٣ ساڵ بە سەر هەوڵی کودەتای ١٥ تەمووزی توركیا تێپەڕی. لەو شەودا چەندین ئێش و ئازاری گەورە دروست بوو، ئەو شەو بۆتە نمونەیەکەی خۆراگیری گەل بۆ نەوەکانی داهاتو.
لە ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦ ڕێکخراوی فتح للا گولەن بە پشتگری هێزەکانی زلهێز و ئەمریکا هەوڵی ئەنجام دانی کودەتایەکی لە تورکیا دا و گەلی تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەوڵە خۆراگریان کرد. لەو شەودا ٢٥١ کەس شەهید بوون و ٢ هەزار و ٧٤٠ کەسیش بریندار بوون.
عبدالله قلچ باوکی موحەمەد عەلی قلچ کە بە دەستی سەربازێکی کودەچاکی کوژرا باسی لەوە کرد، هاوڵاتیان بۆ داهاتووی ئیسلام و مسوڵمانەکان هاتنە ناو شەقامەکان و گیانیان فیدا کرد.
عبدالله قلچ
موحەمەد عەلی قلچ تەمەن ٢٢ ساڵ بوو کاتێک لە بەرامبەر کودەتا ڕاوەستا دەستەکانی زۆر دەئێشا. کاتێک چوو بۆ پردی بۆغازئیچی لە ئەنجامی تەقەی کودەتاچیەکان شەهید بوو.
عبدالله قلچ باوکی موحەمەد عەلی قلچ سەبارەت بە شەوی ١٥ی تەمووز لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا، وتی: هاورێکانی لە دوکان تەماشای تەلەفزیۆنیان دەکرد. کاتێک هەواڵەکەیان بیست پەیوەندیان پێوە کرد ، وتی "سەرۆک کۆمار بانگی هاوڵاتیان دەکات بچنە شەقامەکان، منیش دەڕۆم." ٢-٣ کاتژمێر وام دەزانی لە بینای ئاک پارتیە. دوای کاتژمێر ١٢ بە پایسکلی هاوڕێکەی دەچێتە پردی بۆغازئیچی. نەماندەزانی تا کاتژمێر ٣-٤ لەوێ بوە. کاتێک چووە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵەی لەگەڵی چووە. ئەویش توڕە دەبێت و دەڵێت "بچۆ ماڵ دایک و باوکت چاوەڕوانن." بەڵام دوای ماوەیەکی کورت ئەو منداڵەش بریندار دەبێت. ئەو منداڵەی بردۆتە ناو ئەمبولانس. بەمنداڵەکەی وتوە "کاک موحەمەد ئەتۆش لەگەڵم وەرە." ئەویش وتبوی "من کارم هێشتا تەواو نەبووە." ئەو منداڵە ڕزگار بوو. کاتژمێر ٤-٥ تەلەفۆنمان کرد و توڕە بووین وتمان "ئیتر وەرە." کاتژمێر ٦ دایکی جێگای ئامادە کرد، بۆ ئەوەی کاتێک دێتەوە ماندووە بخەوێت. دوای ماوەیەک هاوڕێکەی تەلەفۆنی کرد وتی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
قلچ لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی کوڕەکەیان ببینن چوونە نەخۆشخانە و کاتێک بینیان وەکو شەهیدێک دەموچاوەکەی پێدەکەنی، وتی: من بۆ تەواوی شەهیدەکان داوای ڕەحمەت لە خودا دەکەم و خودا ئەوان بکاتە دراوسێی پێغەمبەر. ئەگەر کودەتاچیەکان لە سێدارە بدرێن ئەو شتە دووبارە نابێتەوە.
صلاح الدین جانکاتار
صلاح الدین جانکاتار باوکی عومەر جانکاتار لە لێدوانەکەی باسی لەوە کرد: وەکو حەزرەتی عومەر دادپەروەر بوو. منی دەکردە باوش. بەڵام ئێستا کەسێک نییە، هیچ کەسێکم نەما. کوڕەکەم مرۆڤێکی زۆر باش بوو. زۆر حەزی لە من بوو. من و ئەو وەکو پارچەیەک بووین. کوڕەکەم لە پێش بینای شارەوانی شاری گەورەی ئیستەنبوڵ شەهید کرا.
"ژیانەکەی بە فیداکاری تێپەڕاند"
جانکانتار لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کوڕەکەی عومەر لە ناو زەحمەتیەکانی زۆردا دەژی و کاتێک شەهید بووە تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو. وتی: عومەر هەموو جارێک لە ناو ژیانێکی زەحمەتدا بوو. ژیانەکەی بە فیداکاری تێپەڕاند. کوڕەکەم مرۆڤێکی زۆر باش بوو. زۆر حەزی لە خانەوادەکەی بوو، هاوکاری هەموو کەسی دەکرد. ئەو سەرپەرشتی ئێمەی دەکرد. خودا هەزاران جار لێ ڕازی بێت.
"وەکو حەزرەتی عومەر دادپەروەر بوو"
جانکاتار لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: دواتر زانیمان کە لەو شەودا چۆن شەهید بووە. کاتێک عومەر دەیەوێت خۆی نزم بکات بەهۆی بەرکەوتنی گولە شەهید دەبێت. خودا لێی ڕازی بێت. عومەر مرۆڤێکی زۆر باش بوو، لە ئێمە باشتر بوو. وەکو حەزرەتی عومەر دادپەروەر بوو.
"بە من دەڵێن "ئیتر ئارام بە" بەڵام من ناتوانم ئارام بم، چونکە زۆر بیری کوڕەکەم کردوە"
جانکاتار لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، ژیان بێ کوڕەکەی زۆر زەحمەتە، وتی: خۆزگە ئەو شەوە لەگەڵی بومایە. بۆ ئەوەی بی پارێزم. بەڵام وا نەبوو. خودا حەزی لێ بوو ئەوی بردە لای خۆ. هەر كەسێك عومەری دەناسی حەزی لێ بوو. هەموو جارێک دەچمە سەر گۆڕەکەی. بێ کوڕەکەم ناتوانم تەحەمول بکەم. بە من دەڵێن "ئیتر ئارام بە" بەڵام من ناتوانم ئارام بم، چونکە زۆر بیری کوڕەکەم کردوە. ئێمە وەکو هاوڕێی یەکتر بووین. هەموو شتێکەی بە من دەوت.
