خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز بۆ ئامانجەکەی و میسیۆن و ڤیزیۆنەکەی تێکۆشان کردوە و کەسایەتیێکی دۆزڤان و سەربەرز بوو.
خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز لە ٤٦ ساڵ تەمەنەکەیدا زۆر شت ئەنجام دا. محەمەد یاووز بە کەسایەتیی سیاسی و رووحی تێکۆشان و وتاری کاریگەری خۆی لە ناو دڵی سەدان هەزار کەس بەجێ بوبوو و لە سیاسەتی تورکیادا کەسێکی کەمیاب بوو.
محەمەد یاووز کە چەندین ساڵ مامۆستایی کردوە لە ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی کۆلکی پارێزگای سەمسوور لە دایک بوو و لە شارۆچکەی کۆلک دەستی بە قوتابخانە کرد و لەوێ تەواو کرد. دواتر لە زانکۆی سەلجوقلوی قۆنیە تەخەروجەکەی لە بەشی پەروەردەیی وەرگرت و لە ساڵی ٢٠١٤ بە هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسیی خۆی کرد.
لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ لە لایەن بیری کودەتاچیی ٢٨ی شوبات تووشی فێل و پلانەکان بوو و نزیکەی ٢ ساڵ بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کرا و بەهۆی ئەشکەنجەکانی کە تووشی بوبوو تووشی شێرپەنجەی کورچیلە بوو. لە مانگی ١ی ٢٠١٩ لە دیاربەکر بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستی بە دەرمان بوون بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کرد و ٢ رۆژ پێش جەژنی قوربان شەوی هەینی کاتژمێر ٠١:٠٥ لە نەخۆشخانە رووحەکەی رادەستی خودای رەحمان کرد و کۆچی دوای کرد.
هێشتا زۆر خزمەت و سوودی بۆ تورکیا، ئوممەتی ئیسلام، مرۆڤایەتی و دۆزەکەی هەبوو بەڵام خوای گەورە تەقدیری کرد کە لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا کۆچ بکات. لەو تەمەنەی کەمدا زۆر چالاکیی چاک و خزمەتەکانی خێری هەبوو.
لە ساڵی ٢٠١٤ وەکو یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار دەستی بە ژیانی سیاسی کرد و لەو ماوەیەدا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە و گوند گەڕاوە و بێ ماندووبوون و ناڕاحەتی باس لە دۆزەکەی کرد و دەچوو هەر شوێنێک کاریگەریێکی بەردەوامی هەبوو.
هەموو جارێک کاتێک بەژداری مەراسیمەکان و سەردانەکان و بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی دەبوو بەهۆی بەلاغەت و فەراسەت کاریگەری ئەرێنیی بە سەر تەماشەڤانەکان و بینەران هەبوو. چالاکیەکانی هەموو جارێک بۆ دەوروبەرەکەی نموونە بوو.
محەمەد یاووز کە رەوشی مرۆڤایەتی بۆ خۆی کردبوو بە دەرد و شەو و رۆژ بۆ رزگاری ئەمڕۆ و سبەینێی ئوممەت کار دەکرد. مامۆستا محەمەد کە دەزانی هۆکاری کۆمەڵکوژی و ستەم و فرمێسکەکانی کە لە جوگرافیای ئیسلام دەڕێژن دابەش بوون و تەفریقەیە، هەموو جارێک باس لە یەکێتی و یەکرێزی دەکرد و بانگشێت بۆ یەکێتی ئوممەت دەکرد.
لە رێگای هودا پار بە دروشمی "سەرەتا مرۆڤ، ئامانج دادپەروەری" دەستی بە ژیانی سیاسی کرد و بۆ دادپەروەری تێکۆشا و هەموو جارێک دەیوت، "دەبێت ئایینی دەوڵەت دادپەروەری بێت."
مامۆستا محەمەد هەموو جارێک گوێبیستی کێشە و دەردەکانی مرۆڤەکان و هەژارەکان دەکرد و زۆر رێزی بۆ پیرەکان و ئافرەتەکان هەبوو و مامۆستای گەنجەکان و منداڵەکان بوو.
مامۆستا محەمەد یاووز بە ئەخلاقی جوانی خۆی هەموو جارێک بۆ دەوروبەری خۆی نموونە بوو... لە کاتی نەخۆشیی خۆی هەموو کاتێک تەوەکول دەکرد و پەنای بۆ خوا دەبرد و سەرەکەی لە بەرامبەر تەقدیری خودا نزم کردبوو. محەمەد یاووز گەشتە لای پەروەردەگاری خۆی کە زۆر حەزی لێ بوو. تەنها هاوسەر و منداڵەکانی نە بەلکو هەموو کەس بە خێر یادی دەکەن.
لە ساڵوەگەری کۆچی دوایی محەمەد یاووز بە رەحمەت و میننەت یادی دەکەین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.