مامۆستا عهلی باپیر ئهمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر و لە هۆلی ڕاستی لە کۆڕێکی تایبهتدا بۆ پشتیوانی سەرخستنی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لهسهر بێت) وتارێکی پێشکەش کرد.
کۆڕەکە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٥:٣٠ لە هەولێر بەڕێوە چوو.
مامۆستا عەلی باپیر لە کۆڕەکە وتارێکی بە ناونیشانی "بەرگریی کردن لە پێغەمبەری خوا بەڵگەی ئیمانە و ئەرکی هەموانە" پێشکەش کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوی مامۆستا عەلی باپیر:
"بەرگریی لە پێغەمبەری خوا “صلی الله علیه وسلم” نیشانەی ئیمانەو ئەرکی هەمووانە
بەڕێزان!
بە پێویستم زانی لەم بارودۆخەدا کە باسو خواسی بێڕێزیی کردن بە پێغەمبەری کۆتایی (محمد) “صلی الله علیه وسلم” لەلایەکەوەو، بەرگریی لێکردنی لەلایەکی دیکەوە، گەرمە، ئەم بابەته لە یازدە خاڵی کورتو گوشراودا بنووسم، کە دواتریش “خوا پشتیوانبێ” لە دوو توێی کۆڕێکدا بە درێژیی دەخرێتە ڕوو، لە ڕۆژی لەدایک بوونیدا:
١٢ی ربیع الأول ١٤٤٢ ک لە هۆڵی (ڕاستیی)دا، له ههولێر.
یهکهم: ئازاردانی پێغەمبەرانی خوا “علیهم الصلاة والسلام” نەرێتی لە مێژینەی بێبڕوایانه:
وەک خوای بەرزو مەزن فەرموویەتی:
(وَلَقَدْ کذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِک فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا کذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا…) االأنعام -٣٤-، واتە: بەدڵنیایی پێش تۆش پێغەمبەرانێک “ی پایەبەرز” بە درۆ دانرانو ئازاردران، بەڵام ئەوان لەسەر بەدرۆ دانرانو ئازاردران خۆیان ڕاگرت، هەتا یارمەتییمانیان بۆ هات.
ئازاردانی پێغەمبەرانیش لەلایەن دوژمنو ناحەزانیانەوە، هۆکارەکەی دیارە:
پێغەمبەران هاتوون خەڵکو کۆمەڵگایهکانیان لە تاریکیی: کوفرو شیرکو ستەمو فەساد دەربێنن، بەرەو ڕۆشنایی: ئیمانو تەنیا خوا پەرستییو دادگەرییو چاکەکارییو، ئەوانیش نەیانویستوه: ئەو واقیعەی تێیدانو پێوەی ڕاهاتوون، بگۆڕدرێ، خوای زاناو توانا لەبارەی ئامانجی دابەزێنرانی قوڕئانەوە فەرموویەتی: (الر ۚ کتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْک لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ) ابراهیم -١-.
دووهم: سەرنجێکی مێژوویی لە ئازاردرانی پێغەمبەری کۆتایی صلی الله علیه وسلم:
له شاری مهککه:
پێغەمبەری خوا (محمد) دوای دەستکردنی بە ڕاگەیاندنی پەیامی خوا دوای فەرمانی خوا: (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ . قُمْ فَأَنْذِرْ) المدثر -٢،١-، دوژمنو ناحەزانی لە زلەزلانی خۆ سەپێنو خۆشگوزەرانی مەککەو، خەڵکە چەواشە کراوەکەیان، بە زۆر جۆر کەوتنە ئازاردانی پێغەمبەری خواو هاوەڵانی بەڕێزو دڵسۆزیو، هیچ ناو و ناتۆرەیەکی خراپ نەما، لێیهەڵنەدەن، وەک: شێت، جادووگەر، فاڵچیی، شایهر!