صلاح الدین جانکاتار لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، خودا تۆڵەیان بکاتەوە و دادپەروەری خودا زۆر بەهێزترە، ئەوەی گرنگە دادپەروەری خودایە. دەوڵەت شتەکانی پێویست دەکات. بەڵام لە ناو ئێمەدا چەندین خاین و خۆفڕۆش هەنە.
عومەر جانکاتار لە شارۆچکەی فاتیحی ئیستەنبوڵ لە دایک بوو، لەوێ گەورە بوو. لەوێ چووە قوتابخانە. بەشی ژمێریاری دەخوێند. شەوی ١٥ی تەمووز بە دایکی وتبوو "دایە، من دەچم و بە گولەیەک شەهید دەبم."
ڕەمەزان تەکین
یەکێک لەو کەسانەی لە شەوی هەوڵی کودەتا گیانی فیدا کرد شەهید تورکان تەکین بوو. ڕەمەزان تەکین هاوسەری تورکان تەکین باسی لەوە کرد، هاوسەرەکەی وەکو شەهیدەکان دەژیا و لە ئەنجامدا شەهید بوو.
"هەوڵی دەدا فێری قورئان بێت و تەواوی کاتەکەی سەرقاڵی قورئان دەبوو"
ڕەمەزان تەکین لە وتارەکەی باسی لەوە کرد، هاوسەرەکەی بەهۆی سەرپۆش وازی لە قوتابخانە هێناوە و تەواوی کاتەکەی سەرقاڵی قورئان بووە، وتی: تورکان تا پۆلی ٣ چووە قوتابخانە. دواتر بەهۆی سەرپۆش بە ناچار وازی لە قوتابخانە هێناوە. هەوڵی دەدا فێری قورئان بێت و تەواوی کاتەکەی سەرقاڵی قورئان دەبوو. تا تەمەنی ٢١ ساڵی فێری قورئان دەبێت و فێری ئەوانەی تر دەکات. دواتر خودا کردیە قسمەت هاوسەرگیریمان کرد. دەیەویست ئاهەنگی بووک گواستنەوەمان لە مزگەوت ئەنجام بدەین. ئێمەش ئاهەنگەکەمان لە مزگەوت بە دوعا و قورئان ئەنجام دا. هەموو جارێک دەیویست بچێتە حەج و عومرە. منیش دەم وت ئەگەر ڕەوشی ئابووریمان باش بێت دەچین. هەنێک شەو کاتێک هەڵدەستام دەمبینی قورئان دەخوێنێت.
"ئەگەر پارەی هەبوا بە پاس بچێت، ئەو پارەیەی بە هەژارەکان دەدا و بە پێ دەچوو"
تەکین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، هاوسەرکەی زۆر هاوکاری هەژارانی دەکرد، وتی: ئەگەر پارەی هەبوایە بە پاس بچێت، ئەو پارەیەی بە هەژارەکان دەدا و بە پێ دەچوو. هەموو جارێک بۆ هاوکاری کردن بە هەژارەکان کار دەکرد. زۆر حەزی دەكرد سەردانی پیر و نەخۆشەکان بکات.
"پێش لەوەی بچێتە دەرەوە دەست نوێژی هەڵگرت و دوو ڕەکعەت نوێژی ئەنجام دا"
تەکین سەبارەت بە ژیانی هاوسەرەکەی وتی: ئەو شەو لە ماڵ دانشتبووین. کوڕەکەم لە دەرەوە بوو، کچەکەشم لە ماڵ بوو. کاتژمێر ٢٣.٠٠ کەسوکارەکانمان پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا وتیان "کودەتا ئەنجام دەدرێت." ئێمەش تەمەشای تەلەفزیۆنمان کرد. هاوسەرەکەم وتی با بچینە دەرەوە. بەڵام وتم، بوەستە بوەستە. وتی، نەخێر دەچین. هاوسەرەکەم پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە دەست نوێژی هەڵگرت و دوو ڕەکعەت نوێژی ئەنجام دا. تا ئەو نوێژەکەی ئەنجام دا من چوومە دەرەوە. هاوسەرەکم پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە بە خوشکی وتبو منداڵەکانم لە سەرەتا ئەمانەتی خودانە و دواتر ئەمانەتی تۆنە.
"ئێمە دوعامان دەکرد و بەڕێوە دەچووین"
تەکین لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، کاتێک دەچوین بانگێشتی ئەو کەسانەیان دەکرد کە لە بالکۆن بوون، وتی: ئاڵاکەمان لە دەستمان بوو. زۆر بەڕێوە چووین تاکو گەشتین بە چوارڕیان. لەوێ وتم بە کام لادا بچین، ئایا بچین بۆ ئاسایش یان بچینە سەرۆکایەتی ئاک پارتی؟ من بە خۆم دەموت، ئەو خاینانە کێنە؟ تا بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەسەنلەر چووین. کاتێک چووینە وێ پڕ بوو لە مرۆڤ. کاتێک گەشتینە وێ مرۆڤەکان دەیانوت سەرۆک کۆمار دێتە فڕۆکەخانە. ئێمەش بەڕەو فڕۆکەخانە چووین، زۆر بەڕێوە چووین. بۆ ئەوەی هاوسەرەکەم بە تەنها نەمێنێت ئاڵاکەی بە کەسێکی ترم دا. تەلەفۆنەکەم دەهێنا تاکو وێنەیەکی جوان لەو دیمەنە بکێشم. بەڵام نەبوە قسمەت. لە شوێنێک کەسانێک دەیان وت تانک دێت. بەڵام لەبەر ئەوەی دوور بووین نەمان بینی. بەردەوام بووین لە ڕێگاکەمان. بینیم کە تانک دێت، زۆر سەرسام بووم. کاتێک خاینەکانم بینی زۆر سەرسام بووم. پێشتر شتێکی وام نەبینی بوو. تانک بە سەر مرۆڤەکاندا دەچوو. چوومە لای هاوسەرکەم بینیم کە لە سەر زەویە. بینیم کە سەری بریندار بووە. بێ دەنگ بوو. دەمویست ببەمە نەخۆشخانە بەڵام چۆن؟ دەمزانی ڕێگا چەندە قەلەباڵغە. منیش داوای هاوکاریم لە خودا کرد.
