ئیسحاق ساغلام جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار کە چەند رۆژێکە سەردانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست لە تورکیا دەکات لە پارێزگای ئەدەنە لەگەڵ تەشکیلاتی حیزبەکەی کۆبوویەوە و سەردانی ریشسپییەکانی ناوچەکە کرد.
ئیسحاق ساغلام جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار کە دوێنێ لە پارێزگای مێرسین بوو سەردانی پارێزگای ئەدەنە کرد و لەگەڵ ریشسپیەکانی ناوچەکە و پارێزەران کۆبوویەوە.
ساغلام دواتر سەردانی لقی ئافرەتەکانی حیزبەکەی لە پارێزگاکە کرد و لەگەڵ ئەندامانی عەشیرەتەکان کۆبوویەوە.
ساغلام لە کاتی سەردانەکە وتارێک لەبارەی ئامانجی سیاسیی حیزبەکەیان پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە تێروانینێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنیان هەیە.
ساغلام وتی، "مومکین نییە کە هودا پار رەفتارێکی دژایەتی کردنی هەبێت. ئۆپۆزسیۆنێکی موستەبین بەڵام ئەگەر نەسیب بێت کە ببەینە دەسەڵاتدار زیاتر ئەنجام دەدەین. إن شاء الله خودا نەسیب دەکات کە لە بەرزترین ئاست خزمەت بە گەلەکەمان بکەین."
ساغلام لە بەردەوامی بانگێشتی تەشکیلاتی حیزبەکەی کرد کە زیاتر پەیوەندیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەبێت و دەبێت پشتگری لە راستی بکەن و لایەنگری تاوانەکانی ئەنجام دەدرێن نەبن.
ساغلام لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پێغەمبەرەکان موداخەلەی بەڕێوبەرایەتی و گۆڕینی بەڕێوبەرایەتی خراپیان کردوە.
ساغلام بەردەوام دەبێت لە سەردانەکان لە پارێزگاکە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."