شایانی باسیشە هەکام لە سوورەتی (الکوثر) و (المسد) بە بۆنەی بەرگرییکردنی خوای میهرەبانەوە لە پێغەمبەرەکەی دابەزین، وەک لە سەرچاوەکانی تەفسیرو سیڕەدا هاتوە .
بۆ هۆى دابەزینى (الکوثر) بڕوانە: الإستیعاب فی بیان الأسباب، ج٣، ص٥٦٥، أخرجه النسائي في التفسیر: ٧٢٧، وابن حبان: ١٧٣١، والبزار ٢٢٩٣ وسنده صحیح، هەروەها بۆ هۆى دابەزینى (المسد) بڕوانە: هەمان سەرچاوە ج٣، ص ٥٧٥، ٥٧٦، أخرجه البخاري: ٤٩٧٣ ومسلم: ٢٠٨/ ٣٥٥، ٣٥٦.
لە شاری مەدینە:
هەروەها لەشاری مەدینەش ئازاردانی پێغەمبەری خوا “صلی الله علیه وسلم” لە لایەن مونافیقو دڵنەخۆشەکان لەلایەکەوەو، جوولەکەکان لە لایەکی دیکەوە، بەردەوام بوو، کە خوای کاربەجێ لەبارەی ئازاردانی پێغەمبەرەکەیەوە، هەڕەشەی توندی کردو فەرمووی: (إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا)أحزاب -٥٧-.
هەڵبەتە دواتریش ئازاردانی پێغەمەری خاتەم لە لایەن ناحەزانیەوە لە جوولەکەو نەصڕانییو مونافیقو بتپەرستانەوە، هەر بەردهوام بووە، هەرچەندە بەردەوامیش لە نێو هەموو ئەوانەدا کەسانێکی بە ویژدانو هەقبێژ هەر هەبوون، کە بەرانبەر بە پێغەمبەری ئیسلامو ئیسلامو قوڕئان، دادگەرو هەڵوێست جوان بوون.
سێیهم: بوغزێنرانی پێغەمبەر (محمد) لەبەر ئیسلامو قوڕئان بووە، نەک خۆی:
خوای پەنهانزان لەوبارەوە فەرموویەتی:
(قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُک الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُکذِّبُونَک وَلَٰکنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ) الأنعام -٣٣-، واتە: بێگومان دەزانین ئەوەی دەیڵێن دڵتەنگت دەکات، بەدڵنیایی ئەوان تۆ بەدرۆ دانانێن، بەڵکو ستەمکاران نکووڵیی لە ئایەتەکانی خوا دەکەن.
چوارهم: پێغەمبەرانی خوا “صلی الله علیهم وسلم” هەموویان لە ڕێزلێگيرانو بەرگرییلێکراندا یەکسانن:
مسوڵمانانی شوێنکەوتووی پێغەمبەری کۆتاییو، پەیڕەوانی کۆتا کتێبی خوا، بە یەک چاو تەماشای تێکڕای پێغەمبەرانو سەرجەم کتێبو پەیامەکانی خوا “وەک ئەسڵەکەیان” دەکەنو جیاوازییان ناخەنە نێوان، وەک خوای زاناو توانا فەرموویەتی: (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ کلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِکتِهِ وَکتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ…) البقرە -٢٨٥-.
پێنجهم: بێڕێزیی بەرانبەر بە سەروەرو کۆتایی پێغەمبەران (محمد) بەڵگەی بێڕێزیی یان نەزانیی خاوەنەکەیەتیو، بەسەریدا دەشکێتەوەو، هۆکاری شکۆداری زیاتری پێغەمبەرە:
بەدڵنیایی هەرکەس بێڕێزیی بەرانبەر بەپێغەمبەری کۆتایی (محمد) دەرببڕێ، یان زۆر بێڕێزو بەهایە، یان یەکجار نەزانو بێ ئاگایە، چونکە موحەممەد درەوشێنەرەوەی بەزەیی خوایە، بۆ تێکڕای مرۆڤایەتیی: (وَمَا أَرْسَلْنَاک إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) الأنبیاء -١٠٧-.
