ملا محەمەد شەریف یالچی کە ژیانەکەی تەرخانی زانستەکانی ئیسلامی کردبوو لە نەخۆشخانەی دیاربەکر کۆچی دوای کرد.
مەلا محەمەد شەریف یالچی کە یەکێکە لە زانایانی ناوداری باکووری کوردستان تەمەن ٩٥ ساڵە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەفتەی رابردوو گواسترابوو نەخۆشخانە.
مەلا محەمەد شەریف ئەمڕۆ لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان کۆچی دوای کرد.
دوای کۆچی دوای مەلا محەمەد شەریف کەسوکاری مامۆستا هاتنە نەخۆشخانە.
بە پێی زانیاریەکان، لە مزگەوتی یەنیکۆی نوێژی مردوو بۆ مەلا محەمەد شەریف یالچی ئەنجام دەدرێت و دواتر لە گۆڕستانی یەنیکۆی دیاربەکر بە خاک دەسپێردرێت.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء: "کۆچی دوای مامۆستا بووە هۆی غەمگینیمان"
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء سەبارەت بە کۆچی دوای خوالێخۆشبوو یالچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە. مەلا ئەنوەر وتی، "سەیدا و مامۆستای بەڕێز مەلا محەمەد شەریف کە تەمەنەکەی تەرخانی زانست و پەروەردە کردنی عالیم کردبوو لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد. کۆچی دوای زانایەکی ئەوەندە گەورە بووە هۆی غەمگینیمان. خودا رەحمی پێ بکات و ئێمەی لە پاداشتی خزمەتەکانی ئیسلامیی مامۆستا بێ بەش نەکات."
مەلا محەمەد شەریف لە گوندی هێلدای شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیابەکر لە دایک بوو و دواتر تەواو کردنی سەربازی بە ئیجبار، لە گوندی حوسەینای شارۆچکەی فارقین دەستی بە خزمەتەکانی ئیسلامی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."