لە شاری شرنەخ سەدان ئافرەت بەژداری رێپێوانی "ئێدی بەسە" لە دژی پەکەکە بوون.
رێپێوانەکە لە پێش مزگەوتی گەیلانی دەستی پێ کرد و تا پێش بارەگای هەدەپە بەردەوام بوو.
ئەو کەسانەی بەژداری رێپێوانەکە بوبوون دروشمەکانی دژی پەکەکەیان دەوت. یەکێک لە بەژداربووان بە ناوی س.ئ. کە پێشتر لە لایەن پەکەکە رفێندرابوو و دواتر خۆی رادەست کردبوو دەست نیشانی کرد، پەکەکە زیاتر لە ٤٠ ساڵە شتێک جگە لە خوێن، فرمێسک، فشار و ستەم نەهێناوە و بۆ دژایەتی کردن لە بەرامبەر هەدەپەی لقی سیاسیی رێکخراوەکە کە ئافرەتەکان ئیستیمار دەکات بەژداری رێپێوانەکە بوونەتەوە.
ناوبراو وتی، "ئەو رێپێوانە سەرهەڵدانە لە دژی چالاکیەکانی پەکەکە و لقە سیاسییەکانی. چەندین ساڵە فەریادێکی بێ دەنگ هەبوو، ئیتر گەشتوە ئاستی تەقینەوە. ئیتر ئافرەتەکان دەیانەوێت دەنگەکەیان ببیزرێت. دەبێت ئافرەتەکانمان لە قەندیل جیاواز بکرێن و ئازاد بن. دەبێت ئافرەتەکانمان لە پەکەکە جیاواز بکرێن و ئازاد بن. دەبێت ئافرەتەکانمان لە هەدەپە جیاواز بکرێن و ئازاد بن."
ناوبراو لە بەردەوامی بانگێشتی ئەو کەسانە کرد کە فریو دراون و رفێندراون سەر چیا و داوای کرد کە بگەڕێنەوە و باس لە پشتگری خۆی لەو دایکانە کرد کە لە دیاربەکر چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن و وتی، "ئەوە دەنگی دایکەکانە، دەنگی تەواوی گەلە. ئەوە دەنگی سەرهەڵدان لە بەرامبەر تیرۆرە، نەفرین کردنی تیرۆرە. بێ دەنگی خیانەت بە مرۆڤایەتیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."