سەرجەم ئەو بەها بەرزانەش کە جێی شانازیی مرۆڤایەتیین، وەک: ڕێزلێگرتنی مرۆڤو، دادگەرییو ئازادییو یەکسانیی، چاکەکاریی، لێبوردن…هتد.
دوای هاتنی موحەممەد “صلی الله علیه وسلم” مرۆڤایەتیی به بەرجەستە کراویی، لەسەر ئەرزی واقیع پێیان ئاشنا بوو.
شهشهم: ئازادیی دەربڕینی بیروڕا، جیایە لە جنێودانو بێڕێزیی کردن بە خەڵکو هەرکەس تێکەڵیان بکات، لە ئاوی لێڵدا ڕاو دەکات:
هیچ گومانی تێدا نیە کە ئازادبوونی مرۆڤ، بە واتای ئازادبوونی نیە: چی پێخۆشبێ بیڵێو بیکات، بێ گوێدانە سنووری مافو ئازادییەکانی ئەوانی دیکە. ئەگهرنا دنیا دەبێتە ئاڵۆزییو پاشا گەردانییو، زانایان جوانیان گوتوە: ئازادیی تۆ لەو شوێنە کۆتایی دێ، کە ئازادیی ئەوانی دیکە دەست پێدەکات.
شایانی باسیشە: لە: (٢٨/١٠/٢٠١٨ز)دا (دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ) بڕیارێکی مێژوویی دەرکرد کە بێڕێزیی کردن بە موحەممەد “صلی الله علیه وسلم” لە بازنەی ئازادیی بیروڕا بەدەرە.
ئەویش بەهۆی ئەوەوە بوو کە ژنێکی نەمسایی لە ساڵی: (٢٠٠٩)زدا لە مییانەی دوو کۆڕدا، تانەی لە پێغەمبەری خوا (محمد) دابوو و گاڵتەی پێکردبوو، دادگای تاوانی ڤییەنناش لە ساڵی: (٢٠١١)زدا بە تاوانباری دەرکردو، غەڕامەی کردو، سەرەنجام دادگای تێهەڵچوونەوه (محکمة الإستئناف)ی نەمساش پشتگیریی بڕیارەکەی کردو، دواتر لە: (٢٨/١٠/٢٠٢٠)زدا (دادگای ئەورووپاش بۆ مافهکانی مرۆڤ) تەبەننیی بڕیارەکەی کرد.
خوای پەروەردگاریش بە بڕوادارانی فەرمووە: (وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ…) الأنعام -١٠٧-، واته: جنێو بهوانه مهدهن که جگه له خوا دهیانپهرستن…
حهوتهم: هەرکەسێک ڕێز لە ئایینو عەقیدەو پیرۆزییەکانی خەڵک نەگرێ، پێشێلێکی زەقو ڕەقی مافو ئازادییەکانی کردوون:
بانگەشەکردنو لافلێدانی ڕێزگرتن لە مافو ئازادییەکانی خەڵک، وێڕای سووربوون لەسەر بێڕێزییکردن بە ئایینو عەقیدەو پیرۆزییەکانیان، دوو شتی پێکەوە دژو ناکۆکن، چونکە گەلێک کەس سەری لە پێناوی ئایینو عەقیدەکەیدا داناوەو، داشدەنێ، کەواتە: لافلێدانی ڕێز لەخۆی گرتنیو، بێڕێزییکردن بەوەی خۆی فیدای دەکات، پێچەوانەو دژی عەقڵو لۆژیکە!
ههشتهم: ئەوەی ئێستا لە فەڕەنسا دەگوزەرێ، ئاڵقەیەکە لە زنجیرەیەکو، نەختێکە لە بارێکو، لوێچێکە لە تەغارێک:
وێڕای ئەوە کە بە درێژایی مێژوو ناحەزانی ئیسلامو پێغەمبەرەکەی (محمد) “صلی الله علیه وسلم” ئەوە عادەتیان بووە، لە مێژووی هاوچەرخیشماندا:
١- لە: (٣٠/١٠/٢٠٠٥)زدا لە دانیمارک چەند وێنەیەکی کاریکاتێرییان لە دژی پێغەمبەری خوا بڵاوکردنەوە.
