زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای ئۆغوزخان ئەسیلتورک سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پارتی سەعادەت سەردانی پارتی سەعادەت کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای ئۆغوزخان ئەسیلتورک سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پارتی سەعادەت سەردانی تەمەل قەرەمۆلڵائۆغلو سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەت کرد.
شەهزادە دەمیر وتەبێژی هودا پار، حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی و ئەحمەد قەرەئەرسلان بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای ئەنقەرە وەکو شاندی یاوەر لەگەڵ یاپجیئۆغلو بوون.
سەردانەکە نزیکەی کاتژمێرێک دوور لە چاوی رۆژنامەنووسەکان بەڕێوەچوو.
ئۆغوزخان ئەسیلتورک سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پارتی سەعادەت لە ١ی تشرینی یەکەم بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوای کرد.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."