وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر (خۆشەویستانی پێغەمبەر) پەیامێک بۆ مەولوودی پێغەمبەر بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی مەولوودی تەواوی مسوڵمانەکان کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامێک بۆ مەولوودی پێغەمبەر بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی مەولوودی تەواوی مسوڵمانەکان کرد و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد تاکو بەژداری بەرنامەکانی مەوڵوود بن کە بە ناو نیشانی "ڕێبەری نموونەی خانەوادە حەزرەتی موحەمەد (درودی خودا لە سەر بێت)" ئامادە دەکرێت.
عەدنان ئاکگۆنول سەرۆکی گشتی وەقفەکە لە ناوەندی گشتی وەقفەکە پەیامەکە خوێندەوە و باسی لەوە کرد، "مرۆڤایەتی لە تاریک ترین قۆناغی مێژوودا دەژیا. ئامانجی خولقیەت و واتای ژیان لە ناو چووبوو. زۆربەی مرۆڤەکانی کە لە سەر زەوی دەژیان لە ناو بێ سەری و تاریکیدا بوون. مەزلوومەکانی کە تووشی ستەمی زاڵمەکان بوون چاوەڕوانی هاتنی ڕزگارکەرێکی ئیلاهی بوون تاکو ئەوان لەو ستەمە ڕزگار بکەن. مەزلوومەکان چاوەڕوانی هاتنی بەڕێبەرێکی دادپەروەر بوون کە ئەوان بە ڕێوە ببات."
"پێویستی مرۆڤایەتی بە نامەی ڕزگاری ئەو هەیە"
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "پێغەمبەری خودا لە ١٢ی مانگی ربیع الاول لە دایک بوو، بە هاتنی ئەو سەیر و گوزەرانی مرۆڤایەتی گۆڕا. لە ژیانی ٦٣ ساڵە مۆدێڵ و نموونەیەکی ژیان دروست کرد کە مرۆڤایەتی دەتوانێت لە تەواوی بەشەکانی سوود وەربگرێت. لەو سەردەمەی ئێستا تێدا دەژین پێویستی مرۆڤایەتی بە نامەی ڕزگاری ئەو هەیە."
ئاکگۆنول لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "ڕۆژی ١٢ی ربیع الاول کە ڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری خودایە وەکو جەژنی مەولوود ئیدراک دەکرێت. ئەو ڕۆژانەی موبارەک کە بە هاتنی ئەو ژیانێکی وەکو مرۆڤایەتی دووبارە دروست بوو یاد دەکرێت."
"بانگێشتی تەواوی گەلەکەمان دەکەین تاکو بهێنە مزگەوتەکان"
ئاکگونول لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، شەوی هەینی ساڵوەگەری لە دایک بوونی پێغەمبەری خودایە، وتی، "پیرۆزبایی جەژنی مەولوودی تەواوی مسوڵمانەکان دەکەین و هیوادارین کە ئەو شەوە ببێتە هۆکار و وەسیلەی باشتر تێگەشتن لە حەزرەتی موحەمەد. بانگێشتی تەواوی گەلەکەمان دەکەین تاکو بهێنە مزگەوتەکان و شەوەکەیان بە زیکر و سەلەوات تێپەڕێنن و بەژداری بەرنامەکان بن کە بە ناو نیشانی "ڕێبەری نموونەی خانەوادە حەزرەتی موحەمەد (درودی خودا لە سەر بێت)" لە سالۆنەکان ئامادە دەکرێت." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەرنامەی خۆشەویستی پێغەمبەر لە دیاربەكر مێوانەكانی لە كیشوەری ئەفریقا لە وڵاتی غانا و تانزانیاوە بەرژدار بون باسان لەوە كرد "ئەو بەرنامەیە ئەوە دەردەخات كە دەتوانرێت یەكێتی ئیسلامی دروست بكرێت."
سیاسەت مەدارەكانی بەژداریان لە ئاهەنگی خۆشەویستی پێغەمبەر كرد لە شاری دیاربەكر باسیان لەوە كرد"بۆ هەبونی ئارامی هەروەها بۆ ئەوەی بونمان هەبێت دەبێت گوێ لە پەیامی خوا بگرین."
ئەو هاوڵاتیانەی كەم ئەندامن بەژداریان لە ئاهەنگی"تێگەشتن لە حەزرەتی موحەمەد و جێ بەجێ كردنی سونەتەكان" كرد كە لەلایەن وەقفی خۆشەویستانی پێغەمبەر ئامادەكرابو.