٢- لە ساڵی: (٢٠٠٩)زادا ئافرەتێکی نەمسایی لە بواری هاوسەرانی بەڕێزی پێغەمبەردا، لە دوو کۆڕدا قسەی ناشیرینی کردبوونو لەساڵی: (٢٠١١)زدا دادگای تاوانیی لە ڤیەننا، به (٤٨٠) یۆڕۆ غەڕامەی کرد.
٣- لە: (١١/٩/٢٠١٣)زدا قەشە (جۆنز) لە ئەمریکا نەخشەی سووتاندنی سێ هەزار (٣٠٠٠) نوسخە موصحەفی دانابوو، بەڵام پۆلیس گرتیو نەیهێیشت.
٤- لە ساڵی: (٢٠١٥)زدا گۆڤاری تشارلی ئیبدو هەندێک وێنەی کاریکاتێریی دژی پێغەمبەری خوا بڵاو کردنەوە.
لهبارهی فهڕهنساشهوه دهڵێم:
١- فهڕهنسا کوچکهیهک بوو له سێکوچکه (ثالوث)کهی ئیمزاکردنی پهیماننامهی شوومی (سایکس-بیکو) له ساڵی: (١٩١٦)زدا.
٢- فهڕهنسا هۆکاری کوژرانی زیاتر له ملیۆنێک مسوڵمانی جهزائیریی بوو له نیوهی یهکهمی سهدهی بیستدا، لهسهر داواکردنی سهربهخۆیی!
٣- فهڕهنسا له ساڵی: (١٩٩٢)زدا دوای سهرکهوتنی بهرهی دهربازکردن (جهة الإنقاذ) له ههڵبژاردنهکاندا، گوتی: دیموکڕاسیی له خهتهردایه له جهزائیر، چونکه دهستی ئیسلام له قۆڵیهوه هاتۆته دهر!
٤- فهڕهنسا (روجیه گارۆدیی) غهڕامهکرد، لهسهر نهک نکووڵییکردن له هۆڵۆکۆستی جوولهکه، بهڵکو لهسهر ئهوهی گوتبووی شهش ملیۆن جوولهکه له هۆڵۆکۆستدا نهفهوتاون، بهڵکو دهوری (١٠٠،٠٠٠) کهس بوون!
کهواته: فهڕهنسا قهیرانی زۆرنو، ماکڕۆنیش خستیه نێوقهیرانێکی دیکهوهو، ئیسلامیش بۆ چارهسهری قهیرانهکانی بهشهر هاتوهو، ئهوه مسوڵمانانی کڕچو کاڵو پهڕگیرن له قهیراندان، نهک ئیسلامو، زۆرێک له قهیرانهکانی مسوڵمانانیش له زلهێزانهوه بۆیان سازکراون!
نۆیهم: با وریابین! هەبوونو نەبوونی ئیمانو ئەندازەکەی لە هەڵوێستاندا دەزانرێو، قسەو لافلێدانی ڕووتیش پارەی قەڵبەو سەربە خاوەنیەتی:
دڵسۆزانە بە هەموو لایەک دەڵێم: ئیمان بەخواو قوڕئانو پێغەمبەرو ئیسلام، لە هەڵوێستی کردەییدا دەجەڕبێنرێو، هەرکەس بێ هەڵوێست بێ، چە جای هەڵوێستی دژو پێچەوانەی ئیسلامو مسوڵمانانی هەبێ، لەسەر ئاستی حکوومەتو حیزبو ڕێکخراو و کەس، نیشانەیەکی پرسیاری گەورە دەخاتە سەر موسوڵمانەتییەکەی خۆی!
پێشینانیش گوتوویانه: (لاقی ڕهشو سپیی لهبوارێدا دهردهکهون).
