لە شرنەخ لە چیای جوودی چەندین رۆژە ئاگر دەرکەوتوە بەڵام موداخەلەی ئاگرەکە ناکرێت و ئەو رەوشە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی.
لە گوندەکانی جفانێ، گوندکێ رەمۆ و نێڤئاڤای سەر بە شرنەخ ئاگر دەرکەوتوە و لە شوێنێکی گەورە بڵاو بووە.
بەڵام باس لەوە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی ٦ رۆژە ئاگر دەرکەوتوە کەسێک وڵامی هاواری هاوڵاتیانی گوندەکان نادەن.
هەروەها باس لەوە دەکرێت، ئاگرەکەی لە هەنێک شوێنەکان بە خۆی دەکوژرێت بەڵام دووبارە لە شوێنەکانی دیکە دەردەکەوێت.
هاوڵاتیانی گوندەکان ئیدیعا دەکەن ئاگرەکە بەهۆی تەقەی سەربازەکان لە بنکەی سەربازی دەرکەوتوە.
هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن، "بەهۆی بوونی با ئاگرەکە بڵاوتر دەبێت. لە ناوەندی شرنەخیش ئاگرەکە دەبینرێت بەڵام کەسێک موداخەلە ناکات. کاتێک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵیان ئەنجام دەدەین دەڵێن کە 'سەرقاڵمان مەکە.' ئێمە بە خۆمان هەوڵ دەدەین ئاگرەکە کۆنترۆل بکەین بەڵام دەرفەتەکانمان کەمە. ئەگەر بەرپرسان موداخەلەیان کردبووایە ئەوەندە گەورە نەدەبوو."
ئاگرەکە لە چیای جوودی بەردەوامە لە گەورە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."