دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا کە بەردەوامە لە چالاکیەکانی دابەش کردنی هاوکاریەکان لە کیشوەری ئەفریقا لە وڵاتی ئوگاندا نزیکەی ١٠٠ قوربانی نەزر و عەقیقە و شوکر سەربڕی.
دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا بە خێرایی بەردەوامە لە دابەش کردنی هاوکاریەکان لە وڵاتی ئوگاندا کە وەکو "وڵاتی یەتیمەکان" ناودارە دوای سەربڕینی ئاژەڵەکان کە خێرخوازەکان پێیان دابوو دەستی بە دابەش کردنی گۆشتی قوربانەکان بە سەر هەژار و فەقیرەکان کرد.
نظام الدین ئایگان دڵدارێکی دەزگاکە سەبارەت بە چالالکیەکانیان لە شاری کامپالای پایتەختی وڵاتی ئوگاندا لێدوانی بۆ ئاژانی هەواڵەکانی ئیلکە دا.
نظام الدین ئایگان لە لێدوانەکەی دەست نیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە چالاکیەکان و ئێستا دەستیان کردوە بە چالاکیەکانی هاوکاری لە قوتابخانەی کیبولی موسلم.
نظام الدین ئایگان وتی، "چالکیەکانمان لە وڵاتی ئوگاندا بەردەوامن. ئێستا لە قوتابخانەیەکین کە ژمارەی قوتابیەکانی زۆرە. لەو قوتابخانەیە زانستەکانی ئیسلامی و فەننی پێکەوە فێر دەکرێن. لەو قوتابخانەیە نزیکەی ٨٠٠ قوتابی پەروەردە دەبن. لەو قوتابخانەیە قوربانی عەقیقە و نەزر و شوکرمان سەربڕی. نزیکەی ٦٠٠ قوتابی لە یەتیمخانە دەمینن. إن شاء الله هاوکاریەکانمان بەردەوام دەبن. خودا لە خێرخوازەکانی کە هاوکاریان کرد خۆش و رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."