ئەو خانەوادەیانەی بەهۆی پەیمانەکانی وەکو CEDAW و ئیستانبوول و لانزارۆتە مەغدوور بوونەتەوە لە ژمارەیەکی زۆر شاری تورکیا هاتن و سەردانی ناوەندی گشتیی هودا پاریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هودا پار دیداریان کرد.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و یاسین گوزەل سەرۆکی لقی گەنجەکانی هودا پار پێشوازی لە خانەوادەکان کرد.
"دەوڵەت بەو پەیمان و یاسانەی بە دەستی خۆی ئامادەی کردوە و واژۆی کردوە دەزگای خانەوادە هەڵدەوەشێنێت"
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار دوای گوێبیست کردن لە خانەوادەکانی مەغدوور باسی لەوە کرد، "ئێەم هەوڵ دەدەین بەرگری لە دەزگای خانەوادە بکەین. بەڵام دەوڵەت بەو پەیمان و یاسانەی بە دەستی خۆی ئامادەی کردوە و واژۆی کردوە دەزگای خانەوادە هەڵدەوەشێنێت. هۆکاری مەغدوور بوونی ئێوە و بەند بوونی هاوسەرەکانتان سەرئەنجامێکی بێ بەسیرەتی و بێ پێشبینییە. بە پێی کەلتوور و باوەڕیەکەمان کچ و کوڕ کاتێک بگەنە تەمەنی هاوسەرگیری دەوتوانن هاوسەرگیری بکەن. هەڵبەتە سەبارەت بەم بابەتە یاسا و مەوزوعات هەنە؛ بەڵام دەبێت ئەو یاسایانە بە پێی باوەڕی و راستی و کەلتووری کۆمەڵگا ئامادە بکرێن. بە داخەوە سەبارەت بەم بابەتە زۆر ناکۆکی هەنە."
"ئەو کەسانەی ئەو یاسایانە ئامادە دەکەن گوایە بۆ بەرگری کردن لە ئافرەت ئامادە دەکەن بەڵام نابینن کە ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری زیندانی بوونی هاوسەرەکانتان و پەریشانی ئێوە و منداڵەکانتان"
دەمیر لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، لێپرسینەوەی هاوسەرگیریەکانی کە چەندین ساڵ پێشتر ئەنجام دراوە دەکرێت و دەبێتە هۆکاری پارچەبوونی خانەوادە. دواتر وتی، "ئەو کەسانەی ئەو یاسایانە ئامادە دەکەن گوایە بۆ بەرگری کردن لە ئافرەت ئامادە دەکەن بەڵام نابینن کە ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری زیندانی بوونی هاوسەرەکانتان و پەریشانی ئێوە و منداڵەکانتان. ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری ناڕاحەتی ئێمە. لقی ئافرەتانی هودا پار سەرقالی ئەو بابەتەیە و سەبارەت بەم بابەتە هەنگاو دادەنێت. جگە لەوەش زۆر چالاکیمان هەبوو. من بە خۆم ئەو بابەتەم بە وەزیری داد و سەرۆکی پەڕلەمان رایگەیاند. هەروەها چەندین جار لە راگەیەندراوەکانی پارتەکەمان باسمان لەو بابەتە کرد. هەروەها میدیاکان سەرقالی ئەو بابەتە بوون. هەروەها کۆتا جار پێش لەوەی پەڕلەمان پشوو بکرێت سەرۆکی داد دەست نیشانی کردبوو، 'کاتێک لە مانگی حوزەیران پەڕلەمان بکرێتەوە و ئەو بابەتە دەکەینە رۆژەڤ.' بەڵام مانگی تەمووزیش تێپەڕی بەڵام هێشتا چالاکیێک ئەنجام نەدراوە."
"هیچ کەس ناتوانێت ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردوە بە دەستدرێژی تۆمەتبار بکات"
دەمیر لە کۆتایی وتی، "هیچ کەس ناتوانێت ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردوە بە دەستدرێژی تۆمەتبار بکات" و دواتر وتی، "ئەو شتە قابلی قبول نییە. ئەوە سووکایەتیێکی گەورەیە بە ئێمە و ئێوە و چاند و کەلتوورمان و دەزگای خانەوادە. دەبێت پێش لە هەموو شتێک ئەو شتە چارەسەر بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."