چالاکیی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بەردەوامە.
چالاکیی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بە بەژداری ٧٣ خانەوادە بەردەوامە.
یەکێک لەو دایکانەی بەژداری چالاکیی دانیشتن بوو جەمیلە ئەردۆغانە و باسی لەوە کرد، کوڕکەی ئیبراهیم لە لایەن هاوڕێکانی هەدەپەییەکەی رفێندرا سەر چیا.
جەمیلە ئەردۆغان وتی، "لە سێرت بۆ کوڕەکەم هاتمە ئێرە. کاتێک کوڕەکەم تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە لایەن هەدەپە رفێندرا. ٦ ساڵە سەبارەتی هەواڵێک نییە. کوڕەکەم بووە قوربانی هاوڕێکانی. کوڕەکەمیان فریو دان."
"ئامانجی تەواوی دایکەکان گەشتنە لای منداڵەکانیان"
جەمیلە ئەردۆغان لە بەردەاومی باسی لەوە کرد، "کوڕەکەم بەیانی بۆ چوونە کار چووە دەرەوە. کاتێک شەو نەهات هاوڕێکانی وتی، "لە لایەن هەدەپە ناردرا." ئامانجی تەواوی دایکەکان گەشتنە لای منداڵەکانیان. شتێکی دیکەمان ناوێ. با ئیتر دایکەکان نەگرین. بە خەیالی منداڵەکانمان دەخەوین و هەڵدەستین."
جەمیلە ئەردۆغان لە بەردەوامی بانگێشتی کوڕەکەی کرد، "کوڕەکەم! ئەگەر گوێبیستی من دەکەی و تەماشا دەکەی وەرە ماڵ. کوڕەکەم براکانت هەموو جارێک پرسیاری تۆ دەکەن. تکایە وەرە ماڵ."
ساکینە دۆغان باسی لەوە کرد کوڕەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە لایەن هاورێکەی فریو درا و بردرا سەر چیا و ئەو کەسانەی منداڵەکەیان رفاندوە دەست بە سەر کراون.
"من کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ"
ساکینە دۆغان وتی، "من لە خارپێت هاتمە ئێرە، ٥ ساڵ پێشتر کوڕەکەم بۆ کار کردن چووە ئیستانبوول، هاوڕێکانی ئەوی فریو دا و بردیان. نازانین چوونە کوێ. هەر کی کوڕەکەم فریو داوە خودا بەلای بدات. هاوڕێکەی کە لە ئیستانبوول بوو وتی، "من فریو دام، بردم. لە سوریا لە یەکتر جیا بووین و من گەڕامەوە." من کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ، ٥ ساڵە ون بووە، تا کاتێک کوڕەکەم نەهێت لێرە دەبم، با بهێت و پێکەوە بچین." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."