دهیهم: هەرکەس ماستاو بۆ زلهێزانو ئەهلی کوفر بکات: خواش لە خۆی تووڕە دەکاتو، لە لای ئەوانیش پێش خەڵکو دنیا، خۆی سووک دەکات:
لەملاولا ئاگاداری قسەی ماستاوچییانەی، یان بێدەنگیی خۆ دۆڕێنەرانەو بەزیوانەی، هەندێک کەسو لایەنین، لەبەرانبەر فەڕەنساو غەیری فەڕەنسادا، بەڵام با دڵنیابن کە ئەو بێهەڵوێستییە، یان هەڵوێست پەستییهیان، مایەی عەیبدارییو گوناهبارییانەو، بێجگە لە شەرمەزاریی هیچ بەرهەمێکی دیکە ناچننەوە، خوای کارزانیش فەرموویەتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْکافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْکمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا . إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْک الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ…) النساء -١٤٥،١٤٤-.
یازدهیهم: هەڵوێستی ڕاستو دروست ئەوەیە کە لە ئاستی بەرزی ئیسلامو قوڕئانو پێغەمبەری خاتەمدا بینو، وریای قسەو ڕەفتاری ناشەرعیی بێ نەزاکەت بین:
لێرەدا نامەوێ بچمە نێو وردەکاریی ڕاجیایی (إختلاف) شەرعزانان (فقهاء) لەبارەی حوکمی بابای جنێودەرو گاڵتەکەر ( ساب و مستهزيء) بە پێغەمبەری خوا (محمد) صلی الله علیه وسلم، بەڵام چەند بنەمایەکی گرنگ دەخەمە ڕوو:
- جنێو و گاڵتە بەرانبەر بە خواو قوڕئانو پێغەمبەری خوا، کوفرە یانی: مرۆڤی مسوڵمانی پێ لە بازنەی ئیسلام دەردەچێ: (…قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ کنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ . لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ کفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِکمْ…) التوبة -٦٦،٦٥-.
- سزا شەرعییەکان لەلایەن قەوارەیەکی سیاسیی شەرعییەوە جێبەجێ دەکرێن، نەک هەرکەس ڕاستبۆوە بەو کارە هەڵسێو ببێتە پاشا گەردانیی (فوضی)، زانایانی ئیسلام لەسەر ئەم مەسەلەیە یەکدەنگن.
- نە لە قوڕئاندا باسی سزادانی دنیایی جنێودەرو گاڵتەکەران بە پێغەمبەر کراوە، نە لە سوننەتی پێغەمبەریشدا، لەوبارەوە دەقێکی ڕاست (صحیح)ی ڕوون هەیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە:
لەو دەقەدا کە (مسلم: ١٨٠٧) هێناویەتی لە (سلمة بن الأکوع)ەوە کە لەبارەی بەسەرهاتی (الحدیبیة)وە دەیگێڕێتەوە، کە چوارکەس لە کافرهکان کە قسەیان بە پێغەمبەری خوا گوتوەو، ئەویش دواتر بەدیلی گرتوونو بردوونی بۆ لای پێغەمبەری خوا “صلی الله علیه وسلم”، ئەویش فەرموویەتی: (دعوهم یکن لهم بدء الفجور وثناه) ئنجا چاوپۆشی لێکردوون…
بەڵگەیەکی پتەو هەیە لەسەر ئەوەی گوتمان، چونکە ئەگەر (سلمة بن الأکوع) زانیبای حوکمی جنێودەر بە پێغەمبەر لە کافران، کوشتنە، دەیکوشتن!
ئنجا: (بدرالدین العیني) خاوهنی (عمدة القاري شرح صحيح البخاري) ج٢٤، ص٨٢، دواى ئهوهی باسی کوشتنی ههرکام له (کعب بن الأشرف) و (أبو رافع) و (پیاوێک که جنێوی به پێغهمبهر داوه)ى کردوه: گوتوویهتی: (الجواب في هذا کله: أنه لم يَقتلهم بِمُجرَّدِ سَبِّهم، وإنَّما کانوا عوناً علیه ویجمعون من یحاربونه).
