چالاکیی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بە بەژداریی ٦٥ خانەوادە لە رۆژی ١٢٩مدا بەردەوامە.

چالاکیی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بە بەژداریی ٦٥ خانەوادە لە رۆژی ١٢٩مدا بەردەوامە و باس لەوە دەکەن، تا کاتێک منداڵەکانیان نەگەڕێنەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

یلدز باللی کە بۆ کچەکەی یاسەمین باللی بەژداری چالاکیی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، بە پێداگیری بەردەوام دەبن لە چالاکیەکەیان، وتی، "من دایکی یاسەمین باللیم. کەچەکەم لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ زینەت ئاتەش لە کارگەی تێکستیل کاریان دەکرد. لەگەڵ براکەی رێککەوتن و کچەکەمیان بردە سەر چیا. زینەت ئاتەش بۆ ماوەی ٢ مانگ لە سر چیا بوو و دواتر گەڕایەوە. کاتێک دەبێتە شەو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ برازاکەم ئەنجام دەدەن. یاسەمین بەوانی وتی، 'وەرن من ببنە.' نزیکەی ٤ مانگە لێرەین. هیچ کەس شتێک بە ئێمە ناڵێن."

یلدز باللی باسی لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا ساردە بەڵام بەردەوام دەبن لە چالاکیەکەیان، وتی، "تا کاتێک منداڵەکانمان نەگەڕێنەوە لێرە دەبین. نامانەوێت بچین. هیچ کەس هیوادار نەبێت کە دەچین."

یلدز باللی لە بەردەوامی بانگێشتی ئەو خانەوادەیانە کرد کە منداڵەکانیان رفێندراون:

"وەرن، با منداڵەکانتان ئێوە ببینن و بهێن. کاتێک ئێمە سەرەکەمان لە سەر بالنج دادێنین ئەوان سەرەکەیان لە سەر بەرد دادەنێن و ساردیانە. ئایا ئەوان گوناه نین؟ کچەکەم ئەگەر دەنگەکەم دەبیهیزی مەترسە. بۆ رزای خودا را بکە و وەرە. ئەگەر بهێی گەردەنت ئازا دەکەم. ئەگەر نەهێی و لەوێ بی گەردەنت ئازا ناکەم."(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