لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکانی چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
٢٨ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژیەی وەحشیانە تێپەڕی. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەی پەکەکە حوسێن چەتینکایا، عبدالخالق ئووگاش، حاجی ئەحمەد کانتار، ئەمین فیدانجی، زەکی فیدانجی، مەدەنی فیدانجی، سەعید فیدانجی، مەککی فیدانجی، محەمەد عەلی ئووسلوو و عەدنان کانتار شەهید بوون.
شاهێدحالەکان باسیان لەو رووداەوکە کرد و سەبارەت بە بێ دەنگنیی دەوڵەت لە بەرامبەر ئەو مەزلوومیەتە قسەیان کرد.
نعمەت چەتینکایا کوڕەمامی شەهید حوسێن چەتینکایا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکە وتی، "٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ کاتژمێر ٢٠.٣٠ رێکخراوی پەکەکە هێرشی کردە سەر مزگەوتی گوندی سووسا. ١٥ کەس مسوڵمانی دیندار کە لە ناو مزگەوت نوێژیان دەکرد هێناینە دەرەوە و دەست و پێیەکانیان گڕێ دا و گوڵلە بارانیان کرد. ئەو کات کارەبای گوندەیان بچراند. پێشتر رووداوێکی ئەوەندە وەحشیانە رووی نەدابوو. ئەو شەو تاریکی وەحشەت لە ناو گوند هەبوو. لەگەڵ ئەوەی گوندەکە ٢ کیلۆمەتر لە فارقین دوورە بەڵام تیمەکانی جەندرمە کە ئاگادار کران تا بەیانی نەهاتن. ئێمەش تا بەیانی لە کن ئەو کەسانە بووین. مرۆڤەکان تا بەیانی فەریاد و فیغانیان دەکرد."
نعمەت چەتینکایا
"لە گوند کەسانێک هەبوون کە هاوکاری ئەوان دەکرد"
چەتینکایا لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، پەکەکە ئەو کۆمەڵکوژیەی راستەخۆ ئەنجام نەداوە و لەگەڵ هاوکارانی خۆی ئەنجام داوە و دواتر وتی، "ئەگەر لە ناو گوند کەسانێک نەبووایە کە هاوکاریان بکات نەیانتوانی بهێنە ناو گوند. لە ناو گوند کەسانیک هەبوون کە هاوکاریان دەکرد. وەکو ئەوەی لە کن مزگەوت بنکەیان دروست کردبوون و دەیانزانی کێ هاتوە مزگەوت و کێ نەهاتوە و چەند کەس لە ناو مزگەوتن. هەروەها کاتێک هاتبوون ناو گوند نەیانوتبوون کە پەکەکەیینە و وتوبوویان کە سەربازن و لە بسمل هاتوون."
نعمەت چەتینکایا لە بەردەوامی وتی، "پەکەکەییەکان لە سەر ناوی سەرباز جەماعەتی مزگەوتەکە هێناوە دەرەوە و دەستیان گرێ دا. جەماعەتی مزگەوت کاتێک دەبینێت کە ئەوان پێلاو سەرباز لە لاقیاندا نییە تێدەگەن کە ئەوان سەرباز نین و پەکەکەن. هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی پەکەکە ئەوە بوو کە هەنێک لەوان بڕفێنێت سەر چیا. بە تایبەتی دەیانویست حوسێن چەتینکایا بڕفێنن. هەروەها ئەو کات پرسیاریان کردبوو کە حوسێن کێیە؟ ئەو کات شەهید حوسێن وتبووی 'حوسێن منم.' لەبەر ئەوەی حوسێن نەیویست کە لەگەڵیان بچێت و تەکبیر دەیوت پەکەکەییەکان تەقەیان کردە و ئەو مسوڵمانانەیان شەهید کرد. نزیکەی ٢٠ گولڵە بە سنگی حوسێن کەوتبوو."
"هیچ دەرفەتێکمان نەبوو کە بەرگری لە خۆمان بکەین"
محەمەد مەهدی فیدانجی کوڕەمامی شەهیدەکان زەکی و مەدەنی و سەعید و مەککی فیدانجی باسی لەوە کرد، "ئەوان لە مزگەوت دوای نوێژی عیشا دەرسی سیەریان دەخواند. منیش بەژداری ئەو دەرسانە دەبووم. ئەو کات کاتێک چوومە ماڵ بینیم کە لە دەرەوە قەڵەباڵغیێک هەیە. ئەو کات مێوانم هەبوو. مێوانم خۆم لە مالەکەم حیمایەت کرد و نەمتوانی بچمە دەرەوە. دوای دەرباز بوونی ٢ خوڵەک دەنگی چەکەکان هات. ئەو کات چەکمان نەبوو کە بەرگری لە خۆمان بکەین. هەروەها مێوانەکەم دەیویست پێکەوە بچین شوێنی رووداوەکە بەڵام رێگریم کرد. وتم ئەگەر بچین ئێمەی دەکوژێت."
