هودا پار لە مزگەوتی گەورەی دیاربەکر سەبارەت بە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسای دوژمنی ئیسلام راگەیەندراێکی میدیایی بڵاو کردەوە.
فارووق دینچ ئەندامنی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هودا پار دوای نوێژی هەینی راگەیەدنراوکەی خوێندەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، فەڕەنسا پێشەوایی دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام دەکات و دواتر وتی، "کاتێک بابەت مسوڵمانەکان دەبێت فەڕەنسا واز لە تەواوی بنەماکانی ئازادیخوازی خۆی دێنێت و سەرپێچی مافی مسوڵمانەکانی کە هاوڵاتیانی خۆیەتی دەکات. سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆنی جاهل، پیس و هۆڤ بە راگەیەندراوەکان و کردەوەکان رق و کینی خۆی لە بەرامبەر ئیسلام کردوە شەڕێکی ئاشکرا."
"فەڕەنسا گۆڤارەکانی وەکو Charlie Hebdo وێرەک دەکات"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "فەڕەنسا لە دوو سەدەی کۆتاییدا لە جەزائیر و ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئەفریقا خاکەکانی ئیسلام داگیر کردوە، وێران کردوە و بە کوشتنی سەدان هەزار مسوڵمان جینۆساید ئەنجام داوە. هەروەها وڵاتانی وەکو بەنین، بورکینا فاسۆ، گینە، ساحلی عاج، مالی، نیجێر، سەنەگال، تۆگۆ، کامەروون، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، چاد، کۆنگۆ، گینەی ئەکوادۆر و گابۆن هێشتا باجی ئیستیعمار بە فەڕەنسا دەدەن."
دینچ لە بەردەوامی وتی، "فەڕەنسا ژێر ناوی 'تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی' فشار بە سەر ئەو مسوڵمانانە دەسپێنێت کە لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی تەبشیری و ئیفساد نەیتوانیوە لە دینەکانیان دوور بکات و بە پشتگری لە گۆڤارەکانی وەکو Charlie Hebdoی دوژمنی ئیسلام ئەوان وێرەکتر دەکات."
"بە 'یاسای تێکۆشان لە بەرامبەر بەندبەند کردن' مسوڵمانەکان لە هەموو لایەنێک تووشی توندوتیژی دەبن"
هەروەها وتی، "لە ساڵی ٢٠١٥ دوای هێرش بۆ سەر Charlie Hebdo باری نائاسایی راگەیەندرا. لە ئەنجامی 'یاسای تێکۆشان لە بەرامبەر بەندبەند کردن' ١٥٢ کافە، ١٥ مزگەوت، ١٢ ناوەندی کەلتوور و ٤ قوتابخانە داخرا. دەیان کەس دەست بە سەر کران و سنوورداش کران. مسوڵمانەکان لە هەموو شوێنێک تووشی توندوتیژی و دەست درێژی بوون."
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بەو هێرشانەی لە کاتەکانی کۆتایی بۆ سەر رێکخراوەکانی ئیسلامی ئەنجام دەدرێن وتی، "لە ١٤ی تشرینی یەکەم پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر ناوەندی دەزگای خێرخوازی ئیسلامی بەرکەسیتی و مالی ئیدریس سیهامەدی سەرۆکی دەزگاکە کە رێکخراوەکە چالاکیەکانی بە شێوەیەکی گونجانی یاساکان بەڕێوە دەبات. هەروەها پۆلیس توندوتیژی لە بەرامبەر هاوسەر و کچەکانی تەمەن ٤ و ٩ ساڵەی سیهامەدی ئەنجام دایەوە. بەڵام بەرەکەسیتی تەنها دەزگایەکی خێرخوازیە."
دینچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی مزگەوت، قوتاباخانە و دەزگاکان لە فەڕەنسا بە توندی کۆنترۆل دەکرێن و دواتر وتی، "لە وڵات پشتگری لە سووکایەتی و دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلام دەکرێت بەڵام رەخنە گرتنی لە بەرامبەر رژێمی سەهیۆنی کە خاکی فەلەستین داگیر کردوە و جینۆساید دەکات لە ژێر ناوی ئانتیسەمیتیزم قەدەغە کراوە. هەروەها ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەوڵ دەدات لە ژێر ناوی 'مسوڵمانی فەڕەنسا' جۆرەیەکی مسوڵمان کە گونجانی ئەوان بێت دروست بکات. هەروەها وەزیری ناوخۆ باس لەوە دەکات کە بەهۆی بوونی 'خۆراکی حەلال' لە ناو مارکێتەکان ناڕاحەتە و دەتوانرێت ئەو کاریکاتۆرانەی رەزیلی Charlie Hebdo لە قوتابخانەکان پێشان بدرێن و هەروەها دەتوانرێت بخرێتە ناو کتێبەکانی قوتابخانە."
"ئەوڕووپا و فەڕەنسا لەو شەڕەی دژی ئیسلام ئەنجام دەدات سەرناکەوێت"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی ئەوانە شەڕێکن لە دژی ئیسلام دەستی پێ کردوە و لە کۆتاییدا وتی، "ئەوڕووپا و فەڕەنسا لەو شەڕەی دژی ئیسلام ئەنجام دەدات سەرناکەوێت. ئەو کەسانەی لە دژی ئیسلامی عەزیز تێدەکۆشن بە هەمان شێوەیەی دوێنێش بوو ئەمڕۆش سەرناکەون. دەبێت ئەو وڵاتانەی ئیسلام کە بە عیزەتن و خاوەن ئیرادەن لە دژی دوژمنیی فەڕەنسا لە بەرامبەر ئیسلام دەست بە کار بن و دامەزراوێک بۆ بەرگری لە ماف و حقوقی مسوڵمانەکان لە سەرانسەری دونیا دروست بکەن. هەروەها نەفرین لە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام دەکەین کە لە ئەوڕووپا و بە تایبەتی لە فەڕەنسا زیاد بووە. ئەڕووپا بە ئیسلام دووگیانە. بێ گومان رۆژێک لە دایک دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."