ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار بانگێشتی مسوڵمانەکان کرد تاکو لە دژی ئەو رێککەوتنەی خیانەت راوەستن کە ئامانجەکەی بێ ناسنامە هشتنی گەلی فەلەستین و بێ خاک هشتنیانە.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار دەست نیشانی کرد، هودا پار مامەڵەی خیانەت قبول ناکات و سەبارەت بە قودس بانگێشتی کرد، "بانگێشتی تورکیا و تەواوی وڵاتانی ئیسلام و رای گشتیی مسوڵمانەکان دەکەین کە بە هەنگاوەکانی بەرچاو لە دژی مامەڵەی خیانەت بوەستن."
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، بە پرۆژەی مامەڵەی سەدە دەیانەوێت ئاسایشی رژێمی داگیرکەر بگرنە ژێر زەمانەت، وتی، "ئەو پلانی خیانەت کە بە تەواوی خاکەکانی قودس بۆ رژیمی داگیرکەر وەکو پایتەخت بە جێ دەهێڵێت؛ خۆڕاگری لە دژی داگیرکەریی سەهیۆنی وەکو تیرۆریزم ناو دەبات و ئامانجەکەی لە هێنانی مەرجی رێگری کردن لە چالاکیەکانی گروپەکانی خۆراگری بۆ دروست بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین گرتنە ژێر زەمانەتی ئاسایشی رژێمی داگیرکەرە."
"ئەوە خیانەتی سەدەیە کە ئامانجەکەی بێ ناسنامە هشتنی گەلی فەلەستین و بێ خاک هشتنیانە"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "ئەو رێککەوتنە خیانەتی سەدەیە کە ئامانجەکەی بە پێیدانی هەنێک رشوەت کە لە لایەن هەنێک وڵاتانی ناوچەکە بۆ فەلەستینیەکان ئامادە دەکرێت کە گومان دەکرێت لە لایەن هەنێک وڵاتانی کەنداو بدرێت بۆ رێگری کردنە لە گەڕانەوە پەنابەرانی فەلەستینی بە وڵاتەکەیان و لاواز کردنی گروپەکانی خۆڕاگری و بێ ناسنامە هشتنی گەلی فەلەستین و بێ خاک هشتنیانە. ئەو پلانەی گوایە پلانی ئاشتیە پێشتریش بە بەژداری هەنێک وڵاتانی ناوچەکە بەشی ئابوورەیەکەی راگەیەندرابوو، جینۆساید و تەبعید بە سەر فەلەستییەکان دەسپێنێت. لەگەڵ ئەوەی بەهۆی سەپاندنی سزا بە سەر فەلەستینیەکان و دروست کردنی نیشتەجێگاکان داگیرکەری لە لایەن یاساکانی نێودەوڵەتی تاوانبار کراوە بەڵام هەوڵ دەدرێت بەو رێککەوتنە داگیرکەری سەهیۆنیەکان مەشرووع بکرێت."
"دەبێت یەکریزی لە سەر بابەتی قودس دروست بکرێت"
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "لە دژی ئەو پلانەی خیانەت دروست بوونی رابەرایەتی سیاسی فەلەستین و رەفتاری هاوبەشی گروپەکانی فەلەستینی زۆر گرنگە. دەبێت یەکریزی لە سەر بابەتی قودس دروست بکرێت. چونکە ئەو پلانە لەگەڵ داگیرکەری و قڕ کردنەکان ئاسایشی و ئارامی رژێمی داگیرکەری دەگرێتە ژێر زەمانەت. ترامپ کە دەست نیشانی کرد بۆ رژێمی داگیرکەر زۆر شت ئەنجام داوە، باسی لەوە کرد، کە ئەو قۆناغەی لە کاتەکانی دواییدا لەگەڵ ئێران روویدا بەشێکە لەوە. دەبێت تەواوی وڵاتانی ئیسلام سەبارەت بەو راستیە ئاگادار بن. ئەو ئالۆزی و قۆناغی پڕ لە خوێن راستەخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئاسایشی رژێمی داگیرکەر هەیە. ئەو پلانەی وەکو پلانی ئاشتی پێشکەش دەکرێت، دەبێتە هۆکاری زیاتر بوونی ئالۆزی لە جوگرافیای ئیسلام و گەورەتر بوونی شوێنی داگیرکەری و یاسایی کردنی داگیرکەری. وڵاتانی ناوچەکە کە لە ئەنجامی لایەنی ئابووری بەژداری پلانەکە بوون و سوپاسگوزاری ترامپیان بە دەست هێنا، دەبێت واز لە حەرەکەت کردن بە سوودی رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا بهێنن و بە سوودی گەلی مەزلوومی فەلەستین و گەلەکانی ناوچەکە چالاکی بەڕێوە ببەن."
"ئێمە وەکو هودا پار ئەو رێککەوتنەی خیانەت قبول ناکەین!"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی بانگشێتی کرد، "ئێمە وەکو هودا پار ئەو رێککەوتنەی خیانەت قبول ناکەین و دەست نیشان دەکەین کە قودس خەتی سووری ئێمەیە. بانگێشتی تورکیا و تەواوی وڵاتانی ئیسلام و رای گشتیی مسوڵمانەکان دەکەین کە بە هەنگاوەکانی بەرچاو لە دژی مامەڵەی خیانەت بوەستن. دەبێت ئەو وڵاتانەی پشتگری لە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دەکەن و قودس و فەلەستین پێشکەشی سەهیۆنیزم دەکەن تاوانبار بکرێن و سزاکانی گەورە بە سەریان بسپێنرێت و دەر بکرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."