کەسایەتی و رۆشنبیرانی کورد لە راگەیەندراوێکی هاوبەش وتیان، "پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێزێکی بێگانە، داگیرکەر و تیرۆریە. ئەگەر دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان قبول ناکات دەبێت لە کوردستان بکشێتەوە."
لە راگەیەندراوەکە ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە کرا کە چەند رۆژ پێشتر ئەنجام درا.
راگەیەندراوەکە لە شاری دیاربەکر لە لایەن سیاسەتمەدار و نووسەر ئیبراهیم گوچلو خوێندرا.
ناوبراو لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، "دوای هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە رەوش لە هەرێمی کوردستان خەتەرناک بووە و بۆیە دەبێت هەلوێست لە بەرامبەر پەکەکە روون بێت. ئێمەش ئەو شتە دەکەین."
"چوار دەوڵەتی کۆلۆنیالیست لە رێگای پەکەکەوە دەستیان بە هێرش کرد"
ناوبراو لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە وتی، " وەکو دەزانرێت، دوای شەڕی کەنداو، بەشێکی گەورەی باشووری کوردستان لە لایەن ئەمریکا وەکو هەرێمی ئازاد راگەیەندرا. چوار دەوڵەتی کۆلۆنیالیستیش دەتسریان کە کوردستان ببێتە دەوڵەت. بۆیە دەیانویست دەسوەرداری باشووری کوردستان بن بەڵام لە ئەمریکا دەترسیان. چوار دەوڵەتی کۆلۆنیالیست لە رێگای پەکەکەوە دەستیان بە هێرش کرد. دەوڵەتەکانی کۆلۆنیالیست دوای دامەزراندنی پەڕلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی فیدیرالیزم هێرشکارتر بوون. چوار دەوڵەتی کۆلۆنیالیست بۆ تێک بردنی دەسەڵاتداریی کوردستان، هاوکاریان لەگەڵ پەکەکە کرد. پەکەکەش دەسەڵاتداری، نیزامی یاسایی کوردستان نەناسی. لە ساڵی ١٩٩٢ شەڕێکی دژوار دروست بوو. ٣٥٠٠ پێشمەرگە شەهید بوون. پەکەکە خۆی رادەست کرد و وتی، "دەسەڵاتداری و نیزامی کوردستان دەناسم."
"سەرۆکی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی ئەو کات سەبارەت بە هێرشکاری و تیرۆری پەکەکە راپۆرتێک پێشەکشی ٢٥ وڵاتی ئەورووپایی کرد"
گوچلو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، "سەرۆکی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی ئەو کات سەبارەت بە هێرشکاری و تیرۆری پەکەکە راپۆرتێک پێشەکشی ٢٥ وڵاتی ئەورووپایی کرد. ئەو کاتیش هێرشەکانی پەکەکە لە لایەن کوردپەروەرەکان وەکو ئۆپڕاسیۆنی دەوڵاتەکانی داگیرکەر دیاری کرا و لە دژی راوەستان. بەڵام پەکەکە بە پشتگری دەوڵەتی عێراق و ئێران لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوو. دەوڵەتی تورکیش ئەوە وەکو هۆیێکی ستراتێژیک بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی خۆی نیشان دا. تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠ ئۆپڕاسیۆن لە باشووری کوردستان ئەنجام داوە. لە کوردستان بنکەیەک و "ناوچەیەکی ئاسایش" دروست کرد. پەکەکە لە باشووری کوردستان بە دامەزراندنی "حکوومەتی بۆتان-بادینان" و "کۆماری زاپ" و تەواوی کردەوەکانی خۆی، یاسا، سەروەری و دەسەڵاتداری کوردستان ناناسێت و رێز لێ ناگرێت. بۆیە ژمارەیەکی زۆر گوندی کوردستان داگیر کردوە. باج لە گوندنشینەکانی کورد وەردەگرێت. گەنج و منداڵی کوردەکان دەڕفێنێت و دەباتە کوشتن. دەسوەرداری سیاسەتی باشووری کوردستان دەبێت. رێکخراوەکانی سیاسی دادەمەزرێنێت. رێگا بۆ داگیرکەری چوار دەوڵەتی کۆلۆنیست دەکاتەوە. حیزبەکانی کوردستان و سەرۆکی کوردستان رەوا نابینێت."