"كاتێك كوڕەكەم بیستی دایكی شەهید بوە ٢ ڕكەعات نوژی كرد"
ڕەمەزان تەکین لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: ئۆتۆمبێڵێک هات و هاوسەرەکەم برد بۆ نەخۆشخانە. ٢ کاتژمێر نەشتەرگیری بۆ کرا. هیوادار بووین ڕزگار بێت. کوڕەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ من ئەنجام دا بەڵام نەم توانی وڵامی بدەمەوە. پەیوەندی لەگەڵ چەند کەسێکی تر ئەنجام دابوو ئەوانیش وتبویان بریندار بووە، بەڵام کوڕەکەم باوەڕی نەدەکرد. دواتر زانی کە دایکی شەهید بووە. کاتێک کوڕەکەم بیستی دایکی شەهید بووە ٢ ڕەکعەت نوێژی ئەنجام دا. وتبووی "دایکم ئەو شتەی دەیویست بە دەستی هێناوە."
ڕەمەزان تەکین لە کۆتای باسی لەوە کرد، کاتێک بیستی هاوسەرکەی شەهید بووە هەم خۆشحال بووە و هەمیش دڵ تەنگ و غەمبار بووە.
ئەمین ئۆغوز ئایان ئۆغلو
ئەمین ئۆغوز ئایان ئۆغلو کە لە پردی شەهیدەکانی ١٥ی تەمووز (ئەو کات ناوەکەی بۆغازئیچی بوو) بریندار بوو سەبارەت بە براکەی ئۆنور ئەنسار ئایان ئۆغلو باسی لەوە کرد، زۆر دەیویست شەهید بێت، لە ئەنجامدا ئەو شتە بووە قسمەتی.
ئایان ئۆغلو باسی لەوە کرد، براکەی لەو شەودا شەهید بووە، وتی: براکەم لەو شەودا شەهید بوو منیش بریندار بووم. سوپاس بۆ خودا ئەو سەرفرازیە بۆ هەموومان بەسە. ئەو وڵات بەهۆی ئەو شەهیدانە لە سەر پێیەکانە. بۆیە زۆر بەختەوەرین، هیچ کات پەشیمانیش نیم. هەموومان دەزانین ئەو شەو چەندە شەوێکی خاین كارانە بو. ئەوە هەوڵی کودەتا نەبوو بەلکو هەوڵی داگیر کردن بوو. هاوڵاتیان ڕێگریان لەو هەوڵە گرت و ڕێگەیان نەدا سەرکەوێت. ئەو تێکۆشانەی ئێمە ئەنجامان دا هیچ گەلێکی دیکە ناتوانێت ئەنجام بدات. ئێمە بەم شێوەیە ئەو خاینانەمان بینی. إن شاء الله ئیتر بەهێزتر دەبین.
"من تەنها بەهۆی شەهید بوون غیرەم بە براکەم دەبرد"
ئایان ئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، زۆر غەمبارە کە شەهید نەبووە، وتی: ئەو شەو بە خێرایی بۆ شەهید بوون چووینە دەرەوە. بە ڕاستی زۆر دەمان ویست شەهید بین. خۆزگە منیش شەهید بوامە. تەنها بەهۆی شەهید بوون غیرەم بە براکەم دەبرد. ئێمە هەموو جارێک پێکەوە بووین. ئەو شەویش لەگەڵ یەکتر بووین و لەگەڵ یەکتر بریندار بووین. براکەم شەهید بوو بەڵام من نەبووم. ئەوە عیسیان نییە، سوپاس بۆ خودا کە منیش بوومە بە غازی (ئەو کەسەی لە شەڕ بریندار دەبێت).
سافیە بایات
سافیە بایات دایکی دوو منداڵ لە ڕۆژی ١٥ی تەمووز کاتێک دەچێتە پردی بۆغازئیچی و دەیەوێت هاوکاری بریندارەکان بکات بە گولەی کودەتاچیەکان بریندار دەبێت باسی لەوە کرد، سەربازانی کودەتاچی بە گولە تەقەیان دەکردە سەر ئەو کەسانەی کە هاوکاری بریندارەکانیان دەکرد. سافیە بایات لە لێدوانەکەی باسی لەوە کرد، هیچ کات ئەو شەوە لە بیر ناکات.
" بە گولە تەنها تەقەیان کردە سەر من"
بایات لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لەو شەودا تەواوی ئامادەکاریەکان کردبو و قورئانی بە دەست گرتو چووە شەقام، وتی: کاتێک بەرەو پرد چووم بینیم کە ئۆتۆمبێڵێکی ئاگر کوژێنەوە پڕ بوو لە سەرباز. هیچ شتێک تێ نەگشتم. هەنێکی تریش بەرەو پێشەوە چووم، پۆلیسەکان بە منیان وت، ئەو شوێنە خەتەرناکە. منیش وتم، دەچم. کاتێک چووم ئاڵایان بینی. گەنجەکان وتیان مەچو تەقە دەکەن. بەڵام من بەردەوام بووم لە چوون. کاتێک چوومە ئەو شوێنە بە گولە تەقەیان کردە سەر من.
"دەیان وت "فەرماندە، ئایە بیکوژین؟"
بایات لە بەردەوامی باسی لەوە، کاتێک سەربازەکانی پلەداری بینیوە بە ئەوانی وتووە کارێکی هەڵە ئەنجام دەدەن و ئەوانیش تەقەیان کردوە. کاتێک کەسێک خۆی ڕادەستی خودا دەکات لە هیچ شتێک ناترسێت، تەنها لە خودا دەتەرسێت. منیش بە سەربازی پلەدارم وت لە ئێوە ناترسم، ئەگەر دەتەوێ تەقە بکەیە سەر من پشت اە تۆ دەکەم و تەقە بکە. ئیتر زانیم کە ئەو خاینانە زۆر زاڵمن. هەرچەندە قسەم دەکرد بە منیان دەوت "ئەوە دەست بە سەر بکەین یان بیکوژین."
