زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، ئەو هەنگاوانەی لە دژی فیترەتی مرۆڤ ئەنجام دەدرێن بە واتای ئەنجام دانەوەی شەڕە لە بەرامبەر خودا.
ئادەم چەڤیک سەرۆکی مەجلیسی خێزانی تورکیا لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی سەرۆکی گشتیی هودا پار کرد.
لە دیدارکە باس لە هێرش سەر دەزگای خانەوادە و پەیمانی ئیستانبوول کرا.
"بەتاڵ کردنی پەیمانی ئیستانبوول بەس نەبوو"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، هەموو کاتێک پشتگری لەو هەنگاوانە دەکەن کە سوودی بۆ ئوممەت و وڵات هەن و دواتر وتی، "بۆ بەتاڵ کردنی پەیمانی ئیستانبوول زۆر هەوڵ درا و سوودەکەی بینرا. بەتاڵ کردنی پەیمانی ئیستانبوول بەس نەبوو. چونکە ئەو یاسایانەی بەردەوامیی ئەو پەیمانەن هێشتا لە ناو یاساکاندانە و لە مەریەتدانە. دەبێت بەرنامەی یەکسانی رەگەزی کۆمەڵگا هەرچی زووە بەتاڵ بکرێت."
"کەسانێک بە شێوەیەکی ئاشکرا لە بەرامبەر خودا و فیترەت شەڕ دەکەن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، "ئەو کەسانە نایانەوێت بە منداڵەکانمان بڵێین، کچەکەم یان کوڕەکەم. هەروەها ئەو کەسانە دەیانەوێت منداڵەکانمان بە خۆیان رەگەزی خۆیان هەڵبژێرن. بەڵام خودا مرۆڤەکان، ئاژەڵەکان، گیاکان و ژمارەیەک زۆر شت کە نازانن جۆت جۆت دروست کردوە. کەسانێک بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستیان بە شەڕ لە بەرامبەر خودا و فیترەت کردوە. ئەو کەسانەی کۆمەڵگا ئیفساد دەکەن ئیدیعا دەکەن کە بەم شێوەیە کۆمەڵگا ئیسلاح دەکەن. ئەوان درۆزنن. کاتێک شەیتان باوکەکەمان ئادەم و دایکەکەمان حەوای فریو دا سوێند خواردبوو کە بەم شێوەیە چاکی بۆیان دەکات. حیلە و دەسیسەکانی شەیتان و ئەو مرۆڤانەی بوونەتە شەیتان هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت. ئیفسادکەران ژەهر زەخەنە ناو هەنگوێن. خودا لە بەرامبەر فریوەکانی شەیتان هۆشداری دەدات. شەیتان و ئەو کەسانەی بوونەتە شەیتان هەوڵ دەدەن ئەخلاق و رەگەز تێکببەن. پاپا بە خۆی لە دژی ئەو شەڕەی لە بەرامبەر نەوەی مرۆڤ دەستی پێ کردوە ناڕەزایەتی دەربڕی و دواتر هەنگاو بەرەوە پاشەوەدا نا."
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانەکەیان بەردەوام دەبێت و وتی، "هیچ کات لەو قۆناغەدا بێ هیوا نابن و وەکو رۆژی یەکەم بەردەوام دەبن لە تێکۆشانەکەیان."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."