محەمەد مەهدی فیدانجی
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "دەستی ئەو کەسانەیان گرێدابوو و بە گولڵەباران کردن شەهید کرابوون. شوفێرێکمان نەبوو کە بریندارەکان ببەینە نەخۆشخانە. سەربازەکان تا بەیانی نەهاتن. شەهید مەدەنی لەگەڵ ئەوەی بریندار بوو شۆفێری کردبوو. بەڵام لە نیوەی رێگادا کۆچی دوای کردبوو. ئەو شەو ١٠ شەهید و ٤ بریندارمان هەبوو."
"ئەو کەسانەی هاتبوون جلوبەرگری سەربازیان لەبەر کردبوو بەڵام جوان تورکیان نەدەزانی"
محەمەد حافیز فیدانجی کە یەکێک لە هاوڵاتیانی گوندە وتی، "منیش هەبوو کاتێک دەچوومە مزگەوت. ئەو شەو مێوانی مامم حاجی عیزەت هەبوو. منیش ئامادەکاریم دەکرد کە بچمە مزگەوت بەڵام مام بانگی من کرد و چوومە ماڵی ئەو. دوای دەرباز بوونی کاتێک مامم هات و وتی گروپێکی چەکدار هێرشی کردوە سەر مزگەوت و ئەویش رای کردوە و هاتوە. کاتێک پرسیارم کرد کی هێرشی کردوە، وتی، کەسانێک هاتوون جلوبەرگری سەرباز لەبەریانە بەڵام پێلاوەکانیان پێلاوی پەکەکەن و جوان تورکی نازانن. پەکەکەییەکان جەماعەتی مزگەوتیان بردە دەرەوە و دەستەکانیان گرێ داوە و منیش رام کرد و هاتمە ئێرە."
محەمەد حافیز فیدانجی
فیدانجی وتی، "ئێمە چووینە دەرەوە و پێش ئەوەی بگینە مزگەوت دەنگی چەکەکان هات. کاتێک گەشتینە شوێنی رووداوەکە هەنێکیان گیانیان لە دەست دابوو و هەنێکیان لە ناو خوێندا مابوون. ئەو کات شەهید مەدەنی کە بریندار بوو برینەکەی بە پارچە پەروویەک گرێدا. دواتر لەگەڵ شەهید مەدەنی بریندارەکانمان بردە نەخۆشخانە. بەڵام پێش لەوەی بگینە نەخۆشخانە شەهید مەدەنی گیانی لە دەست دا. کاتێک بووە بەیانی هاوڵاتیان هاتنە شوێنی رووداوەکە. کاتژمێر ٠٨.٠٠ سەربازەکان هاتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد."
"لە چاوی زاڵمەکان هەر مسوڵمانێک بچێتە مزگەوت دوژمنە"
فیدانجی لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، هێزەکانی ئاسایش دەرنگ هاتنە شوێنی رووداوەکە، وتی، "گوندەکەمان ٤ کیلۆمەتر لە شارۆچکە دوورە و باوەڕ دەکەم کە دەنگی چەکەکان چووە تا شارۆچکە. کاتێک سەربازەکان هاتنە شوێنی رووداوەکە ناڕەزایەتیمان دەربڕی کە بۆچی دەرنگ هاتنە شوێنی رووداوەکە."
فیدانجی لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، ئەو کۆمەڵکوژیە بە راستی وەحشیەتێک بوو و دواتر وتی، "براکەم سالم پێش لە کۆمەڵکوژیی سووسا لە شارۆچکەی فارقین بەهۆی ژیانی ئیسلامیەکەی لە لایەن زاڵمەکان شەهید کرا. ئەگەر براکەم ئەو کات لەوێ شەهید نەبووایە ئەویش لە مزگەوت دەبوو و ئەو کات لە مزگەوت شەهید دەبوو. چونکە لە لای زاڵمانەکان هەر مسوڵمانێک بچێتە مزگەوت دوژمنە. واتە چوونەوە بە مزگەوت لە لای ئەوان تاوانە. بۆ ئێمە تاکە شوێنە دەتوانین بچین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.