وەقفی دار القران کە لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای تورکیا پەروەدەیی مەدەرەسە ئەنجام دەدات، لە بارەگای وەقفەکە لە ناوچەی باشاکشەهری ئیستانبوول مەڕاسیمی پێدانی ئیجازەنامە بەڕیوە چوو.
سوعاد یاشاسن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء و مەلا جەمال چنار ئەندامی إتحاد العلماء و جەودەت جان پارێزگاری پێشوویی تۆقات و جانەر ئاکدەمیر یاریدەدەری موفتیی ئیستانبوول و تەیب ئەلچی سەرۆکی وەقفی زانایانی مەدرەسە و عبدالوهاب ئەکینجی سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی زانایانی مسوڵمان و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ناودار بەژداری بەرنامەکە بوون.
جەمال چنار ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەژداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئومەت بە قورئان و سونەت دەتوانێت لەو کێشانەی تووشی بووە رزگار بێت.
جەمال چنار وتی، "دوای ئەوەی مەدرسەکان لە ناو دونیا مەحکوم کران و وەکو عونسوری تاوان بینران ئومەت رووی خۆشی نەبینیوە. الحمد لله دوای دووبارە دەستی پێ کردنی تەدریسات لەو شوێنانە کێشەکانمان بە گشتی نەبێتیش دەبێنین کە شوێن بە شوێن ئەدەب و حەیا و زانست بڵاو دەبێت. إن شاء الله نەوەکانی فاتح و صلاح الدین ایوبی کۆ دەبن. ئومەت بە قورئان و سونەت دەتوانێت لەو کێشانەی تووشی بووە رزگار بێت. ئەگەر ئومەتێک پشتی بە خودا بەستبێت شکەستی ناخوات."
بەرنامەکە بە پێدانی ئیجازەنامە بە ١٢ قوتابی کۆتای هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.