وەقفی کاروانی ئومێد راپۆرتی چالاکیەکانی وەقفەکە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کردەوە. بە پێی راپۆرتەکە وەقفی کاراوانی ئومێد لە ساڵی ٢٠١٩ بە نرخی ٧ ملیۆن و ٢١٠ لیرە هاوکاری دابەش کرد.

جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد راپۆرتی چالاکیی وەقفەکە لە ساڵی ٢٠١٩ بە رای گشتی رایگەیاند.

جەنگیز کورتاران لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٩ بە نرخی ٧ ملیۆن و ٢١٠ لیرە هاوکارییان بە سەر ٥٧ هەزار و ٣٢٨ خانەوادەی هەژار و فەقیر دابەش کردوە.

جەنگیز کورتاران لە بەردەوامی سوپاسگوزاریی تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بۆ هاوکاریەکان زەحمەتیان کێشاوە و دەست نیشانی کرد، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