دەزگای هاوکاری مرۆیی و کەلتووری پەروەردەیی کاروانی ئومێدی چەولک راپۆرتی چالاکیەکانیان لە ٦ مانگی سەرەتایی ساڵ بڵاو کردەوە.
دەزگای خێرخوازیی کاروانی ئومێدی چەولک بەردەوامە لە چالاکیەکانی خێرخوازی و زۆر بە رۆژ چالاکیەکانی زیادتر دەکات و هەوڵی هاڕیکاری کردن بە هەژار و یەتیمەکان دەدات.
محەمەد تاماچ سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی چەولک راپۆرتی چالاکیەکان لە ٦ مانگی سەرەتایی ساڵ بڵاو کردەوە.
"لە ٦ مانگی سەرەتایی بە نرخی ٢٨٠ هەزار و ١٣٣ لیرە هاوکاریی ١٤٧٤ خانەوادە کرا"
محەمەد تاماچ وتی، "لە مانگی حوزەیران بە نرخی ٥٩ هەزار و ٥٦٥ لیرەی تورکیا هاوکاری ٢٨٥ خانەوادە کرا. هەروەها لە ٦ مانگی سەرەتایی ساڵ بە کۆی گشتی بە نرخی ٢٨٠ هەزار و ١٣٣ لیرەی تورکی هاوکاری ١٤٧٤ خانەوادە کرا."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئێمە بە دەرفەتەکانی کەم هەوڵ دەدەین لە بەرامبەر ئیحتیاجەکانی زۆر موجادەلە بکەین. دەمەوێت بە تایبەتی ئەو بانگێشتە دووبارە بکەم. ئێمە وەکو مرۆڤایەتی لە قۆناغێکی دژواردا دەرباز دەبین. دەبێت تەواوی ئەو کەسانەی دەرفەتەیان هەیە هاوکاری ئەو کەسانەی بکەن کە لە ناو دژواریدانە. دەبێت لە بیر نەکەین کە 'سەدەقە دەبیتە هۆکاری دەفعی بەڵاکان.' لە قۆناغێکی بەلا و تاقیکردنەوەدا دەرباز دەبین. دەبێت بە هاوکاری ئەو قۆناغە تێپەڕێنین. دەمانەوێت خێرخوازەکان هاوکاری ئەو کەسانەی دەرفەتی کاریان نییە بکەن. هەژاری و دەوڵەمەندی هەردوویان وەسیلەی ئیمتیحانن. هەموومان بە شێوەیەک تاقی دەبین."
"دەبێت ئەخلاقێکی وەکو ئەخلاقی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) وەربگرین"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتی زەمین لەرزەی خارپێت چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەوێ بەردەوام بوونەتەوە لە چالاکیەکانیان و ئێستا لە قۆناغی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەوڵ دەدەن بە پێی دەرفەتەکانیان بەردەوام بن لە هاوکاری کردن و لە زەمین لەرزەی کانیڕەش و داڕمانی زەوی لە گوندێکی شارۆچکەی دارا هێنێ لە ناوچەکە بەردەوام بوون لە چالاکیەکانیان و دواتر وتی، "لە ١٢ مانگی ساڵدا چالاکیەکانمان بەردەوامە. لە ١٢ مانگی ساڵ هەوڵی هاوکاری بە هەژارەکان دەدەین کە ئەخلاقێکی پێغەمبەرەکانمە. خودا لە تەواوی ئەو کەسانە رازی بێت کە لەو چالاکیانە زەحمەتیان کشاوە."
محەمەد تاماچ لە کۆتایی راگەیەندراوەکە بانگێشتی خێرخوازەکان و هاوڵاتیان کرد و وتی، "بە دروشمی 'با قوربانیەکانتان ببێتە بە ئومێد' بە وەکالەت سەربڕنی قوربانیەکان قبول دەکەین. ئێمە ئەمساڵیش بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانی سەربڕینی قوربانی. داوا لە هەموو کەس دەکەم تاکو قوربانیەکانیان بە هەژار و مەغدوورەکان بدەن. ئەوانیش بتوانن بە خۆشی جەژنەکەیان دەرباز بکەن."
تاماچ لە کۆتایی بۆ پەیوەندی ئەو ژمارەیانەی بڵاو کردەوە:
ژمارەی تەلەفۆن: ٠٥٤٥٢١١٨٧٤٨ \ ٠٤٢٦٢١٤٦٩٧٠
ژمارەی IBAN: TR27 0020 6001 8702 0340 7500 01
ژمارەی حیساب: 2034075-1
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.