فاتیمە مەنسوور کە دوای کودەتای میسڕ هاتوە تورکیا باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی وڵاتانی ئیسلام وەکو تورکیا تەواوی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سیسی بپێچرێنن و تەنها بەم شێوەیە کۆتای بە کودەتا دێت.
فاتیمە مەنسوور لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی باوکی بێ تاوان بوو لە تەمەنی ٦٩ ساڵی زیندانی کرا و دادگا بڕیاری بێ تاوان بوون و ئازاد کردنی دا بەڵام هێشتا لە زیندانە و ئازاد نەکرایەوە و ٣ مانگ پێشتر لە لایەن دەوڵەت لە زیندان شەهید کراوە.
فاتیمە مەنسوور لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، رۆژ بە رۆژ لە میسڕ رەوشی مسوڵمانەکان خراپتر دەبێت و مسوڵمانەکان ناتوانن بچنە ماڵیان و ئەو کەسانەی کارمەندن لە کار دەردەکرێن و دەست بە سەر تەواوی ماڵیان دادەگرێن و ئەوانەی دەست بە سەریش دەکرێن زیندانی دەکرێن.
"مسوڵمانەکان لە میسڕ رووبەڕووی کێشەکانی گەورە بوونەتەوە"
فاتیمە مەنسوور لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، دوای کودەتای میسڕ هاتوە تورکیا، وتی، " مسوڵمانەکان لە میسڕ رووبەڕووی کێشەکانی زۆر گەورە بوونەتەوە. ناتوانن لە ماڵیان بژین، چونکە هەر ئان دەبێت لە لایەن پۆلیس دەست بە سەر بکرێن و زیندانی بکرێن. هیچ مافی قسەی مسوڵمانەکان نییە. کاتێک لە دژی رژێمی کودەتا قسە دەکەن خۆیان لە ناو زیندان دەبینن و سزای لە سێدارە دان بە سەریان دەسپێنرێت. لە میسڕ نزیکەی هەزار مسوڵمان سزای لە سێدارەدانیان وەرگرتوە و ٢٥یان لە سێدارە دران. ٣ مانگ پێشتریش باوکم لە تەمەنی ٦٩ ساڵی لە زیندانەکانی میسڕ شەهید کرا."
"باوکی تەمەن ٦٩ ساڵەم لە زیندانەکانی میسڕ کوژرا"
فاتیمە مەنسوور لە بەردەوامی سەبارەەت بە باوی باسی لەوە کرد، باوکەکەی مامۆستای زانکۆ و خاوەنی زانکۆ بوو، لەگەڵ ئەوەی بێ تاوان بوو لە لایەن پۆلیسەکان دەست بە سەر کرا، وتی:
"باوکم بێ تاوان بوو، بڕیاری ئازاد کردنی درابوو بەڵام دەوڵەت نەیبۆری و رێگەی نەدا لە زیندان بچێتە دەرەوە. لە زیندان بەهۆی مەرجەکانی دژوار تووشی نەخۆشی بوو. نەیانبرد نەخۆشخانە. دەرمانیان پێ نەدا. ئەگەر وڵاتانی دیکەی ئیسلامیش وەکو تورکیا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ میسڕ بپێچرێنن زیانێکی گەورەی بۆ سیسی دەبێت. لە تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو شتە کرد. ئەگەر سەرۆکی دەوڵەتانی تریش بتوانن ئەو شتە بکەن دەبێت کە کودەتا کۆتای بێت."
"ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان لە زیندانەکانی میسڕ گیانیان لە دا"
فاتیمە مەنسوور لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە میسڕ قەیرانی ئابووری هەیە، وتی:
"تەنها مسوڵمانەکان نە بەلکو هەموو کەس تووشی کێشە و ناکۆکی دەبن بەڵام ستەمەکان بە سەر مسوڵمانەکان دەکرێن و زۆربەیان زیندانی دەکرێن و لە سێدارە دەدرێن. ئەگەر کارمەند بێت لە کار دەردەکرێت، ئەگەر پارەی هەبێت دەستی بە سەر دادەگیرێن. دەوڵەت دەستی بە سەر قوتابخانەیەکی باوکم و پارەکەی داگرت. دوای ئەوەی باوکم زیندانی کرا تووشی نەخۆشی بوو و لە بەر ئەوەی دەرمان پێ نەدرا و نەیاندەبرد نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان لە زیندانەکانی میسڕ بەم شێوەیە گیانیان لە دا." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.