"بە سەربازەکانی پلەداری وتی "دایکەتان ئێوەی بۆ ئەو ڕۆژەی هێناوەتە دونیا"
بایات لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، سەربازانی کودەتاچی چەندین جار تەقەیان کرد، وتی: من بە سەربازی پلەدارم وت، ئەتۆ زۆر زاڵمی و هەوڵ دەدەی ئەوانەی تر بکەی بە زاڵم. ئەویش زۆر توڕە بوو بە سەربازەکانی پلەداری وتی "دایکتان ئێوەی بۆ ئەو ڕۆژە هێناوەتە دونیا." دواتر فەرمانی دا کە سەربازەکان تەقە بکەن. سەربازەکان چەندین جار تەقەیان کرد بەڵام بەر من نەکەوت. ئەگەر باوەڕیتان بە خودا هەبێت خودا هیچ کات سەرتان لە بەرامبەر زاڵمەکان نزم ناکەن. چونکە دڵی باوەڕمەند لە پۆلا بەهێزترە.
"هێرشیان دەکردە سەر ئەو کەسانەی کە دەیان ویست هاوکاری بریندارەکان بکەن"
بایات لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک ویستویەتی هاوکاری ئافرەتێکی بریندار بکات بریندار بووە، وتی: ئەوە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە. دەم ویست بۆ خوشکەکەم گیانم فیدا بکەم. نەموت من بریندار بووم. وتم بچن هاوکاری خوشکەکەم بکەن، بەڵام خوشکەکەم لە پێش چاوەکانم گیانی لە دەست دا. لەبەر ئەوەی ئەو شوێنە لە پێش هەدەفی گولەكان بوو هیچ کەس نەیتوانی هاوکاری بریندارەکان بکات. منیش لەوێ بووم و زۆرم خوێن لێ ڕژا. هەروەها هێرشیان دەکردە سەر ئەو کەسانەی کە دەیان ویست هاوکاری بریندارەکان بکەن. دواتر بە شێوەیەک منیان گواستەوە نەخۆشخانە. بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بووم.
بایات لە کۆتای باسی لەوە کرد، بۆ دۆزی حەق چووینە دەرەوە و با گیانمان لەو ڕێگایەدا فیدا بێت.
وەحیدە شەفقەتلی ئۆغلو
وەحیدە شەفقەتلی ئۆغلو سەبارەت بەو ڕۆژە باسی لەوە کرد: ئێمە لە ماڵ بووین. من چووم بخەوم، دوای نیو کاتژمێر کچەکەم هات وتی، خالەتەکەم تەلەفۆن دەکات، خوشکم وتی "کودەتا دروست بووە،" کاتێک بیستم هەستام و دەستم بە گریان کرد. سوریەکانم بە بیر هات. ئەو ڕووداوانەی سوریام بە بیر هات. ڕاستەوخۆ چوومە ژوورو تەلەفزیۆنەکەم کردەوە. بڵام شتێک لە تەلەفزیۆندا نەبوو. دواتر بانگی کوڕەکەم کرد، کوڕەکەم کاتێک تەماشەی تەلەفزیۆنی کرد وتی یەکێک لە فەرماندەکان دەست بە سەر بووە. منیش بە هاوسەرەکەم وت دەچمە دەرەوە. ئەویش وتی، ڕاوەستە دەچیە کوێ. ئەتۆ لە ماڵ بە، من و کوڕەکەم دەچین. منیش قبولم نەکرد. ئەو کات لە تەلەفزیۆن سەرۆک کۆمار ئەردۆغان قسەی دەكرد، بانگێشتی تەواوی هاوڵاتیانی دەکرد تاکو بچنە شەقامەکان. ئەو کات من و کوڕەکەم و باوکی چووینە دەرەوە. دواتر چووینە لای چوارڕیان. بە تەلەفۆن بانگی تەواوی کەسوکارەکەم کرد و تاکو بچنە دەرەوە. لە ڕێگا کاتێک دەچووین یەکێک لە دراوسێکانم بینی، بە منی وت "بۆچی ئەوەندە زوو دەچی" منیش وتم دەچم تاکو شەهید بم.
"مردن هەیە گەڕانەوە نییە"
شەفقەتلی ئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، دەمان ویست بچینە فڕۆکەخانە، وتی: دەستمان بە ڕۆیشتن کرد. هاوسەرەکەم وتی، بچۆ ماڵ. منیش وتم مردن هەیە گەڕانەوە نییە. دواتر بەرەو گەڕەکی بیرلیک بەڕێ کەوتین. ١٥-٢٠ خولەک بەڕێوە چووین. دواتر وتیان تەقە دەکەن. هاوسەرەکم وتی خۆت فڕێ بدە خوارەوە. منیش لەبەر ئەوەی قەڵەو بووم وتم، ئەتۆ خۆت فڕێ بدە من ناتوانم. ئەو شوێنە ئەوەندە قەلەباڵغ بوو کە هیچ شتێک دیار نەبوو. هاوسەرەکەم خۆی فڕێ دا بۆ لای تر و منیش لەوێ بووم کە تانک لە سەر ئێمەدا چوو.
"ئەگەر شتێک فەرمانی خودا بێت هیچ کات گازاندە ناكوین"
شەفقەتلی ئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، وتم یاالله! و چاوەکانم بە خۆر داپۆشرا. بەڵام دەنگی هەموو شت دەهات. هۆشم لە سەرم بوو. وتی: هەستم بە گەرما کرد. گەنجێک دەیوت ئەو خوشکە ڕزگار بکەن. وتبویان بە ئۆتۆمبێڵی فڕیاکەوتن دەبەین، بەڵام گەنجەکە وتبووی "ئێمە ناتوانین ڕابوەستین، بە ئۆتۆمبێڵێک دەبەین بۆ نەخۆشخانە." دواتر چووینە نەخۆشخانە. بۆ ماوەی مانگێک لەوێ بووم. کاتێک بە هۆشی خۆم هاتم، لە سەرەتا سەبارەت بە ڕەوشی هاوسەرەکەم پرسیارم کرد. وتیان ڕەوشەکەی سەخترە و ناتوانێت قسە بکات. بەڵام ئەتۆ دەتوانی. دواتر وتیان دەبێت قاچت ببڕین. ئەگەر شتێک فەرمانی خودا بێت هیچ کات گازاندە ناكوین.