واته: وهڵامی ئهمه ههمووی ئهوهیه که: تهنیا لهسهر جنێودان نهیکوشتوون، بهڵکو ئهوانه دژی بوونو، کهسانێکیشیان له دژ خڕ دهردهوه، که جهنگیان له دژ دهکرد.
ئەوەی (إبن تیمیة)ش لە کتێبی (الصارم المسلول علی شاتم الرسول)دا هێناویەتی، کە کوشتنی بابای جنێو دەرو گاڵتەکەر بە پێغەمبەری خوا “صلی الله علیه وسلم” یەکدەنگیی زانایانی لەسەرەو زۆریان دەڵێن: بە تۆبەش سزای کوشتنی لەسەر لاناچێ! قسەیەکی زێدەڕۆیی تێدا کراوەو، ڕواڵەتی ئایەتەکانی قوڕئانو دەقەکانی سوننەتیش پێچەوانەینی.
ئنجا گریمان کەسێک ڕایەکەی (إبن تیمیة)شی پێ ڕاست بێ، دیسان بواری کوشتنی ئەو جۆرە کەسانە هەر نیە، چونکە بەبێ هەبوونی قەوارەی سیاسیی سزا شەرعییەکان جێبەجێ ناکرێن.
بهڵام بێگومان سزای قیامهتیی جنێودان بهپێغهمبهری خواو، گاڵته پێکردنی یهکجار سهخته: نهفرینی خواو ئازاری بهئێشو ڕیسواکهر:
(إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا) الأحزاب -٥٧-.
لەکۆتاییدا دەڵێم:
یهک: لەم ڕۆژگارەدا ئەرکو کاری گەورەو گرنگی ئێمەی مسوڵمانی شوێنکەوتووانی موحەممەد “صلی الله علیه وسلم” ئەوەیە کە هەرچی زیاترو چاکتر، پێغەمبەری خواو ڕێبازەکەی، وەک خۆیان بناسێنین، لە میانی:
- ڕێکو ڕاستو ساغ دینداریی کردنمان، لەسەر ئاستی تاکو خێزانو کۆمەڵگا.
- ناساندنی پێغەمبەری خواو ڕێبازەکەی، بە سەرجەم ئەو گەلو کۆمەڵگایانەی پێی نائاشنان بهزمانهکانی خۆیانو، دڵنیاش بین زۆربەیان ئەگەر وەک ئێمە بیناسین، وەک ئێمەش خۆشیان دەوێو ڕێزی دەگرن.
دوو: دەبێ بشزانین نە هەموو فەڕەنسا ماکڕۆنەو، نە هەموو ئەورووپاو ڕۆژئاواش یەک شتە، پێویستە هەمیشە خۆمان لە گشتاندن (تعمیم) بپارێزینو، خەڵک بەپێی نێوەڕۆکیانو هەڵوێستیان پۆلێن (تصنیف) بکەین، نهک شوێنی جوگڕافییو ئینتیمای فیکرییو ئایینییان.
سێ: ناوی موحەممەد کۆتا پێغەمبەری خواو سەروەریان صلی الله علیه وسلم، هەمیشەو بەردەوام بەرزو باڵا دەبێ، چونکە ئایینو کتێبهکەی کۆتا پەیامی خوایە بۆ بەشەرو، خواش پێی فەرمووە: ( وَرَفَعْنَا لَک ذِکرَک) الإنشراح -٤-.
بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە وابین، خاڵی بۆ تۆمار بکەینو، ببینە هۆی هەرچی زیاتر ڕاست ناسێنرانی ئایینی تێرو تهواوی خواو، موحهممهد “صلى الله عليه وسلم” خۆیو ڕێبازه ڕاستو هاوسهنگهکهی، لهمیانی قسهو وتارو ئاکارو ههڵوێستهکانماندا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.