چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە رۆژی ٣١٣مدا بە بەژداری ١٤٣ خانەوادە بەردەوامە کە یەکێک لە خانەوادەکان ئەمڕۆ بەژداری چالاکی بوو.
لە ٢٢ی مانگی ئاب حاجیرە ئاکار کە باسی لەوە دەکرد کوڕەکەی محەمەد ئاکار لە لایەن پەکەکە رەفێندراوە سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە کرد و دوای ٤ رۆژ کوڕەکەی دۆزرایەوە.
دوای ئەو رووداوە لە ٣ی ئەیلوول فەوزیە چەتینکایا و رەمزیە ئاققۆیوون بۆ منداڵەکانیان کە رەفێندرابوون سەرچیا دەستی بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر کرد.
سوڵتان و حاجی گوگەر بۆ کوڕەکەیان دۆغان تەمەن ٢٠ ساڵە بەژداری چالاکی دانیشتن بوو کە ٥ ساڵ پێشتر فریو درا و رفێندرا سەر چیا.
حاجی گوگەر وتی، "کاریگەری جەمال ئەرتاشی کەمئەندام لە هاتنی مندا هەبوو. ٥ ساڵە هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەست ناهێت. من بۆ ئەوەی بتوانم کوڕەکەم لە هەدەپە وەربگرم ٥٠ جار هاتمە بارەگای هەدەپە. کێشەکانی دەروونیی کوڕەکەم هەبوو. هەدەپەییەکان لە تەمەنی ٢٠ ساڵی کوڕەکەمیان رفاند و ئێستا ٢٥ ساڵەیە. کەسانێک بە منیان وتن کە کوڕەکەم لە بارەگای هەدەپەیە بەڵام کاتێک هاتم وتیان لێرە نییە. من چوومە قەندیل بەڵام کوڕەکەمیان نیشانی منیان نەدا. ئێمەش هاتینە ئێرە. ئیتر بەسە با دایکەکان نەگڕین. دەمەوێت کوڕەکەم بگەڕێتەوە. تاکە ئامانجمان گەشتمان بە منداڵەکانمانە. سەرئەنجامەکەی هەر چی بێت واز لە کوڕەکەمان ناهێنین."
"منداڵەکەم لە هەدەپەییەکان دەوێ"
سوڵتان گوگەر وتی، "منیش وەکو دایکەکانی دیکە زۆر غەمگینم. مرۆڤ ئەو شتە دەکات؟ من منداڵەکەم لە هەدەپەییەکان دەوێ. هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەم نییە. من دایکێکم و دەمەوێت دەنگی کوڕەکەم ببیزم. بانگێشتی تەواوی دایکەکان دەکەم تاکو بهێنە ئێرە. کوڕەکەم دەموێت خۆت رادەست بکەی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."