مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی إتحاد العلماء سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باسی لەوە کرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەندەی لە لایەنی مادی گرنگە لە لای مەعنەویش گرنگە.
یالچن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، خودا مرۆڤەکان بۆ ئیمتیحان دروست کردوە و هەنێک ئەرکەکان بە سەر ئەستۆی بار کردوە و مرۆڤەکان تاقی دەکات کە ئایا لە کاتی بەلا موسیبەتەکان سەبڕ دەکات و ئەرکی بەندایەتی خۆی بەجێ دێنێت.
مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی إتحاد العلماء وتی، "ئەگەر بەندەکان زۆر جوان ئەو موسیبەتانە هەڵبسەنگێنن دەبێتە وەسیلە کە بگاتە پلەکانی بڵند و بەخشین لە گوناهەکان. هەروەها هەنێک جار دەبێت کە موسیبەتەکان بۆ سزا بهێن. ئەو شتە لە مرۆڤ بە مرڤێکی دیکە دەگۆڕێت. بەلاکان، بۆ ئەو کەسانەی مسوڵمان و مومین نین بە راستی موسیبەت و کارەساتن. سزا و عەزاب بەو کەسە دەدات بەو شێوەیەی لە ئاخیرەتیش سزا وەردەگرێت. ئەو سزایە دەبێتە هۆکار کە مرۆڤەکان ماڵ و گیانیان لە دەست بدەن."
"هەنێک جار خودا بۆ ئەوەی نیشانی مرۆڤەکان بدات کە عاجزن بەلا و موسیبەت بە سەریاندا دەنێرێت"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، مسوڵمانەکان بە موسیبەتەکان تاقی دەکرێن، وتی، "پێشتریش خودا بەلا و موسیبەت بە سەر قەومەکان ناردوە و ئەوان هەلاک کردوە. خودا هەنێک قەومەکان بە با و دەنگی بڵند و ئاو و کولڵەکان تاقی کردوە. خودا پێغەمبەرەکانی خۆی بۆ ئەوەی بۆ مرۆڤەکان ببێتە نموونە و پلەکانیان بەرز بێت تاقی کردوە. بۆ نموونە؛ حەزرەتی ئەیووب تووشی نەخۆشیێکی زۆر گەورە دەبێت. حەزرەتی ئەیووم دوعای کرد؛ 'پەروەردەگاری من، من تووشی زەرەرێکی گەورە بووم. ... . ئەتۆ ارحم الراحمین-ی.' ئەوانە دەلیلەکانن کە دەبێت دەرس و پەند وەربگرین. کە واتە خودا هەنێک جار بەلا و موسیبەتەکان بۆ سزا و هەنیک جاریش بۆ بەخشین و مەرحەمەت دەنێرێت. ئەوەش نیشان دەدات، هەنێک جار خودا بۆ ئەوەی نیشانی مرۆڤەکان بدات کە عاجزن بەلا و موسیبەت بە سەریاندا دەنێرێت. بەلا و موسیبەتەکان بە پێی رەوشی هەموو کەسێک دێت. بۆ کافریش و بۆ مسوڵمانیش دێت. ئەوەی بۆ مسوڵمانەکان دێت ئیمتیحانە. خودا دەیەوێت ئەوی لەو خەوی غەفلەت هۆشیار بکات."
"دەبێت لە کاتی بەلا و موسیبەتەکان تەوبە بکەین و عیبادەتەکانمان زیاد بکەین"
عبدالقدوس یالچن لە بەردەوامی وتی، "هەنێک جاریش مرۆڤەکان بە خۆشی و راحەتی و ئارامی تاقی دەکرێن. دەبێت کە تا ئێستا ئێمە بە خۆشی و راحەتی تاقی بووین. ئەو کات کەوتینە ناو غەفلەت. خودا دەیەوێت بەم وەسیلەیە ئێمەی لە خەوی غەفلەت هۆشیار بکات. دەبێت لە کاتی بەلا و موسیبەتەکان تەوبە و ئیستیغفار بکەین و عیبادەتەکانمان زیاد بکەین. لە روایەتێک هاتوە، پێغەمبەری خودا فەرموویەتی، من رۆژانە ٧٠ جار ئیستیغفار دەکەم ئێوەش بکەن."
"دڵی مسوڵمانێک بە یاد کردنی خودا موتمەئین دەبێت"
مەلا عبدالقدوس لە کۆتایی وتی، "گوناه و هەڵە و قسوورەکانمان زۆرە. ئەگەر بەو موسیبەتانە نزیکی خودا نابین نیشانەی نزیک بوونی هەلاک بوونمانە. بۆیە دەبێت لەو کاتەدانە ئیستیغفار بکەین و مەعنەویاتەکەمان بەرز بکەین. ئەو کەسانەی مسوڵمان نین بە گۆڕانی و شیعر و هەڵپەڕین هەوڵ دەدەن خۆیان موتمەئین بکەن. بەڵام دڵی مسوڵمانێک بە یاد کردنی خودا موتمەئین دەبێت. ئەگەر مرۆڤەکان یادی خودا بکەن هەم دەبێتە سەدەقە و هەمیش دەبێتە وەسیلەی سووک بوونی موسیبەتەکان و شایەد موسیبەتەکان لا ببات. خودا هاوکاری تەواوی مسوڵمانەکان بکات و ئەو موسیبەت و کارەساتە لە سەر تەواوی جیهانی ئیسلام لا ببات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.