یاسین بۆرو و هاوڕێکانی کە لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک گۆشتی قوربانییان دابەش دەکرد لە لایەن هەدەپە/پەکەکەییەکان بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران، لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
کەسوکارەکانی شەهیدەکان کە بە پشتوانیی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان کۆبوونەوە دوای نوێژی جەژن چوونە سەر گۆڕی شەهیدەکان.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار چووبوو سەردانی شەهیدەکان سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ساغلام لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، بەهۆی نەخۆشیەکە مسوڵمانەکان لە ژمارەیەکی زۆر عیبادەت و عادەتی ئیسلامی بێ بەش ماون و دواتر وتی، "لە سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی تەواوی مسوڵمانەکان دەکەم. داوا لە خودا دەکەم کە ئێمەی بگێنێتە جەژنەکانی خۆشتر و ئارامتر. بە داخەوە لە عەرەفات و موزدەلیفە و مینا کە دەبوا چەندین ملیۆن مسوڵمان هەبن تەنها ژمارەیەکی کەم مسوڵمان هەنە کە ئەرکی حەج بەجێ دێنن. ئێمە لە رۆژەکانی ئەوەندە موسیبەتداینە."
ساغلام لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لە شەهید یاسین و هاوڕێکانی کرد، وتی، "کاتێک گۆشتی قوربانییان دابەش دەکرد لە لایەن زاڵمانەکان شەهید کران. ئێمە لە کاتەکانی سەرەتایی جەژن رووی دەکەین بە گۆڕەکان و واتاکەی ئەوەیە؛ وڵات و شوێنی راستیمان گۆڕە. ئێمە چەندین ساڵ لە ناو ماڵدا دەژین، بەڵام کەسانێک چەندین سەدە و چەند هەزار ساڵ لە گۆڕدا دەمینن. باوەڕ دەکەم ئەگەر مرۆڤەکان ببنە خاوەنی ئەو بیرە ستەم بە مرۆڤەکان ناکەن. لە مێژوودا، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بگەنە ئەو بیرە تووشی ژمارەیەکی زۆر زەحمەتی و ستەم بوونەتەوە. ئایتاچ و یاسین بۆ دابەش کردنی گۆشتی قوربانی و خزمەت بە مرۆڤەکان کاریان دەکرد و شەهید کران. هەڵبەتە ئەو ستەمە تەنها ستەمی ٦-٨ی تشرینی یەکەم نییە. پێشتریش ستەم ئەنجام دەدرا و دواتریش بەردەوام بوو."
یاسین بۆرو، حەسەن گۆکگۆز، حوسێن داکاک، ریاز گونەش، تووران یاواش، جومعەلی گونەش کاتێک لە ٦-٧ی تشرینی یەکەم گۆشتیان دابەش دەکرد لە لایەن هەدەپە/پەکەکەییەکان شەهید کران و دوای ٨ مانگ ئایتاچ باران لە لایەن هەدەپە/پەکەکەییەکان لە ناو کۆڵان شەهید کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."