" كوڕم پێی وتم كە باوكی لەو ڕۆژ گیانی لە دەست دا"
شەفقەتلی ئۆغلو باسی لەوە كرد هەردەم پرساری پیاوی خۆی دەكرد، دواتر وتی:" من دەمەویست پیاوی خۆم ببینم، بەڵام پیشانیان نەدام، من بە براو منداڵەكانم دەوت و پرسیارم دەكرد بەڵام ئەوان بەمینان دەوت ئارام بگرە تۆ بە هێزی دەبێت خۆ ڕاگر بیت من تێ نەدەگەشتم مەبەستیان لە چیەو بۆچی وا دەڵێن. كات زۆر تێپەڕی من زیاتر مەراق دەبوم، كە بۆچی هیچ بە من ناڵێن دواتر كوڕم هاتە لای من وتی تەندروستی باوكم باشەو ئێستا نوسێراوێكی بۆ دەكەن من تێگەشتم ئەو نوسراوە هی مردنیەتی بۆیە دەستم كرد بە گریان و كوڕیشم دەستی كرد بە گریان و وتی باوكم گیانی لە دەست داوە، من زانیم كە پیاوی من كۆچی دوای كردوە بەڵام نەم بینی، بەیەكجاری ماڵ ئاوای لێ كردین."
"من هاوسەری شەهیدێكم ئەو بۆمن شانازیە"
لە بەردەوامی باسی شەهیدكردنی پیاوەكەی ئاماژەی بەوە كرد،" دوای ئەوەی پیاوەكەم شەهید بو جەژنی قوربانی بە دوا هات بەراستی ئەو كات توشی نا ئارامی و دڵ گرانی زۆر بوم هەستم بە بێ تاقەتی زۆر دەكرد. كارتۆنێكی تەلەفزیۆنمان هەبو بەردەوام دەم بینی دوو بولبول ئەهاتنە سەر ئەو كارتۆن دەیان خوێند. ئەو دوو بولبولە بۆ من دەبونە مایەی ئارامی. من بەخۆم دەوت ئەوە پیاوی منە دەهێت قسە لەگەڵ من دەكات و دەڵێت شەهید نامرن هەر بەڕاستی شەهید نامرن. من هەرگیز پەشیمان نیمە سوپاسی خودا دەكەم كە پیاوەكەم شەهید بوە خودا لەو دوونیا كۆمان كاتەوە."
"من نامەوێت كودەتاچیەكان وەكو زاوا بهێنە بەردەم دادگا"
شەفقەتلی ئۆغلو لە كۆتای باسی لەوە كرد من نامەوێت ئەوانەی كودەتایان ئەنجام داوە وەكو زاوا بهێنە بەردەم دادگا بەلكو دەبێت لە سێدارە بدرێن، پشتیوان بە خوا ئێمە بە بیرو باوەڕی پتەو وڵات دەپارێزین و نادەین بە هیچ كەس. ئێمە كاتێك دەبینین لە وڵاتان كەسانی تاوان بار جلی تایبەتیان لەبەرە دەستیان بە زنجیر لە دواوە بەستراون، كەچی لای ئێمە بە سەربەستی وەكو زاوا دەهێنە بەردەم دادگا ئێمە هەرگیز ئەو شتەمان ناوێت، بەڵكو دەبێت ئەوانەی تاوان بارن بە حقی خۆیان بگەن لە سێداریان بدەن، دەمانەوێت ئەوانەی پیاوی منیان شەهید كردوە بە حەق سزا بدرێن."
موحەمەد شەفقەتلی ئۆغلو تەمەن ٤٩ سالی بو باوكی ٣ منداڵ بو لە شەوەی كودەتای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ كەوتە بن تانكو شەهید بو.
دەڤریم نازیلجا بە ئەسل خەلكی دیاربەكرە لە سنجانی ئەنقەڕە نیشتە جێیە بەژدار بو لە ناڕەزایەتی ١٥ی تەموز بۆیە ڕوی كردە مەیدان و بریندار بو.
"كاتێك چونە دەرەوە قەدەغە كرا من چومە دەرەوە"
نازلیج باسی لەوە كرد، "ئەو شەو كودەتا لە مەیدانی قزلای بو من و هاوڕێكم لە قاوەخانە دانیشتبوین. بینیمان فڕۆكە سەربازیەكان زۆر نزم بون. كاتژمێر ٢١.٠٠ بو تاكو دەهات ڕەوش ئاڵۆز دەبو دواتر بینیم كاتێك بن عەلی یلدرم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا ڕایگەیاند ئەوەی دەگوزەرێت هەوڵێكە بۆ كودەتا، دواتر زانیمان لە ئیستەمبۆڵ هێزێكی زۆر چۆتە سەر پرد، من لەگەر هاوڕێكانم بیری جیاوازمان دەكردەوە دواتر بڕیاریان دا بچینەوە ماڵ كاتێك چومەوە ماڵ ئەرۆدغان ڕاگەیەندراوەكەی بڵاو نەكردبویەوە، لە كەناڵی تەرەتە بەیاننامەی كودەتاچیەكان خوێنرایەوە، من لە ماڵ دانیشتبوم ٣٠٠ ــ ٤٠٠ فكرم بۆ دەهات، كاتێك بیستم چونە دەرەوە قەدەغە كرا، بیرم لە ماڵ و منداڵ و وڵاتی خۆم دەكردەوە كە چی بەسەر دێت دوای كودەتا من لە مێژوو خوێندبومەوە كە كودەتاچیەكان چیان لە وڵات و كرد چیان بەسەر خەڵك هێنا، من خۆم نەگرت بە هاوڕێكانم وت دەچمە نەخۆشخانە، دواتر ڕووم كردە مەیدانی قزلای بۆ دژایەتی و بەرنەگار بونەوەی كودەتاچیەكان."
