سەمیر ئۆزهان سەرۆکی شارەوانی بەلدەی عەینکافی شارۆچکەی کەرجەوسی پارێزگای ئێلح و ٣ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ناو پارتی سەعادەت دەستیان لە کار کێشا و بەژداری هودا پار بوون.
سەمیر ئۆزهان سەرۆکی شارەوانی بەلدەی عەینکافی شارۆچکەی کەرجەوسی پارێزگای ئێلح و ٣ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەنجامی رێوڕەسمێک لە بارەگای سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای ئیلح بوونە ئەندامی هودا پار.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتی هودا پار و داود شاهین بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای ئێلح و ئەندامانی تەشکیلات لە پارێزگا و سەمیر ئۆزهان و ٣ ئەندامی شارەوانی بەژداری هودا پار بوون.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار باسی لەوە کرد، "بە سەرۆک سەمیر دەڵێین 'بە خێر هاتی بۆ مالەکەت.' خودا بکاتە وەسیلەی خزمەتەکانی بە خێر. إن شاء الله لەم رۆژەوە تێگەشتی هودا پار لە بارەی خزمەت گوزاری بە جوانی نیشانی گەلی بەلدەکە دەدەین. شەو و رۆژ بەردەوام دەبین لە خزمەت گوزاری."
"لەگەڵ گەل بڕیار دەدەین"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوای باسی لەوە کرد، "کاتێک بڕیارێک بدرێت إن شاء الله لەگەڵ خەلک بڕیارەکە دەدەین. بە شێوەیەک خزمەت دەکەین کە سوودی بۆ نەوەکانی دەهاتووش هەبێت. بۆیە لە ریا بە دوور دەوەستین و تەنها سەرقالی خزمەت دەبین إن شاء الله. خودا نەسیبی ئێمە بکات کە بە جواترین شێوە خزمەت بکەین. دووبارە 'بە خێر هاتن."
"ماوەی خۆشحالیە کە یەکەم سەرۆکی شارەوانی هودا پار بم"
سەمیر ئۆزهان باسی لەوە کرد، " ماوەی خۆشحالیە کە یەکەم سەرۆکی شارەوانی هودا پار و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بم. هەر چەند شوکری خودا بکەین کەمە. بەڵام ئەو شتە دەڵێم: بۆ خودا هەموومان کار بکەین. هەوڵ بدەین نەک تەنها بەلدە و شارۆچکە و پارێزگا بە دەست بخەین بەلکو دەبێت هەوڵ بدەین شارەوانی شارەکانی گەورە بە دەست بخەین. چونکە سوودی بەرێوبەرایەتی خۆجێ زۆرە... هەروەها شایەد بۆ سوودی گەل بەرێوبەرایەتی خۆجێ لە پەڕلەمان بە هێزتر بێت. ماوەی خۆشحالیە کە گەڕامەوە ماڵی خۆم. لە راستیدا لە ماڵەکەم دوور نەبووم. خودا لە سەرۆکی گشتیمان و تەواوی ئەو کەسانەی لێرەن رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."