ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، دونیای ئیسلام ئویغورەکان بێ خاوەن هشتووە و بانگێشتی هەرچی زووە دەست بە کار بوونەوە کرد.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک باس لە زوڵم و ستەمی حکوومەتی چینی کۆمەنیست لە بەرامبەر ئویغورەکان کرد.
ساغلام لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، چین بە موداخەلە کردن بە مافی عیبادەت و خێزانیی مسوڵمانەکانی ئویغور تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات و تا ئەمڕۆ بەهۆی سوودەکانی ئابووری و سیاسی وڵاتانی ئیسلام دەست بە کار نەبوونەتەوە و شەرمەزاری ئەو رەوشە کرد.
ساغلام وتی، "کەنەدا و هۆڵەندا ستەمی چین لە بەرامبەر مسوڵمانەکانی ئویغور وەکو 'جینۆساید' ناساند. ئویغورەکان چەندین ساڵە بەهۆی ناسنامەی ئایینی و نەژادی خۆیان تووشی جیاوازکاری دەبن و لە کەمپەکانی ئاسیمیلاسیۆن کە وەکو 'کەمپی پەروەردەیی' ناو دەدرێن تووشی ئەشکەنجە دەبن و دونیای ئیسلام لە بەرامبەر ئەو رەوشە بێ دەنگە. پێشڵ کردنی مافی مرۆیی ئویغورکان لە لایەن چین چەندین جار بە بەڵگە ئاشکرا کراون. بەڵام سەرنج ڕاکێشە وڵاتانی ئیسلامی بۆ 'سوودەکانی نەتەوەیی' خۆیان چاویان لە بەرامبەر ستەمی چین دادەپۆشن."
"چین تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات"
ساغلام لە کۆتایی راگەیەندراوەکە وتی، "چین بە موداخەلە کردن بە مافی عیبادەت و خێزانیی مسوڵمانەکانی ئویغور تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات. تا ئەمڕۆ بەهۆی سوودەکانی ئابووری و سیاسیی وڵاتانی ئیسلام سەبارەت بەم بابەتە دەست بە کار نەبوونەتەوە. دەبێت هەرچی زووە سەبارەت بەم بابەتە دەست بە کار بن و ئەو رەوشە وەکو 'جینۆساید' قبول بکەن. نابێت لە هیچ شوێنێکی دونیا مرۆڤەکان بەهۆی باوەڕیان تووشی جیاوازکاری، ستەم و ئەشکەنجە بن و دەبێت حکومەتەکانی زاڵم مەحکووم بکرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."