پەرلەمانتاری هودا پار: داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت ئەم داواکارییە خیانەتێکی قورسە لە دۆزی دادپەروەر و ڕەوای فەلەستین."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
فاروق دینچ لە کۆنفڕانسەکە باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە کرد و وتی، "دەبێت بۆ غەززە شتێک جگە لە قسەکردن بکرێت. جینۆسایدەکە تەنها بە غەززەش سنووردار نییە. بەداخەوە باندی تیرۆری داگیرکەری سەهیۆنی ئیسرائیل نەک تەنها فەلەستینی بەلکو تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسووتێنێت و بەرەو نائارامی ڕادەکێشێت. رژێمی داگیرکەر بە ستراتیژی هارییەکەی بەردەوامە لە ئاگردان لە نیشتمانەکانمان."
"داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت"
دینچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی تیرۆری سەهیۆنی هەوڵ دەدات کە غەززەییەکان بخاتە ئاستی پەنابەر و جەختی لەوە کرد کە داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت.
ناوبراو وتی، "ئەم داواکارییە خیانەتێکی قورسە لە دۆزی دادپەروەر و ڕەوای فەلەستین. نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە خودی بوونی فەلەستین پەیوەستە بە بوونی هێزی خۆڕاگرییەوە. ئەگەر ئاگربەستی هەمیشەیی و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە ئامانج بێت، لە جیاتی فشارخستنە سەر هێزەکانی خۆڕاگری، پێویستە سزا بەسەر تۆڕی تیرۆریستی سەهیۆنیدا بسەپێندرێت کە بەردەوام یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. ئەم تۆڕە هیچ ئەخلاقێک ناناسێتەوە و تەنیا لە زمانی هێز تێدەگات."
"زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەرەڕای ئەو هەموو دڕندەییە بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی تیرۆریستی"
دینچ جەختی لە گرنگی بانگەوازی پێدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆ هەڵپەساردنی ڕێککەوتنی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و ئیسرائیل کردەوە و وتی، "دەبێت پاڵپشتی ئەم بانگەوازە بکرێت؛ وڵاتانی جیهان کە ویژدانیان لەدەست نەداوە پێویستە گوێ لەم بانگەوازە بگرن. بەداخەوە زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەرەڕای ئەم هەموو دڕندەییە بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی تیرۆریستی، پرسی 'ئاساییبوون' دەهێننە ئاراوە. ئەم دۆخە نەک تەنها لە گەلی فەلەستین بەڵکو لە ویژدانی بەکۆمەڵی تەواوی ئوممەتی ئیسلامی خیانەتێکە."
"دەبێت غەززە هەموو کاتێک لە ڕۆژەڤماندا بێت"
فاروق دینچ لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت جیهانی ئیسلام لە بەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگ نەبێت و وتی، "خوشک و براکانمان لە وڵاتانی ئیسلامی نەک هەر دەبێت هاودەنگی نیشان بدەن بەڵکو پێویستە هەنگاو بنێن و کار بۆ جووڵاندنەوەی سەرکردەکانیان بکەن. چونکە سەرکردەکان لە بەرامبەر ئەم جینۆسایدەدا بێدەنگن."
فاروق دینچ لە کۆتاییدا بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت رژێمی تیرۆری بۆ هەمیشە لە غەززە دەربکرێت و وتی، "تا کاتێک کۆتایی بە جینۆسایدی باندی تیرۆری سەهیۆنی بهێنرێت دەبێت غەززە هەموو کاتێک لە ڕۆژەڤمادا بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی دەستی بە چالاکییەکانی ئامادەکردنی بەرنامەکانی دیدار لە پارکەکان کرد.