لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
٢٨ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژیەی وەحشیانە تێپەڕی. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەی پەکەکە حوسێن چەتینکایا، عبدالخالق ئووگاش، حاجی ئەحمەد کانتار، ئەمین فیدانجی، زەکی فیدانجی، مەدەنی فیدانجی، سەعید فیدانجی، مەککی فیدانجی، محەمەد عەلی ئووسلوو و عەدنان کانتار شەهید بوون.
خانەوادەی شەهیدەکان باسیان لە رووداوەکە کرد و دەست نیشانیان کرد کە شەهیدەکان پێش لەوەی شەهید بن هەستیان کردبوو کە شەهید دەبن.
تالیحە فیدانجی کە یەکێک لە شاهیدحالەکانی رووداوەکەیە سەبارەت بە رووداوەکە باسی لەوە کرد، "خانووکەمان لە پێش مزگەوتە. هەفتەیەک پێش لە رووداوەکە کەسانێک دەهاتنە دەوروبەری مزگەوت و کۆنترۆلیان دەکرد کە کی دێتە مزگەوت و دەچێت. منیش هەموو کاتێک هۆشداریم بە شەهیدەکان دەدا. ئەوانیش دەیانوت، 'خودا مەزنە. تەنها لە خودا دەترسین." زۆر لە مزگەوت دەبوون. دوای تەواو کردنی نوێژ و تەسبیحەکانیان دەچوونە دەرەوە. بە راستی ژیانەکەیان تەرخانی رێگای خودا کردبوو. ئەو شەو بەوان وتبووم کە دوای مزگەوت بهێنە ماڵەکەمان و ئامادەکاریم کردبوو."
"ئەگەر ئەو کەسانەیان شەهید نەکردبوو ماڵەکەمان دەسووتاند"
فیدانجی لە بەردەوامی وتی، "چاوەڕوانی ئەوان بووم بەڵام نەهاتن. دواتر منداڵەکەم نارد کە بانگێشتی ئەوان بکات. منداڵەکەم چوو و ئەویش تا کاتێک نەهات. دواتر دەنگی قەڵەباڵغی هات و بینیم کە کەسانێک مزگەوت گولڵەباران دەکەن. جلوبەرگی سەربازیان لەبەر کردبوو. کاتێک چوومە مزگەوت بینیم کە ئەو کەسانەی لە مزگەوت بوون شەهید کراون. کاتێک هاتمە ماڵ بینیم کە بەنزینیان لە پێش ماڵ داناون. واتە ئەگەر ئەو کەسانەیان شەهید نەکردبوو ماڵەکەمان دەسووتاند."
تالیحە فیدانجی
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "کاتێک چوومە لای شەهیدەکان بینیم کە شەهید مەدەنی بریندارە. بە دوای سەعید گەڕام بەڵام نەمبینی. دەوروبەرمان قەڵەباڵغ بوو. سوبحان لەوێ بوو. منداڵێکی ٤ مانگە لە دەست بوو و دەیوت، "ئەگەر بۆ مزگەوت تەنها ئەو منداڵەش بمینێت، دووبارە دەچێتە مزگەوت و ئەگەر ئێوە نەتوانن ئەوە دەست بە سەر بکەن پیاو نین. ئێوە گومان نەکەن کە مزگەوت بۆش دەمینێت و مسوڵمانەکان تەواو دەبن.' ئەو کەسانەی کە ئەو قسەیانەی بیست چوونە ماڵی خۆیان."
