ئێران بڕیاری دا، بۆکسی ڕەش (تۆماڕگەی فڕین)ی فڕۆکەی ئۆکراینایی کە رایگەیاندبوو "بە هەڵەیی" خرایە خوارەوە بنێرێتە فەڕەنسا.

حسن رضائی‌فر بەڕێوبەری گشتیی ئۆفیسی تەسادوفی دامەزراوی گەشتی ئاسمانیی مەدەنیی ئێران وتی، "داوامان لە وڵاتانی وەکو کەنادا و فەڕەنسا و ئەمریکا کرد تاکو بەرنامەی پێویست بۆ خوێندنی زانیاریەکانی بۆکسی ڕەش بنێرێتە ئێران، بەڵام ئەو وڵاتانە رەدیان کرد. لە ئەنجامدا بڕیارمان دا تاکو بۆکسی ڕەش بنێرین بۆ هەنێک وڵاتان وەکو ئۆکراینا و سوێد و بەریتانیا و کەنادا و ئەمریکا. کۆتا جار بڕیار درا بۆکسی ڕەش لە فەڕەنسا بخوێنرێت. ئەو ٥ وڵاتەش پەسەندیان کرد کۆدەکانی بۆکسی ڕەش لە فەڕەنسا بخوێنرێت."

٨ی مانگی ١ فڕۆکەیەکی ئۆکراینایی دوای بەرز بوون لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتبوو خوارەوە و ١٧٦ کەس گیانیان لە دەست دابوو.(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