هودا پار سەردانی مەریچ دیشلی کرد کە ١٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووکاندا مابوو و دواتر رزگار کرابوو.
لە ئەنجامی چالاکیەکانی رزگار کردن مەریچ دیشلی دوای ١٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووکان رزگار کرا. هاوسەر و ٢ منداڵی مەریچ دیشلی لە ئەنجامی زەمین لەرزەکەدا گیانیان لە دەست دا و بە خۆی ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت. شاندێکی هودا پار بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی مەریچ دیشلی کرد.
ئەو قسانەی لە کاتی سەردانەکە دەوترا بووە هۆکاری غەمبار و دڵهەژێنی مرۆڤەکان.
وەداد تورغوت یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە کاتی سەردانەکەدا داوای سەبڕ بۆ مەریچ دیشلی کرد و دەست نیشانی کرد، "خودا بکاتە کەفارەت. خودا لە رووداوەکانی گەورەتر موحافەزە بکات. شوکر کە ئێوە زیندوون. خودا بپارێزێت. جارێکی دیکە نیشانمان نەدات. ئەو شوێنە شوێنی تاقیبوونە. خودا بکاتە نەسیب کە لە بەهشت لەگەڵ یەکتر بن. خودا بە ئێوە سەبڕ بدات. ئێمە بۆتان دوعا دەکەین."
"بەهای هەناسەی وەردەگرن بزانن"
مەریچ دیشلی کە ١٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووکاندا بوو وتی، "بەهای هەناسەی وەردەگرن بزانن. بەهای هەر هەناسەیەک بزانن. من ١٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووکاندا بووم. ماڵ و منداڵەکانم چوون. بۆیە دەبێت مرۆڤ بەهای هەناسەی وەردەگرێت بزانێت. بووکی من مرد، هاوسەرەکەم مرد، منداڵەکەم مرد، ماڵ و کارگەی و ئۆتۆمبێڵەکەم چوو. بۆ ئەوەی بتوانم ئەو بارە هەڵگرم خودا ئەو تاقیکردنەوەیە لە پێش من دانا. بەهای منداڵەکانتان بزانن. بەهای هەناسەی وەردەگرن بزانن. بۆ من و منداڵەکانم و هاوسەرەکەم دوعا بکەن."
دواتر شاندی هودا پار سەردانی حەمیدە بوغدایلی کرد کە لە بەلدەی کێزن (گەزین) لە ژێر خانوو روخاوەکاندا مابوو و کچەکەی گیانی لە دەست دابوو کرد.
وەداد تورغوت داوای چارەسەری و سەبر بۆ حەمدیە کرد کە بریندار بووە، وتی، "ئەو شوێنە بۆ تاقیبوونە. لەبەر ئەوەی لە ئێمە ستاندوە دەبێت شوکر بکەین. چونکە ئەو کەسەی دەدات و وەردەگرێت ئەوە. ٧ منداڵی پێغەمبەرەکەمان هەبوو. ٦ منداڵەکەی پێش لەوی کۆچی دوای کرد. بۆیە دەبێت ئێمەش سەبر و حەمد بکەین."
"ئەگەر پێیەکانم لەو رەوشەدا نەبوایە من بە خۆم کچەکەم دەشووشت"
حەمیدە بوغدایلی کە کچەکەی دیلەک لە ئەنجامی زەمین لەرزەکەدا گیانی لە دەست دا وتی، "ئەو شتە بۆ من بە خێرە. من دایکم و لەگەڵ کچەکەم دەژیا. ئەوە ٢٠ ساڵ بوو کە من و کچەکەم لە ماڵەکەمان لە کێزن (گەزین) دەژیاین. من زۆر حەزم لێبوو. کۆچی دوای کرد. لە بیر کردنی ئەوە بۆم زۆر زەحمەتە. من لە خودا دەترسم. ئەگەر پێیەکانم لەو رەوشەدا نەبوایە من بە خۆم کچەکەم دەشووشت."
وەداد تورغوت سوپاسگوازی کارمەندانی نەخۆشخاکە کرد کە هاوکاریان کردوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."