چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە بەردەوامە و ژمارەی بەژداربووان بەرەو بەرزبووندایە.
ئەم جار ٤ خانەوادە لە جۆلەمێرگ و ئەرزیڕۆم و دیاربەکرەوە بەژداری چالاکی دانیشتن بوون. چالاکی دانیشتن کە لە ٣ی ئەیلوول بە بەژداری ٣ خانەوادە دەستی پێ کرد لە رۆژی ١٧٢مدا بە بەژداری ٨٩ خانەوادە بەردەوامە.
ئەو کەسانەی منداڵەکانیان لە لایەن پەکەکە رفێندراون داوای گەڕانەوەی منداڵەکانیان کرد.
ساکینە توونار دەست نیشانی کرد، کاتێک کوڕەکەی لە ئیستانبوول کاری دەکرد رفێندرا، وتی، "کوڕەکەم جەلال توونار ٤ ساڵ پێشتر رفێندرا. کاتێک کوڕەکەم رفێندرا تەمەنی ١٧ ساڵ بوو. کوڕەکەم لە ئیستانبوول لەگەڵ براکەی کاری دەکرد. براکەی لە کاتی جەژن هاتە مال. کاتێک کوڕەکەم لە ئیستانبوول کاری دەکرێت فریو درا و رفێندرا. دواتر هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەست نەهات. بانگێشتی کوڕەکەم دەکەم. کوڕەکەم رابکە و وەرە. ئەو رێگایەی ئەتۆ تێدا دەڕۆی رێگای ئێمە نییە. وەرە، لە هیچ شتێک مەترسە."
محەمەد نوور ئالکان باسی لەوە کرد، کاتێک براکەی ١٦ ساڵە بوو رفێندرا، وتی، "بۆ کوڕەکەم محەمەد ئەمین ئالکان لە چنار (خانا ئاخپار) بەژداری چالاکی بووم. براکەم لە ساڵی ٢٠١٥ کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو رفێندرا سەر چیا. دەمەوێت براکەم بگەڕێتەوە. براکەم ئەگەر دەنگەکەم دەبیزی رابکە و وەرە، خۆت رادەست بکە. هەموومان دڵتەنگی براکەم بووین. تاکە ئەمانەتی دایک و باوکمان بوو."
مەدەنی کایا دەست نیشانی کرد، خوشکەکەی کاتێک تەمەنی ١٣ ساڵ بوو رفێندرا، وتی، "بۆ خوشکەکەم رەحیمە کایا لە شەمزینانی جۆلەمێرگەوە هاتمە ئێرە. خوشکەکەم لە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک تەمەنەکەی ١٣ ساڵ بوو رفێندرا. خوشکەکەم شوانی دەکرد. لە کاتی شوانی فریویان دا و رفاندیان. لەو رۆژە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی سەبارەتی نییە. دوای ئەوەی لە تەلەڤیزیۆن بینیمان کە منداڵی چەند خانەوادە گەڕانەوە ئێمەش بڕیارمان دا بەژداری چالاکی بین. دەمانەوێت خوشەکەکەم بگەڕێتەوە."
رەشاد کایا دەست نیشانی کرد، بۆ مامەکەی کە کاتێک تەمەنەکەی ١٧ ساڵ بوو رفێندراوە بەژداری چالاکی دانیشتن بووە.
رەشاد کایا وتی، "لە شاری شەمزینانی جۆلەمێرگەوە بۆ مامەکەم مەناو کایا هاتمە. کاتێک مامەکەم تەمەنی ١٧ ساڵ بوو رفێندرا. لە رۆژێک کە رفێندراوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی سەبارەتی نییە. مامەکەم شوانی دەکرد. رۆژێک کاتێک بۆ شوانی چووە دەرەوە ئیتر نەگەڕایەوە. نازانین مامەکەم زیندووە یان مردوو. داپیرەکەم دەیەوێت مامەکەم ببینێت. داپیرەکەم هەموو رۆژ بۆ مامەکەم دەگڕیێت. ئەگەر دەنگەکەمان دەبیزێت با بگەڕێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."