"من بە هەستی ناموس چومە دەرەوە"
نازلیج لە بەشێكی تری قسەكان سەبارەت بە كودەتای ١٥ی تەموز وتی، كاتێك چومە دەروە لە ڕێگا هاوڕێیەكم تەلەفۆنی بۆمن كرد دڵگرانی خۆی بۆ ڕەوشەكە باس كرد و بەمنی وت كە دەچیە مەیدان ئاگاداربە كودەتاچیەكان هەست نەكەن تۆ خەلكی دیاربەكری دەنا دەت گرن و ئازارت دەدەن، من هەر لە ڕێگا بوم سەرۆك كۆمارمان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە داوای لە خەلك كرد تاكو ڕووبكەنە شەقامەكان و مەیدانەكان دژی كودەتاچیەكان بوەستنەوە بۆیە ئەو كات زانیم ئیش گەوەر بوە، زۆر بە حەماسەوە ڕوم كردبوە دەرەوە چونكە خێزانیشم دوو گیان بو لە ماڵ نەبو سەفەری كردبو بە هەستی شەڕەفو ناموس بەرەنگای كودەتاچەكان بومەوە ئەو شەو زۆر عەجایب بو ئەوەی ڕوویدا هەموی باس ناكرێت."
"گروپ گروپ خەڵك دەهاتە مەیدانەكان"
نازلیج لە بەردەم تانەكەكان بوم چی ڕویدا، "كاتێك گەشتمە بەردەم مەیدانی قزلای لە ناو شاری ئەنقەڕە بینیم هاوڵاتی زۆر كۆبوینەوە بە تەكبیر وتنەوە بەرامبەر تانكو و سەربازەكان وەستابون خەلك دەیان ویست قسە لەگەڵ سەربازەكان بكەن تاكو بوەستن بەڵام سودی نەبو لە خەڵكیان دەدا كاتێك بینم بە تانك تەكسیێكیان پان كردەوە بەسەر جادە خەڵكیان دەترساند خەڵك زیاتر حەماسەتی هەڵسا ڕێگەیان بە تانكەكان نەدا ناچار بون ڕویان كردە كۆڵانی بەرەو پەڕلەمانی توركیا دەچێت، ئێمەش بە تەكبیر خوێندن بەروە پەڕلەمان بەرێكەوتین."
" لەبەر چاوی من خەلك بە شەقامەكان پان دەكرانەوە"
نازلیج باسی لەو كاتە ناخۆشە كرد كە كودەتاچیەكان چۆن كەوتبونە گیانی هاوڵاتیان" ئەو كاتەی تانكەكان ڕوویان كردە بەردەم پەڕلەمان خەڵكیش بەدوایان چون بینیم خەڵكیان بە شەقام پان دەكردەوە بریندارێكی زۆر هەبو دواتر ڕویان كردە بەردەم سەرۆكایەی فەرماندەی توركیا لە وێش خەلكیان زۆر كوشت و برینداریش زۆر بون هەنێك لە بریندارەكانمان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بەڕاستی شەوێك بو باسی ناكرێت بە تەواوی، چونكە كودەتاچیەكان زۆر خراپ خەلكیان دەكوشت هەنێك خەڵك قورئانیان دەخوێند، بینم كودەتاچیەكان بە كامێڕە وێنەی خەلكیان دەكێشاو من چومە دواوە چونكە دەیان ویست ئەوانەی بەرنەگاریان وەستاون دیاریان بكەن بۆ ئەوەی لە كاتی خۆی بیان گرن، لەو كات بە تانك بەسەر خەڵك دەكەوتن بە فڕۆكەی سەربازی لە چەند شوێنێك درا هەلیكۆپتەر بە گولە لە خەلكی دەڕشاند، لەو كات گولەیەك بەر سنگم گەوت."
" كاتێك بینم بۆمبەیەك بەر پەڕلەمان كەوت من سەرسام بوم"
نازلیج لە كۆتای باسی كودەتای ١٥ی تەموز وتی، " دوای ئەوەی من بریندار بوم كەوتمە سەر شەقام بۆ ماوەیەك بە جلی خۆم برینەكەم گرت لەو كات بۆمب لە پەڕلەمان درا دەنگی بە هێز بو هەروەها لەو كات بینم لە فەرماندەی گشتی دوو هەلی كۆپتەر بەرزبونەوە زانیم یەكێكیان خەلوسی ئاكاری تیابو، من بانگم لە ئۆتۆمبێلێك كرد تاكو بم گوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە، كاتێك من گەشتمە نەخۆشخانە بینم كە چی ڕویداوە بریندارێكی زۆر هەبو بەتایبەت ئەوانەی لە پەڕلەمان بەر بۆمب كەوتن زۆر بریندار بون، دیمەنێكی زۆر خراپ بو، خودا جارێكی تر ئەو ڕۆژە نیشانی ئێمە نەدات."
نازلیج مانگێك دوای كودەتای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ ئەو ڕوداوەی لەگەڵ خانەوادەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئیلكهە باس كرد.
تارق شەبیك سەرۆكی كۆمەڵەی ١٥ی تەموز باسی لە كارەساتی ئەو شەو كرد كە چی ڕویدا" من ئەو كات لە ئوسكودەر بوم لەگەڵ هاوڕێكانم تەلەفزیۆنم لا نەبو دوای كاتژمێر ٢١.٣٠ هەستمان كرد ڕەوش نالەبارە بۆیە كەوتینە خۆ ئامادە كردن تاكو كات دەڕۆشت ڕەوش خراپتر دەبو ئەو كات زانیمان كە كودەتایە كە گروپی فتح للا گولەن بە پشتیوانی ئەمریكا دەیكات بۆیە ڕومان كردە بەردەم ماڵی سەرۆك كۆمار لە كاتژمێر ٢١.٤٥ بینمان چەند پۆلیسێك لەبەردەم مالی سەرۆك كۆمارن بۆیە هەوڵمان دا كە بەرنگاری كودەتاچیەكان بینەوە ئێمە نەماندەزانی كە سەرۆك كۆمارمان لەوێیە یاخود نا بەڵام ماڵەكەی عیبارەتە لەخۆی كاتێك بینمان تانكێك بەڕومان دەهات هەزاران كەسیش لەوێ بون وتمان ڕێگەی پێ نادەین ئەگەر ڕێگەی پێ بدەین ئەوە سەردەكەوێت بۆیە شكەستی هێنا تاكو كاتژمێر ٢٣.٠٠ لەوێ ماینەوە، ئێمە نەمان هێشت سەركەوتو بێت، ئێمە دەمان زانی كە سەربازەكان تێڕوانینیان جیاواز بو دەردەكەوت ئەوانەی لەگەڵ خەڵكن یان دەبێت چەك دانێن بێنە ڕیزی گەڵ یان ئەوانەی چەك هەڵدەگرن بەرامبەر خەڵك ئەوە زیهنیەتێكی تریان هەیە، پاسێكی سەربازی لەوێ بو سەربازیش كەم مابون ئێمە دەستمان گرت بە چەكی ناو پاسەكە، لەو كات ڕەوشەكە نادیار بو ژمارەیەكی زۆر كوژرابون بریندار بون."