"زۆرجار شەهیدەکانمان بینی و رووبەڕووی ئەوان بووین"
فیدانجی لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، دوای کۆمەڵکوژیەکە زۆر جار شاهێدی بوونی شەهیدەکان بوونەتەوە و وتی، "کات بە ستەم و ئازار دەرباز بوو. دواتر ستەممان لە سەربازەکان و قۆرجیەکان کە هاتن ناو گوند بینی. لە گوند هەموو کاتێک ژیانمان بە ستەم و دەرد دەرباز بوو. ئەو کەسانەی لە ناو گوند رەوشی مادیان باش بوو پشتگری مادیان بە یەتیمی شەهیدەکان کرد. خودا لە هەموویان رازی بێت. الحمد لله منداڵی شەهیدەکان گەورە بوون. زۆرجار شەهیدەکانمان بینی و رووبەرووی ئەوان بووین. بووینە شاهێدی زۆر رووداوی موعجزەیانە. هەنێک جار کە دەچوومە ماڵی شەهید سەعید ئەوی دەمبینی. ژیانی شەهیدەکان هەموو کات بە چاکی دەرباز بوو. هیچ کەس سەبارەت بەوان قسەیەکی خراپ نەیبیست و لەوان ناڕاحەت نەبوو."
ناوبراو وتی، "ژیانی خۆیان تەرخانی خودایان کردبوو. بۆ خودا کار و موجادەلەیان دەکرد. تاکە ئامانجیان فێر کردنی قورئان بە منداڵەکان و باس کردن لە رسول الله و سونەتەکەی بوو. بۆیە خودا شەهیدی نەسیبی ئەوان کرد. خودا ئێمەی لە خێری ئەوان بەشدار بکات. خودا نەسیبی منداڵەکانمان بکات کە لە رێگای ئەواندا بچن. نەسیب بکات کە تا مردن بە قورئان گەورە بن و مردنێک بە عشقی رسول الله نەسیبی ئەوان بکات."
"ئەو شەو هەستیان کردبوو کە شەهید دەبن"
فەریحە فیدانجی هاوسەری شەهید محەمەد سەعید فیدانجی لە بەردەوامی وتی، 'شەهید ژیانەکەی تەرخانی رێگای خودا کردبوو و وەکو شەهید دەژیا. هەموو کاتێک باس لە شەهادەت دەکرد و دەیویست شەهید ببێت. هاوڕێی شەهید هات و توتون خواست. شەهیدیش بەشێک لە توتونەکە بۆ خۆی هشت و ئەو دیکە هەمووی بە هاوڕێکەی دا. کاتێک هاوڕێکەی وتی، 'بۆ خۆت توتون نەیهشت.' ئەویش وتی، 'خودا گەورەیە، ئەوە کۆتاترین توتونە دەکێشم.' وەکو ئەوەی هەست کردبوو کە شەهید دەبێت."
فیدانجی لە بەردەوامی سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان شەهید مەدەنی و خەزوورەکەی وتی، "شەهید لە مانگەکانی زستان لە ئیستانبوول و لە هاوین لێرە کار دەکرد. کاری توتون دەکرد. پێش لە رووداوەکە کاتێک وتم کە دەمەوێت بچمە فارقین برای هاوسەرەکەم مەدەنی وتبووی لێرە بمینە. وەکو ئەوەی هەست کردبوو کە شەهید دەبێت و بۆیە داوای کردبوو کە لە گوند بمینم. رۆژی دواتر دوای خواردنی بەیانی بە ئۆتۆمبێڵی شەهید مەدەنی چوومە فارقین. لەگەڵ تەواوی ئیسرارەکانی ئەوان ئەو شەو لە فارقین مام."
فەریحە فیدانجی
"شەهید زەکی: دایە دەتەوێت ببەی بە دایکی شەهید؟"
فیدانجی لە بەردەوامی وتی، "کاتێک لە ماڵ خواردن دەخۆن شەهید زەکی بە دایکی دەڵێت، 'دایە دەتەوێت ببەی بە دایکی شەهید.' شەهید سەعید بە دایکی دەڵێت، 'دایە ئەگەر کەسێک منیش شەهید بکات و دواتر ببێتە بە مسوڵمان و بە تۆ بڵێت کە پەشیمان بووە، لەوی خۆش بە. بە هەمان شێوەیەی منی بە منداڵی قبولت کرد ئەویش قبول بکە."
