تا ئێستا لە ئەنجامی چالاکیەکانی رزگار کردنی هاوڵاتیان لە ژێر خانوو روخاوەکانی زەمین لەرزەی کوردستانی تورکیا ٥ کەس بە زیندوویی رزگار کراون.
دوێنێ شەو کاتژمیر ٢٠.٥٥ زەمین لەرزەیەک بە پلەی ٦.٨ بە ناوەندی شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای خارپێت کوردستانی تورکیای هەژاند. زەمین لەرزەکە لە پارێزگای مەلەتی و ژمارەیەکی زۆر پارێزگای دیکە هەستی پێ کرا. بە پێی راگەیەندراوەکان، تا ئێستا لە ئەنجامی زەمین لەرزەکەدا ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە. هەروەها ١٥ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکان کردوە.
لە ئەنجامی چالاکیەکانی رزگار کردندا لە بەلدەی کێزن (گەزین)ی شارۆچکەی مەعدەنی پارێزگای خارپێت کاتژمێر ٨.١٠ پیاوێک بە ناوی مەریچ رزگار کرا و دوای کاتژمێرێک هاوسەرەکەی کە دووگیان بوو لەگەڵ منداڵەکەی تەمەن ١٢ ساڵە بە زیندوویی رزگار کران.
هەروەها لە گەرەکی مستەفاپاشا تیمەکان پەیوەندیان لەگەڵ خانەوادەیەکی ٤ کەسی ئەنجام دا. کاتژمێر ٨.٠٠ ئافرەتێک بە ناوی گولسوم چەلیک رزگار کرا. چالاکیەکان بۆ رزگار کردنی جەنگیز چەلیک و دوو کوڕەکەی بەردەوامە.
هەروەها کاتژمێر ٠٩.٥٠ لە هەمان بیناکەدا ئافرەتێک بە ناوی خاتوون یامیش تەمەن ٥٥ ساڵە بە زیندوویی رزگار کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.