"دەبێت زۆر باش بزانرێت، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رێکخراوێکی داگیرکەرە"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، پەکەکە لە کوردستانی باشوور زیان بە کوردەکان دەدات و دواتر وتی، "دەبێت زۆر باش بزانرێت، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رێکخراوێکی تیرۆریە. چەندین ساڵە داگیرکەری پەکەکە لە شنگال، مەخموور، قەندیل و ژمارەیەکی زۆر گوندی کوردستان بەردەوامە. حکوومەتی فیدیڕاڵ عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێشانەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال و تەواوی دەڤەرەکان پەیمانێکیان واژۆ کرد. بەڵام پەکەکە بۆ ئەوەی لە شنگال نەکشێتەوە لە کوردستان شەڕ رایگەیاندوە. هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و بەرپرسانی ئاسایش. ئێمە ئامانجی ستراتێژی پەکەکە لە نزیکەوە و زۆر باش دەناسین کە دەیەوێت هەرێمی کوردستان لە ناو ببات. راستیێکە، هەرێمی کوردستان لەو قۆناغەدا هیوای تەواوی پارچەکانی کوردستان و کوردەکانی جیهانە. خرابیێک کە بە سەری هەرێمی کوردستان بهێت زیانی بۆ هەموو کەس دەبێت."
"ئاشکرایە، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێزێکی بیانی، داگیرکەر و تیرۆرستە"
گوچلو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، "پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێزێکی بیانی، داگیرکەر و تیرۆرستە. پەکەکە لە باشووری کوردستان و لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە دژی رێکخراو-حیزبەکانی کوردستان و کوردەکانی وڵاتپارێز بە شێوەیەکی بێ پەروا چالاکیەکانی تیرۆرستی ئەنجام داوە و ئەنجام دەدات. بەهۆی ئەو تایبەتیانە دەبێت لە کوردستان دەربکرێت. دانوستان لەگەڵ پەکەکە بە واتای قبول کردنی شەرعیەتی پەکەکەیە لە کوردستان. هەروەها بە توجروبە دەرکەوتوە دانوستان لەگەڵ پەکەکە چارە نییە. بۆیە ئێمە بۆ ئەوەی گەلەکەمان و گەنجەکانمان نەکوژرێن و زیان نەبینن، داوا لە پەکەکە دەکەین واز لە چەک بهێنێت و بێ هیچ مەرجێک دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بناسێت یانیش بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان بکشێتەوە. ئەگەر پەکەکە ئەو شتە نەکات دەبێت حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی فیدیڕاڵی عێراق پێکەوە سەروەری خۆی ئاوا بکات. دەبێت ئەوانیش وەکو دەوڵەتەکانی دیکە لە بەرامبەر هێزەکانی نایاسایی و تیرۆری و داگیرکەری رەفتار بکەن."
"دەبێت رێکخراوەکانی باشووری کوردستان کە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەیە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە بێنن"
ناوبراو لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا وتی، "دەبێت رێکخراوەکانی باشووری کوردستان کە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەیە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە بێنن. ئەگەر حکوومەتی فیدیڕاڵ و حکوومەتی کوردستان بابەتی پەکەکە و تەواوی هێزەکانی چەکدار چارەسەر نەکەن ئەو کات لە ئۆپڕاسیۆنەکان و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک رزگار نابن و ناتوانن بەرگری لە سەروەری خۆیان بکەن. ئێمە پشتگری لەو بڕیارانە دەکەین کە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بدرێن. داوا لە گەنجەکانی کوردستان دەکەین کە چالاکیان لە ناو پەکەکە هەیە، خرابی لە بەرامبەر وڵات و نەتەوەی خۆیان ئەنجام نەدەن. دژایەتی سیاسەتی پەکەکە بکەن کە خزمەتگوزاری دەوڵەتەکانی کۆلۆنیالیست دەکات. واز لە چەک بێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
١٦مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئەمساڵ بە دروشمی، "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" بەردەوامە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.