دەزگای خێرخوازی وەقفی کاروانی ئومێد کە بە هاوکاریەکانی دەناسرێت، لە خارپێت هاوکاری ئەو کەسانە کرد کە ماڵیان سووتابوو.
چەند ڕۆژ پێشتر لە گوندی کاراکاشی پارێزگای خارپێت ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامدا ٦ ماڵ بە گشتیی سووتان، هەروەها کەسێکیش بریندار بوو.
دوای ڕووداوەکە کاروانی ئومێد دەستی بە چالاکی هاوکاری کرد و سەردانی گوندەکە کرد.
نیهاد باکشی بەرپرسی کاروانی ئومێد لە شاری خارپێت سەبارەت بە هاوکاریەکە ڕاگەیەندراوێكی بڵاو کردەوە.
video
باکشی لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، دەیانەوێت بەو هاوکاریە ئەو مەغدووریەتەی دروست بووە لە ناو ببەن و دواتر وتی، "٣-٤ رۆژ پێشتر لەو گوندە ئاگرێک دەرکەوت کە باس لەوە دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەبا بوو. ئێمە وەکو کاروانی ئومێد هاتینە ئێرە و لە شوێنی ڕووداوەکە سەبارەت بە بوونی زیانی مادی لێکۆلینەوەمان ئەنجام دا. لەبەر ئەوەی زیانێکی گیانی نەبوو زۆر خۆشحالین. بەڵام ناو ٦ ماڵ هەرچی هەبوو سووتان. هەروەها ماڵەکەیان بە گشتی سووتا."
باکشی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "ئێمە دەتوانین دەست بە دەستی یەکتر بدەین و ئەو مەغدووریەتە پێکەوە چارەسەر بکەین. ئێمە بە پێی هێزەکەمان هاوکاریان دەکەین. بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازەکانین.
عوسمان یلدرم موختاری پێشووی گوند سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کرد، کاتێک سەبارەت بە ئاگرەکە ئاگادار دەبن دەچنە گوند تاکو موداخەلەی ئاگرەکە بکەن؛ بەڵام کاتێک گەشتوویانە گوند ماڵەکە بە گشتی سووتاوە، وتی، "داوا دەکەین هاوکاری ئەو کەسانە بکرێت کە ماڵیان سووتاوە. جەنابی پارێزگار دەڵێت تەواوی گوندەکە بۆش دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."