سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "بۆ سوودی گەلی مسوڵمانی ناوچەکە دروست کردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان حکوومەتەکان گرنگە. بەڵام نابێت ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکان پشتگوێ بخرێن و ستراتیژێکی چارەسەرئاڕاستەکراو دیاری بکرێت."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتەیانەی حیزبەکەی باس لە چەند پرسی گرنگ کرد کە یەکێکیان پرسی دروست کردنی پەیوەندی لەگەل سوریا و میسڕ لە لایەن تورکیا بوو.
رامانلی لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستی بە پەیوەندی لەگەڵ سوریا و میسڕ دەکرێت و دەست نیشانی کرد کە "دەبێت دروست کردنی پەیوەندی 'بێ پێش مەرج' نەبێت."
رامانلی وتی، "لە میسڕ فشار لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت رێکخراوی إخوان المسلین هێشتا بەردەوامە. لە وڵات سەدان ئۆپۆزسیۆن بە ناحەق سزاکانی گەورە و لەسێدارەدان بە سەریان سەپێندراوە. لە سوریا ١١ ساڵە شەڕی ناوخۆی بەردەوامە و مەدەنیەکان هێشتا دەکرێنە ئامانج و رژێم دوور لە هاوێشتنی هەنگاو بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەوەستێت."
رامانلی وتی، "بۆ سوودی گەلی مسوڵمانی ناوچەکە دروست کردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان حکوومەتەکان گرنگە. بەڵام نابێت ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکان پشتگوێ بخرێن و ستراتیژێکی چارەسەرئاڕاستەکراو دیاری بکرێت. ئەگەر بڕیارە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئیدارەی جونتا لە میسردا بکرێت، پێش هەموو شتێک پێویستە بانگەواز بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ستەمکارییەکان و ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان. لە لایەکی دیکەوە لە سوریا پێویستە سەرەتا ئاگربەستێکی بەردەوامی دابمەزرێندرێت و هاوکاری لەسەر نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بکرێت. پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سوریا و میسر نەک تەنها لە پێناوی دەوڵەتدا، بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندی گەلانی ستەملێکراویشدا دابمەزرێت و پەرەی پێبدرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."