەپە دەڵێت، "ئێمە منداڵەکانتان نەبردوە." کاتێک دەچمە سەردانی لقی گەنجەکان دەکەم هەموو جارێک دەڵێن 'منداڵەکەت لە سەر چیایە."
"دەبێت لێپرسینەوە سەبارەت بەوان ئەنجام بدرێت و دەست بە سەر بکرێن و پەڕلەمانتەرییان هەڵبوەشێنرێت"
شەوکەت بینگۆل لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "منداڵەکانمان چۆن چوون؟ لە لایەن کێ یان کەسانێک بردرا؟ چۆن هێنرانە 'ئەو بارەگای قەندیل"؟ چۆن تۆماڕ کران؟ زانیاریەکانی تەواوی ئەو منداڵانەی تۆماڕ کراون لێرەیە. بۆ چی لێکۆلینەوە ناکرێت؟ هێشتا بە خۆشی و ڕاحەتی بۆ خۆیان دەگەڕن. ٥ ساڵە هەواڵ سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەست ناهێت، نازانم زیندووە یان مردووە. دەبێت لێپرسینەوە سەبارەت بەوان ئەنجام بدرێت و دەست بە سەر بکرێن و پەڕلەمانتەرییان هەڵبوەشێنرێت. ئەوانە کەسانێک کە دەتوانن زیان بە تورکیا بدەن."
بینگۆل وتی، "لە ساڵی ٢٠١٤ صلاح الدین دەمیرتاش بەژداری کۆنگرەیەک لە شیرینئەڤلەر بوو. چوومە لای و بە دەمیرتاشم وت، کوڕەکەم کە تەمەنی ١٤ ساڵە بردراوە سەر چیا، داوای هاوکاریم کرد. بە منی وت، 'منداڵی تەمەن ١٤ ساڵە لە سەر داوای خۆی ڕۆشتوە." ئایا منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە ئیرادەی دەبێت؟ دەمیرتاش بۆ سەربازەکان دەیوت 'دەوڵەت بۆ چی منداڵەکانی تەمەن ١٨ ساڵە چەکدار دەکات؟' ئێ باشە، بۆ چی ئەتۆ منداڵەکانی تەمەن ١٤ ساڵە دەبی سەر چیا؟ دەمەوێت پرسیاری ئەو شتە بکەم."
سلێمان ئایدن کە بۆ کوڕەکەی ئۆزکان ئایدن بەژداری چالاکی بووە باسی لەوە کرد:
"لە لایەن ئەوانە، پەڕلەمانتەران و بەڕێبەرانی هەدەپە هەموو ڕۆژێک هەڕەشە لە ئێمە دەکەن، دەڵێت نابێت ئێوە لێرە بن. ئێمە سەبارەت بەوانە سکاڵامان تۆمار کرد. تا ئێستا شتێک ئەکراوە. هیچ کەس دەست بە سەر نەکراوە. ئەگەر ئەوانە سبەینێ ئێمەیان بکوژن چی دەبێت. من لە دەوڵەت دەوێ، ئیتر خاوەنداری ئێمە بکەن. هەموو ڕۆژێک لە لایەن ئەو پەکەکەیانە هەڕەشە لە ئێمە دەکرێت. بە ڕاستی سووکایەتی بە ئێمە دەکەن. سەبارەت بەو ئۆپڕاسیۆنەی ئەمڕۆ لە سوریا ئەنجام دەدرێت ئێمەیان هان دەدەن، دەلێن "ئەردۆغان منداڵەکانتان بۆمب باران دەکات. ئێوە هێشتا لێرەن." ئێمەش بەوان دەڵێین "ئەردۆغان منداڵەکانمان نەبردوە سەر چیا ئێوەتان بردوە" و بەم شێوەیە ناڕەزایەتی دەردەبڕین." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.