فیدانجی دەست نیشانی کرد، لە کاتی رووداوەکە لەگەڵ ئەوەی لە شارۆچکە بوو بەڵام هەست کردوە و دواتر وتی، "دوای خواردن دچنە مزگەوت و لەوێ شەهید دەبن. من ئەو کات لە فارقین بووم. شەو دەوروبەری کاتژمێر ٢٣.٠٠ بە جارێک دەنگێک بە گوێکەم هات. لە شوێنی خۆم هەستام. کاتێک دایکم پرسیاری کرد چی بووە، وتم لە مزگەوت شتێک بووە. دایکم وتی، 'کچەکەم ئەتۆ لێرەی چۆن دەزانی، وتم، دەنگی فیغانی 'ئاخ برا' دەبیزم. ئەو شەو لە ناو دڵم ناڕاحەتیێک هەبوو. لە ئەنجامدا کاتژمێر ٠٢.٠٠ لەگەڵ خەسووکەم و کەچەکانی چووینە سووسا. تا ئەو کات هەموویان لە مزگەوت شەهید بوبوون."
فیدانجی لە بەردەوامی وتی، "٢٨ ساڵی دوای شەهادەتی شەهید بۆمان جیاواز دەرباز بوو. منداڵەکان بچوک بوون و لە رەوشێکی زۆر دژوار دەژیاین. لە لایەن پەکەکە و قۆرجیەکان لە ناو گوند زۆر ئێش و ئازارمان کێشا. ئەوان مەست دەبوون و ستەمیان بە مرۆڤەکان دەکرد و هەنێک شوێنەکانیان دەسووتاند. بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری ترس تەقەیان دەکرد. کۆتا جار لە ناچاری گوندەکەمان بەجێ هشت. کاتێک هاتینە کەڵوپەلەکەمان ببەین رێگریان لە ئێمە کرد و ئێمەیان ئازار دەدا. واتە زۆر ستەمیان کرد."
"بوومە شاهێد کە شەهیدەکان سروودیان دەوت"
فیدانجی وتی، "٣ ساڵ بە سەر شەهادەتی شەهید دەرباز بوبوو. رۆژێک نوێژی بەیانیم کرد و هاتمە سەر گۆڕی شەهیدەکان. کاتێک هاتمە گۆڕستان لەوێ دانیشتم. دوای ماوەیەک لە ناو ژوورێکی گەورە دەنگی سروودەکانی ئیسلامی دەهات. کاتێک تەماشای ژوورەکەم کرد بینیم کە تەواوی شەهیدەکان لەوێنە و قسە دەکەن و دەکەنن. یەکێک لەوان سروود دەیوت. لە دەنگەکەم ناسی ئەو شەهید مەدەنی بوو. دوای تەواو بوونی سروود شەهید مەدەنی منی بینی و وتی، 'ئەو ئافرەتە لێرە چی دەکات.' کاتێک وای وت ترسام و لەوێ دوور بووم. تا کاتێک هاتمە ماڵیش دەترسام و دەلرزام. هێشتا ئەو رووداوەم لە بیر نەکردوە.'
فیدانجی لە کۆتایی وتی، 'شەوێکی هەینی چوومە گۆڕستان و لە نێوان گۆڕەکانی شەهید سەعید و مەککی دانیشتم. کاتێک گەڕاوەمە ماڵ و دەستکێشەکەم لە دەستەکەم دەرێنا بینیم کە لە ناو دەستەکەم شتێک نووسراوە. هەنێک پیت و ژمارە نووسرابوون. پیتەکان پیتی سەرەتایی ناوی شەهیدەکان بوو و لە کۆتایی ناوی هاوسەرەکەم شەهید سەعید نووسرابوو. پێش لەوەی دەستەکەم بشۆم بە خۆی لە ناو چوون. واتە رووبەڕووی زۆر موعجزەی شەهید بووین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."