محەمەد یاووز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ساڵوەگەری کۆچی دواییەکەی لە لایەن ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار و کەسوکارەکانی لە سەر گۆڕکەی یاد کرا.
ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هودا پار و تەشکیلاتی هودا پار لە پارێزگای سەمسوور و خانەوادەی محەمەد یاووز بەژداری مەراسیمی یاد کردن بوون.
ئادەم یاووز برای محەمەد یاووز لە سەر گۆڕی براکەی یاسینی شەریف خوێندەوە و دوای تیلاوەتی قورئانی پیرۆز ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار وتارێکی پێشکەش کردەوە.
"شاهێدین کە کەسێک بوو کە ئەرکەکەی بە حەقەکەی ئەنجام دەدا"
ئیسحاق ساغلام وتی، "مامۆستا محەمەد بە وەسیەتێکی چوار جوملەیی لێمان جیاواز بوو. لە تۆماڕەکانی کۆتایی چیی وتبوو... 'بەردەوام بن لە عیبادەت، بەردەوامن بن لە ئیخلاس، بەردەوام بن لە چاکی، بەردەوامن بن لە سەبڕ، ئەگەر کەسێک نەزانێتیش ئەو دەزانێت." بەم شێوەیە بانگێشتی گەنجەکان و هاوڕێکان کردبوو. لە راستیدا شایەد فەلسەفەی ژیانی مامۆستاکەمان لەو چوار جوملەیەدایە. 'بەردەوام بن لە عیبادەت.' دەزانین کە بۆ رزامەندی و عیبادەتی خودا هاتینە ئەو دونیایە. لە سەرەتا بەرپرسین کە ئەو عیبادەتانەی خودا ویستویەتی ئەنجام بدەین. یەکەم ئامۆژگاریی مامسۆتا محەمەد ئەوەیە. ئێمەش شاهێدین کە سەبارەت بەم بابەتە ئەرکەکەی بە حەقەکەی ئەنجام داوە."
"مامۆستا محەمەد کاتێک لە ژیاندا بوو بۆ رزامەندی خودا کاری دەکرد"
ساغلام لە بەردەوامی وتی، "مامسۆتاکەمان وتبووی، 'بەردەوام بن لە ئیخلاس.' ئیخلاس بەو شێوەیە پێغەمبەری خودا فەرموویەتی، وەکو ئەوەی خودا دەبینی عیبادەت بکە. دووبارە شاهێدین کە مامۆستا محەمەد کاتێک لە ژیاندا بوو بۆ رزامەندی خودا کار دەکرد. بێ ئەوەی تەماشای رەخنە و قسەی مرۆڤەکان بکات لەو رێگایەی بە راست دەزانی و دۆزەکەی بەردەوام دەبوو. ئەو کەسانەی تەنها بۆ رزامەندی خودا کار بکەن إن شاء الله بە حەقەکەی تاقیکردنەوەکەیان تەواو دەکەن. بە دەست خستنی رزامەندی ئەو دەچنە لای ئەو."
'لە بەرامبەر بێ روومەتی مرۆڤەکان بەردەوام بن لە سەبڕ'
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "هەروەها مامۆستاکەمان دەیوت، 'لە بەرامبەر بێ روومەتی مرۆڤەکان بەردەوام بن لە سەبڕ.' تەواوی مرۆڤەکان و هەروەها پێغەمبەرەکانیش و نزیکەی تەواوی دۆزڤانەکان کە بۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی هاتنە ئەو دونیایە لە لایەن تەواوی مرۆڤەکان بە حەقەکەی قبول نەکراون. بێ روومەتی لە بەرامبەریان ئەنجام دراوە و ستەم بەوان کراوە. بەڵام ئەو شتەی پێغەمبەرەکان و دۆزڤانەکان ئەنجام دەدەن تەنها رازی کردنی خودایە و گوێبیستی بێ روومەتی مرۆڤەکان ناکەن. پێغەمبەرەکانی خودا بەو شێوەیەی پێیان فەرمان درابوو لە رێگای راست بەردەوام بوون. الحمد لله ئەو شتانەمان لە مامۆستا محەمەد بینی."
"بێ چاوەڕوان کردنی بەرامبەرەکەی بەردەوام بن لە چاکە"
ساغلام وتی، "هەرەوها دەیوت، 'بێ چاوەڕوان کردنی بەرامبەرکەی بەردەوام بن لە چاکە.' مامۆستاکەمان محەمەد کە بە ئامانجی چاکترینی مرۆڤەکان ئەو کەسەیە کە سوودی بۆ مرۆڤەکان هەبێت لە منداڵی و گەنجیوە بۆ دۆزێک خزمەتی کردوە. بۆ خزمەتی مسوڵمانەکان، بۆ خزمەت بە مرۆڤەکان کاری کرد و هەوڵی دەدا. هەروەها شایەد لەو تەمەنەی کورتدا خزمەتەکانی ئەنجام دا کە کەم مرۆڤ دەتوانن ئەنجام بدەن. دەزانین کە مامۆستاکەمان بە حەقەکەی ئەرکەکەی تەواو کردوە. إن شاء الله رزامەندی خودا بە دەست هێنا و چووە لای خودا."
"مامۆستا محەمەد پەیامی بێ پیس کردنەوە دەتوانرێت سیاسەت ئەنجام بدرێت ئاراستەی تەواوی دونیا کرد"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتاییدا وتی، "پێش لەوەی دەست بە سیاسەت بکەین بە تایبەتی سیاسەتمەداران دەیانوت، 'سیاسەت زۆر پیسە، تێکەڵی ئەو کارە نەبن، گونجانی ئێوە نییە.' شایەد مامۆستا محەمەدیش چەندین جار بووە شاهێدی ئەوە. بەڵام مامۆستا محەمەد لەو تەمەنی گەنجایەتی پەیامی بێ پیس کردنەوە دەتوانرێت سیاسەت ئەنجام بدرێت ئاراستەی مرۆڤەکان کرد. ئێمە شاهێدین بێ ئەوەی تووشی پیسیی سیاسەت بێت و بە رێنمایی لە دژی پیسیەکانی سیاسەت بە ئامانجی خزمەت بە مرۆڤەکان سیاسەت کرد. هەروەها بۆ گەنجەکان بووە نموونەیەک و کۆچی دوای کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.