"لەو كات گولە لە سنگی خەلك دەدرا لولەی تانكەكان بەرەو ڕویان دەهات"
تارق لە بەشێكی تری قسەكانی باس لە هەمبونی هەمو بیرو بۆچونێكی جیاواز دەكرد كە بەرنگاری كودەتاچیەكان بونەوە،" لەو شەو هاوڵاتیانی شارو گوندەكان هەمویان بەیەك ڕیز لەگەڵ تەواوی بیرو بۆچونی سیاسی و فیكری مەزهەبی جیاواز نەیان هێشت كودەتاچیەكان سەر بكەون ئەوەی شكەستی بە كودەتاچیەكان هێنا یەكڕیزی میلەت بو سنگی خۆیان دایە بەر گولە ڕویان لەبەردەم تانكەكان بو تاكو سەركەوتن بەسەر كودەتاچیەكان."
"توركیا ئەو كودەتایە بەدەستی خاینەكان ئەنجام درا هەرگیز لەبیر ناكات"
تارق باسی لەوەش كرد،" ئەو كودەتایە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پرسی ناوەخۆی توركیا نەبو بەڵكو هەوڵێك بو بۆ لەناوبردنی ئیڕادەی گەڵ، هەر وەكو ئێمە نامانەوێت پارێزگای لە كەنعان ئەورەن بكەین كە لە ساڵی ١٩٨٠ لە توركیا كودەتای ئەنجام دا هەروەها ئەو پڕۆفسیۆرانەی یاسایان بۆ دەنوسیەوە و پەرلەمانێكیان دامەزراند. ئێمە دەمانەوێت ئیڕادەی گەل پارێزراو بێت. ئێمە داوا دەكەین لە تەواوی دادوەران یاسا ناسان و ماف پارێزان كە ئەوانەی كودەتایان ئەنجام دا سزا بدرێن."
ئەردال ئەلبیوك سەرۆكی باژێڕوانی هودا پار لە شاری ئیستەمبۆڵ لە ١٥ی تەموز هەر كە هەواڵی كودەتای زانی ڕووی كردە فڕۆكەخانە چوە سەر تانكی كودەتاچیەكان و خەلكی كۆكردەوە تەنانەت سەربازی لەناو تانك دەرهێنا.
ئەردال لە باسی كودەتای ١٥ی تەموز بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئیلكه باسی لەو كرد، ئێمە كودەتای مۆدێرنمان بینی، ئەوەی خوێندومانە باس دەكرێت لە كودەتا بە چاوی خۆمان بینمان.
"ئێمە بە شێوەیەكی زۆر خێرا تەواوی ڕێكخستنەكانی خۆمان ئاگادر كردنەوە تاكو بچنە فڕۆكەخانە"
ئەردەل باسی لەوە كرد،" ئەو شەو زۆر ناخۆش بو خوایە هەرگیز ئەو شەو نێتەوە، خوا لە هەمو شەهیدێك خۆش بێت، لە ڕاستیدا سەرتای كاتژمێر ٢٢.٠٠ بو من لە ماڵی خۆم بوم خێزانم پێی وتم هەوڵی كودەتا هەیە كاتێك تەمەشای تەلەفزیۆنمان كرد ڕەوش نا ئارام بو ڕوداوەكە سەرتا باش دیار نەبو بۆیە كە بینم هێزی سەبازی كودەتاچیەكان پردی ئیستەمبۆڵیان گرتوە دواتر لەگەڵ سەرۆكی پارتی لەسەر خەت بوین بەردەوام تاكو بزانین چی بكەین، هەروەها خەلك و سەرۆكی ناوچەكان پەیوەندیان بەمنەوە دەكرد چی بكەین، دوای كاتێكی كەم دەركەوت كە كودەتا لە هەمو شارێك هەیە بەتایبەت لە ئەتقەڕەو ئیستەمبۆڵ بەشێوەیەكی بەرچاو دیاربو بۆیە كەتینە خۆ ئامادە كردن بەپێی ڕێنمایەكانی سەرۆكی پارتی بە خەلكم وت بڕۆنە شەقامەكان و كۆڵانەكان دژی كودەتاچیەكان بوەستنەوە.
منیش لای خۆمەوە لە میداكان و شۆشیاڵ میدای خۆكم داوام كرد خەڵك دژی كودەتاچیەكان بوەستنەوە، خەڵك دەیان پرسی چی بكەین و بەرەو كوێ بچین بەڕاستی لەبەر ئەوەی شتەكە لە ناكاو بو زۆر ناخۆش بو خەڵك بە بێ بەرنامە بچێتە سەر شەقامەكان و مەیدانەكان بۆیە بە هەوادارانم وت بە گروپ لەگەڵ خەلك ڕێگا لە كودەتاچیەكان بگرن نەهێڵن سەركەوتوبن.
منیش ماڵم بە دوری ٨ ــ ١٠ كیلۆمەتر لە فڕۆكە خانە دور بو بۆیە هەوڵم دا منیش بچمە فڕۆكەخانە بەڵام تەواوی ترافلایتەكان داخرابون، ڕێكەی سەیارە نەبو خەلك بە پێ دەكەوتە ڕێ ئەوەبو منیش بە پێ ڕێگام گرتە بەر بۆ فڕۆكەخانەی ئیستەمبۆڵ، هەروەها داوام كردو لە ڕێكخستنەكانی خۆم ئاگار كردنەوە كە بەرەو فڕۆكەخانە بەڕێ بكەون."
"لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی لەو شوێن بون هەوڵمان دەدا تانكەكان ڕاگرین"
"ئەوكاتەی من بە ڕێ كەوتم بە سەیارە تا ئەو شوێنە چوم كە توانیم بڕۆم دواتر بە پێ كەوتمە ڕێ چەند شوێنێكی گرنگ لە ئیستمبۆڵ هەبون لە وانەش پارك و شارەوانی گەورە و فڕۆكەخانە، خەڵك بانگ دەكرا بۆ هاوكاری بەرنگاربونەوەی كودەتاچیەكان، كاتێك بینیمكان سێ تانك لە ڕێگەی فڕۆكەخانە دەركەوتن هەوڵمان دا ڕایانگرین بەڵام نەوەستان خەڵك هاواری دەكرد یەكێك لەو تانكانە كەسێكی پان كردۆتەوە بۆیە دوای هەولێكی زۆر توانیمان ڕاگرین زیاتر لە ١٥٠ كەس لە بەردەم تانك وەستان توانیان ڕایگرن، شایەنی باسە لەو شوێن ژمارەیەكی زۆر خەڵك شەهید كران و بریندار بون."
"دوای ئەوەی تانكمان ڕاگرت من چومە سەر تانك"
" كاتێك تانكمان ڕاگرت من و چەند كەسێك سەركەوتین بۆ سەر تانك تاكو سەربازەكان بێنینە دەروە بەڵام دوای ١،٥ كاتژمێر توانیمان تانك ڕابگرین و سەربازەكانمان دەرهێنان، بەراستی هەمو كودەتایەك خراپە بە بێ جیاوازی جونكە سەرباز هەوڵی حوكم كردن دەدات بۆیە كە دەمان بینی سەربازەكان لە كودەتا هەوڵیان دەدا فەرمانگەكان بگرنە دەست لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە گرنگن بۆیە ئیڕادەی گەڵ توشی داڕمان دەبو ئەگەر سەركەوتوبان، بەڵام بە هیمەت و خۆڕاگری گەڵ كودەتا سەر نەكەوت نەیان هێشت دەسهەڵات بگرنە دەست."
"بە دەست نوێژ بچن ئێوە شەهید دەبن"
ئەردال" كاتێك هەواڵی كوشتن وبرینداربون هات بە تەواوی ڕێكخستنەكانم وت ئێوە بە دەست نوێژەوە بچن بۆ مەیدانەكان و سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی كاتێك لێتان دەدەن شەهید بن و بە دەست نوێژەوە بگەرێنەوە لای خودا.
"لەسەر پردی بۆگازجی هەواڵی شەهید بونی موحەمەد كارائەسلانی برامان پێ گەشت"
" ئەو كات من هەم بەرپرسی هودا پارم بو لە ئیستەمبۆڵ لە هەمان كات بەرپرسی میدایش بوم بۆیە دوای ٢ كاتژمێر لە ڕووبەڕووبونەوەی كودەتاچیەكان ویستم بەرەو لای ماڵەوە بچم تاكو بزانم ڕەوشەكە بە كوێ گەشتوە لە شارەكانی تر ئەوەبو سەرۆكی گشتی تەلەفۆنی بۆ كردم كە لەسەر پردی بۆغازجی براێكمان بە ناوی موحەمەد كارائەسلانی شەهید بوە بەڵام زانیاریەكان تەواو نەبون بۆیە پەیوەندم كرد بە مەتین دەمریج یاردەدەری سەرۆكی گشتی هەواڵەكە ڕاست بو كە شەهیدبوە تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی بەشی ئەنادۆڵی بو، لە لایەكی تر برادەرانی خۆمان لە فڕۆكە خانە چبونە ژوورەوە داوایان لە پۆلیس كردبو كە چەكەكانیان پێ بدەن تاكو لە دژی سەربازەكان بوەستنەوە، بە هەر شێوەیەك بێت چەكیان بەدەست هێنابو دژی كودەتاچیەكان وەستابونەوە شایەنی باسە هەوڵی ئەو برادەرانە زۆر گرنگ بو چونكە شكەستیان بە سەربازەكان هێنابو نەیان هێشت سەربەكەون."
"كودەتا بەتەنها بۆ سەر ئاك پارتی نەبو بۆ سەر ئیڕادەی گەڵ بو"
لە كۆتای قسەكانی ئەردەل سەبارەت بە كودەتای ١٥ی تەموز وتی، " من بە تەواوی لایەنەكانم وت، ئەو كودەتایە بۆ سەر ئاكپارتی نیە بۆ سەر تەواوی گەلە بۆیە بە هەمو شێوەیەك ڕووبەڕووی دەوەستین بە هەمو هەوڵێك توانیمان ئەو شەو كودەتاچیەكان كۆنتڕۆڵ بكەین، چونكە ئێمە دەمان زانی كودەتاچیەكان چی دەكەن ئێمە ئازاری دەستی ئەوانمان بینوە چەندین ساڵ زیندانی كراوین ئەشكەنجەیان داوین بۆیە، بەرنگاریان بوینەوە، دوای ئەوەی هەوڵم دا لە ئیستەمبۆڵ لە بەشی ئەوڕوپا بۆ بەشی ئاسیا بهێم بۆ ئەوەی تەرمی شەهیدەكەم ببینم زۆربەی ڕێگاكان داخرابون لە سەر پرد كودەتاچیەكان بە نیشانە خەڵكیان دەكردە ئامانج هەر بۆیە خەڵك زۆر شەهید بو هەرچۆنێك بێت گەشتمە نەخۆشخانەی بەشی ئاسیا كاتێك چومە بەشی مردوخانە چەندین مەیتم بینین بەناویان گەڕام تاكو ترمی شەهید موحەمەدم دۆزیەوە، لای خۆیان خانەوادەكەشی هاوارو ناڵەیان بو بۆ شەهید، هەرچۆنێك بێت ئەو شەو كۆتای هات خوایە دوبارە نەبێتەوە. شەهیدەكانیش بخەرە ژێر میهرەبانی خۆت یاڕەب."
ئەردال ئەلبیوك بەرپرسی هودا پارە لە شاری ئیستەمبۆڵ تاكە سیاسی بو كە سەرتا ڕووبەڕووی كودەتاچیەكان بویەوە لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك ڕێگەی لە تانكەكان گرتو سەربازەكانی لە ناو تانك دەرهێنان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
١٦مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئەمساڵ بە دروشمی، "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" بەردەوامە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.