چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە رۆژی ٣١٦مدا بەردەوامە و بە بەژداری خانەوادەیەکی دیکە ژمارەیان گەشتە ١٤٣ خانەوادە.
لە ٢٢ی مانگی ئاب حاجیرە ئاکار کە باسی لەوە دەکرد کوڕەکەی محەمەد ئاکار لە لایەن پەکەکە رەفێندراوە سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە کرد و دوای ٤ رۆژ کوڕەکەی دۆزرایەوە.
دوای ئەو رووداوە لە ٣ی ئەیلوول فەوزیە چەتینکایا و رەمزیە ئاققۆیوون بۆ منداڵەکانیان کە رەفێندرابوون سەرچیا دەستی بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر کرد.
لە رۆژی ٣١٦مدا سەروەر فیدان بۆ کوڕەکەی تەیفوور تەمەن ٢٠ ساڵە لە شارۆچکەی گەڤەری جۆلەمێرگ هات و بەژداری چالاکی دانیشتن بوو.
سەروەر فیدان وتی، "لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگ دێم. لە ساڵی ٢٠١٠ کوڕەکەم شوانی دەکرد. رۆژێک پەکەکەکان هاتنە گوند و بە زۆر کوڕەکەمیان برد. منداڵی بچووکم لە ماڵ هشت و لە دوایاندا چووم بەڵام پەکەکەکان کوڕەکەمیان نیشانی منیان نەدا. کاتێک هاتمە ماڵ منداڵەکەن تووشی حەوالە بوبوو و هێشتا نەخۆشە. بۆ ماوەی ١٠ ساڵ هەواڵ سەبارەتی بە دەستم نەهات. دووبارە دەستم بە گەڕان کرد. پەکەکە کاتێک ئاگادار بوو کە بە دوای کوڕەکەم دەگەڕم وتیان لە سەر چیایە. بینیم کە ئەوانەی چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن منداڵەکانیان دەگەڕنەوە. منیش بڕیارم دا بێمە ئێرە. من کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ. تا کاتێک منداڵەکەم نەهێت لێرە دەبم."
سەروەر فیدان لە بەردەوامی بانگێشتی کوڕەکەی کرد وتی، "کوڕەکەم رای بکە و خۆی رادەستی سەربازەکان و پۆلیس بکە. چاوەڕوانی هاتنی تۆیین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
١٦مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئەمساڵ بە دروشمی، "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" بەردەوامە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.