ئیسحاق ساغلام سەۆرکی گشتیی هودا پار بەهۆی جەژنی رەمەزان پەیامێكی بڵاو کردەوە.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی جەژنی رەمەزان پەیامێكی بڵاو کردەوە و داوای کرد ببێتە وەسیلەی رزگاری مسوڵمانەکان و سەلامەتی تەواوی مرۆڤایەتی.
ئیسحاق ساغلام وتی، "مانگێکی رەمەزانمان تێپەڕاند کە بەهۆی تەدبیرەکانی دژی نەخۆشیەکە ئیفتارەکان بێ مێوان بوون و مزگەوتەکان بێ تەواویح و موقابەلە بوون. هەروەها رەمەزانەکەمان بە غەمباری ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشیەکە کۆچی دوایان کردوە تێپەڕاند و دەگینە جەژنی رەمەزان. دەگینە مانگی رەمەزان کە نوێژەکانی جەژن تێدا لە مزگەوتەکان ئەنجام نادرێن کە تا سەر شەقامەکان پڕ دەبوو. دەگینە مانگێکی رەمەزان کە لەگەڵ ئەوەی رەمەزان مانگی رەحمەتە لە یەمەن و سوریا و فەلەستین مسوڵمانەکان دەکوژران و پرسی و تینوو دەمان.
هیوادارین کە بە چاکتر شێوە سوودمان لە مانگی رەمەزان کە سەرەتاکەی رەحمەت و ناوەڕاستکەی مەغفیرەت و کۆتاکەی رزگاری لە عەزابی دۆزەخە وەرگرتبین و هیوادارم عیبادەتی تەواوی مسوڵمانەکان قبول بێت و خودای گەورە سحەت و عافیەت و رەحمەت و مەغفیرەت بدات."
"دەبێت لەو عەزجیەتەی دونیا لە بەرامبەر ڤایرۆسێکی بچووک کەوتوویەتی دەرس وەربگرێت"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە بە نەخۆشیێکی بە ناوی کۆڤید-١٩ دەگینە جەژن. ئەوانەی بە هێزەکانی سەربازی و ئابووری خۆیان لووتبەرزیان دەکرد و بە شانازیان باس لە یەکێتی خۆیان دەکرد و وەکو 'پرۆژە مەدەنیەت' نیشان دەدا ئەمڕۆ ناچار مانەوە باس لە عەجزیەتی خۆیان لە بەرامبەر مەخلوقێک بکەن کە بە گشتیی زندووش نییە. دەبێت لەو عەجزیەتەی دونیایەک کە لە بەرامبەر خودا و یاساکانی و فەرمانەکانی دەستی بە شەڕ کردوە لە بەرامبەر ڤایرۆسێکی بچووک کەوتوویەتی دەرس وەربگرێت."
"لەگەڵ ڤایرۆسەکە لە دونیا کەمتر خوێن ڕژرا و تاوانەکان کەمتر ئەنجام دران و کەمتر زیادەڕەوی کرا"
هەروەها وتی، "دەبێت کە لەو قۆناغەدا کێشەکانی ئابووری و پرسیەتی و نەبوون بەردەوام بوو بەڵام لە تەواوی دونیا کەمتر خوێن ڕژرا و تاوانەکان کەمتر ئەنجام دران و کەمتر زیادەڕەوی کرا. هەروەها ئەتمۆسفەری هەواش خاوێنتر بوو. دەبینین کە کەمێک راوەستانی ئامانجەکانی زۆرداری و ئیمپریالانە دەبێتە هۆکاری ئارامی لە دونیا. هەروەها بینیمان ئەو وڵاتانەی 'بەهێز' کە وەکو تاکدەوڵەت و تاکدڵ دەبینران کاتێک کەوتوونە ناو کێشە و بێ چارە مانەتەوە دەست بە سەر ئامێرەکانی پزیشکی ئەو گەلانە دادەگرن کە وەکو هاوپەیمان ناو دەبن.
کاتێک مسوڵمانەکان لە شوێنی تەماشا کردن بە گەشەپێدانەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازی رۆژئاوایەکان بۆ دۆستی لەگەڵ ئەوان، پشت بە خودا و برایەتی ئیسلام ببەستن وەکو پێشتر دبنە پێشەوا و ناوەندی مەدەنیەت.
هەروەها هۆکاری سەرەکی ئەو کێشە و ناکۆکیانەی لە ناو جیهانی ئیسلام لەگەڵ تەواوی دەرفەتەکان و سەرچاوەکان نەبوونی برایەتی و پشتگری و یەکێتییە."
"ئەو جەژنە ئەگەرچی بێ باوش کردن دەرباز دەبێت بەڵام دەتوانرێت پەیوەدیێکی تەلەفۆنی ئەنجام بدرێت"
ساغلام وتی، "هیوادارین جیهانی ئیسلام و بەڕێوبەرانیان دەرس لەو کارەساتە و رووداوانە وەربگرن و جەژنی رەمەزان ببێتە وەسیلەی هۆشیاری و بیر و پشتگری و یەکێتی.
دەبێت لەو رۆژانەدا هەژار و یەتیم و ئەو کەسانەی بێ کەسن و دراوسێکان و کەسوکارەکان لە بیر نەکرێن. ئەو جەژنە ئەگەرچی بێ باوش کردن دەرباز دەبێت بەڵام دەتوانرێت پەیوەدیێکی تەلەفۆنی ئەنجام بدرێت و بەم شێوەیە هەستەکانمان نیشان بدەین."
"لە خودای گەورە داوا دەکەم جەژن ببێتە وەسیلەی رزگاریی ئەبەدی مسوڵمانەکان و سەلامەتی تەواوی مرۆڤایەتی"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی وتی، "بە ئومێدی کۆتایی هاتنی ستەم و راوەستانی خوێن و فرمێسکەی دەڕژێت و گەڕانەوەی موهاجرەکان بە وڵاتەکەیان و دەفع بوونی هێزەکانی داگیرکەر و زۆردار لە وڵاتانی ئیسلام و رزگار بوونی مزگەوتی ئەقسا و شاری پیرۆزی قودس و فەلەستینی گۆڕستانی پێغەمبەرەکان لە ژێر داگیرکەری و مسوڵمانەکان بۆ چارەسەری کێشەکانیان قورئان و پێغەمبەری ئیسلام بە دادوەر قبول بکەن و واز لە ئیمپریالیستیەکان رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی بهێنن و وڵاتانی ئیسلام بابەتەکانی ناوخۆی بە دادپەروەری چارەسەر بکەن و ئاشتی ناوخۆیان دروست بکەن و مزگەوتەکان پڕ بێت و منداڵەکانیش هەبن و لە مزگەوتەکانمان دووبارە نوێژەکان ئەنجام بدرێن بگەینە جەژن و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی نەتەوەکەمان و جیهانی ئیسلام دەکەم و لە خودای گەورە داوا دەکەم جەژن ببێتە وەسیلەی رزگاریی ئەبەدی مسوڵمانەکان و سەلامەتی تەواوی مرۆڤایەتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."